هیچ وڵاتێک بۆی نییه بۆ بەرنامەی مووشەکی ئێران بڕیار بدا
وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ووتی : بەرنامەی مووشەکی ئێران بە ئەمریکا وهیچ وڵاتێکی دیکە پێوەندی نییە و هیچ وڵاتێک ئیزنی نییە بۆ بەرنامەی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بریار بگرێت .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا سەردار" حسین دیهقان" لە سەفەری یەک رۆژەی بۆ هەمەدان لە ڕۆژئاوای ئێران لە کۆری هەواڵنێران بە ئاماژە بە باسی بەرجام ووتی لە وێدا هیچ ئەرکێک و هیچ بابەتێک تەنانەت بەشەرت ومەرج ڕانەگەیاندراوە کە بنەماکەی ڕاگیرانی بەرنامەی بەرگری ئێران بێت .
سەردار دیهقان ووتیشی : کەوابوو باسی مووشەکی ئێران بیانوویەکە و بەس کە ئەوان دەیهیننە ئاراوە وئامانجەکەیان پرۆپاگاندەیە لە دەڤەری نێو خۆیی ئەویش بەنیزیک بوونەوە لەکاتی هەڵبژاردەنەکانی سەرۆک کۆمارەتی .
وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ووتیشی : هەروەها بیانوو هێنانەکانی ئەو وڵاتانە وڵامێکە بە داواو ویستی دەوڵەتەکانی دەمارگرژی عەرەب بە سەرۆکایەتی عەرەبستان و ڕەژیمی زایۆنیستی . سەردار دیهقان بە باسکردنی ئەوەی وڵاتانی جۆر بە جۆر لە دریژەی زەمان تاقیان کردۆتەوە کەگەلی ئێران هەر شتیک کەبەگوێرەی قازانجیان بێت بەگوێرەی ئەو هەنگاو هەڵدەگرن و لە پێناوی دا تێچووی خۆیان ئەدەنەوە ،ووتی : لە هەموو دنیا ئەوە دەزانن وتاقیان کردۆتەوە کەلایەنی سەرکەوتوو هەمیشە گەلی ئێران بووە .
ئەو ووتیشی: نزامی کۆماری ئیسلامی دیاری کەرەوەی ئاسایشت ی نیشتمانی نزام بریار دەگرێت کە وابوو ئەوەی ڕێک بێت لەمەر بەرپرچدانەوەی هەرەشەکان مان ئامادە کردووە وبەرتەسکی لەو بوارە دالەبەرچاو ناگرین .
سەرچاوه: سەحەر تی ڤی