• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 56
  • سێ شەممه 30/8/1396
  • رۆژژمێر :

لە شاری سنە لە پرێزگای کوردستان کەسایەتییەکی دیاری فەرهەنگی کورد کۆچی دوایی کرد


بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، نەجمەدین شەوکت یاریان، کەسایەتی دیاری فەرهەنگی کورد له‌ سنه‌ کۆچی دوایی کرد.بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، شەوکت یاریان کەسایەتی فه‌رهەنگی دیاری شاری سنە بوو کە بەردەوام بە درێژایی ژیانی سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە زمان و ئەدەبیاتی کوردی بوو

mamosta sewket


ئەو لە ساڵی ۱۳۲۹ی هەتاوی لە دایک بووه. چه‌ند ساڵێک له‌ به‌شی کوردی ته‌له‌فیزیۆنی ئێران ئیشی کرد

دوو کتێبی له‌ مامۆستا عه‌بدوڵا په‌شێو به‌ کردووه‌ فارسی که‌ بریتین له‌: «برووسکه چاندن» (آذرخش افشانی) و «به‌ره و زه‌رده‌په‌ڕ» (رو به سوی غروب)

مامۆستا شەوکت یاریان هه‌روه‌ها کتێبێکی دیکه‌ی په‌شێو که‌ بۆ یادی شێرکۆ بێکه‌س نووسراوه‌ کردووه‌ به‌ فارسی

ئه‌و هه‌روه‌ها شێعری زۆربه‌ی ئه‌ده‌بیانی فارسی کردووه‌ به‌ کوردی که‌ بریتین له‌ ئیسماعیل خویی، نیما، فروغ و هتد

ئه‌و هه‌روه‌ها ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی ئاوێنه‌ بوو، به‌ڵام دواجار به‌ هۆی پیری و نه‌خۆشییه‌وه‌ دوێنێ له‌ شاری سنه‌ کۆچی دوایی کرد