پووتین و ئەردۆغان سەبارەت بە دۆخی سووریا چێیان وەت؟
سەرۆک کۆمارەکانی ڕووسیا و تورکیا لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە قەیرانی سووریا و پەرەی هاوکارییەکانی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ گفتوگۆیان کرد.
ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا و ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان هاوتا تورکیاییەکەی ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێگای تەلەفۆنەنەوە سەباەت بە چارەسەریی قەیرانی سووریا وتووێژیان کرد.
پەرەپێدانی هاوکارییەکانی تورکیا و ڕووسیا لە تەوەرەکانی تری وتووێژە تەلەفۆنیەکەی پووتین و ئەردۆغان بوو.
لەم پێوەندیەدا کرێملین ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆمارەکانی ڕووسیا و تورکیا لە ئەم وتووێژە تەلەفۆنیەدا درێژەی هاوکارییەکانی مۆسکۆ – ئەنقەرە و پرسی چارەسەریی قەیرانی سووریایان تاوتوێ کردووە.
ئەردۆغان هەروەها بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی دۆمای ڕووسیای بە پووتین پیرۆزبایی کرد.
ئاژانسی هەواڵی مێهر- ڕووسیا ئەلیەوم