• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 82
  • سێ شەممه 30/8/1396
  • رۆژژمێر :

 "عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران کەبەیانی ئەمرۆ سێ شەممە لە سەرووی لیژنەیەکی پایەبەرزی پەرلەمانی بۆ بەشداری لە کۆگەی پەرلەمانە ئاسیاییەکان، تارانی بەرەو ئەستەمۆڵ ی تورکیا جێ هێشت لە وتوێژ لەگەڵ هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆن وتی: کردەوەگەلێک کەلەساڵانی ئەمدواییە بە مێحوەریەتی ئێران لە خەبات دژی ترۆریسم ئەنجام دراوە، زەبرێکی تووندی لە ترۆریستان داوە .

laricani

لاریجانی ، سەرکەوتنەکانی ئەمدواییە لە خەبات دژی داعش لە سوریا و عێراقی وەک دەستکەوتێکی مەزن زانیوە بۆ ئێران و وتیشی: نزیک شەش ساڵە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەندێک لە برگەکان تەنانەت بە تەنیایی بەرپرسایەتی خەبات دژی داعش لە سەر شانیەتی و سەرەتا وڵاتانێکی زۆر ڕەخنەیان لەم کردەوەیە دەگرتەوە بەڵام ئەمرۆ هەمووان دانیان داناوە لە سەر ڕۆڵی ئێران وەک ئاڵاهەڵگری خەبات دژی ترۆریسم.

 سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران هەروەها بە ئاماژە بە بەڕێوە چوونی کۆگەی پەرلەمانە ئاسیاییەکان لە ئەستەمۆڵی تورکیا ، دیدار لەگەڵ سەرۆکان و نوینەرانی ئەو کۆگەیە و وتووێژ لە بارەی بەدی هێنانی ئاشتی وپاوەجێی، پەرەی هاوکارییەکانی ئابووری لە نێوان ئێران و وڵاتانی ئیسلامی و پەرەی هاوکارییەکانی پەرلەمانیی لە ئامانجەکانی سەفەرەکەی بۆ تورکیا زانیوە . لاریجانی بە ئاماژە بە ئەندامبوونی ٤٠ وڵات لە کۆگەی پەرلەمانەکانی ئاسیایی و هەروەها ١٠ ناوەندی نێو دەوڵەتی وەکوو چاویار وتیشی: بە سەرنج لە جێگەی ئاسیا و داهاتووی ئەو کیشوەرە ئەو کۆگەیە دەتوانێ لە پێشکەوتنی ئابووری، بەدیهێنانی هاوڕەوتی لە نیوان ئەندامان و نەهیشتنەوەی گرفتەکانی ناوچەکە یارمەتی شایان بدات .

SAHAR