• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 111
  • یەكشەممه 25/7/1395
  • رۆژژمێر :

ئێران بەشداری دانیشتنی نێودەوڵەتیی سووریا لە لۆزانی سوئیس دەبێ

یاریدەری عەرەبی و ئەفریقایی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەشداری دانیشتنی نێودەوڵەتیی سووریا لە لۆزانی سوئیس دەبێ.



بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی یانەی پەیامنێرانی لاوی سەداوسیما، حوسێن جابری ئەنساری یاریدەری عەرەبی و ئەفریقایی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند؛ دانیشتنی نێودەوڵەتیی سووریا ئەمڕۆ شەممە لە لۆزانی سوئیس بەهاوبەشیی وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووسیا، ئەمریکا، تورکیا، عەرەبستان، ئێراق ، میسر و قەتەر بەڕێوە دەچێ.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش وتی: محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەکانی لۆزانی سوئیس سەبارەت بە قەیرانی سووریا بەشدار دەبێ.

زەریف بەرلەوە لە وتووێژەکانی لەگەڵ سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و فێدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا وێڕای ئاماژە بە هەڵوێستە بنەڕەتییەکانی ئێران لە بەرەوڕبوونەوەی هەمەلایەنەی تیرۆریزم، پێی داگرتووە لەسەر جێگیرکرانی ئاگربڕی خێراو پاوەجێ وهەروەها ڕێکاری سیاسی گشتداگر بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا.



سایتی سەحەر به شی کوردی