• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 216
  • شەممه 24/7/1395
  • رۆژژمێر :

ئەردوغان: بنکەی "بەعشیقە" چۆڵ ناکەین


"ڕەجب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆکی تورکیا لەمیانەی گوتارێکی لە پارێزگەی قوونیەی وڵاتەکەی جارێکی تر پێداگری کرد کە تورکیا وڵاتی تیرەو هۆزەکان نیەو دەبێ هەموو لایەک لەو بابەتە بەباشی تێ بگەن .

بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی ڕادیوتەلەفزیۆنی ئێران، ئەردوغان وتی : ئێمە لە کاروباری ناوخۆی هیچ وڵاتێک دەستوەرنادەین و بۆ پاراستنی سنوورەکانی خۆمان و شارومەندانمان هەوڵ دەدەین .


ئێمە هیچ چاوەڕوانیەکمان   بە هیچ کوێک لە دەرەوەی سنوورەکانمان نییە و لەسەر داواکاریی دەوڵەتی ئێراق چووینە بەعشیقە  و برایانێک لەوێ دان  کە دەیانەوێ ئێمە لەوێ بمێنینەوە.

ئەمڕو هەندێ کەس بە ئێمە دەڵێن  بکشێنەوە بەڵام بەوان دەڵێن کە ببوورن  ئێمە لەوێ ناکشینەوە و پێداگریش دەکەین لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ بەشداری دەکەین .

تورکیا کۆتایی ساڵی 2015 سەدان هێزی سەربازیی خۆی بە شێوەی نایاسایی لە بنکەی بەعشیقە  لە مووسڵ لە ناوەندنی پارێزگەی نەینەوا بەبیانووی ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگەی کورد و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستەکان سەقامگیر کردووە.

تورکیا  لەحاڵێکدا سەروەری نیشتمانی وڵاتی دراوسێی خۆی  واتە ئێراق بنپێ دەکات کە لەگەڵ ئەم وڵاتە  هیچ ڕێککەوتنێکی مۆر نەکردووە  بۆ دەستێوەردان و مانەوەی سەربازی و بەرپرسانی ئێراقی پێداگری دەکەن کە هیچکات وەها داواکارییەکیان لە تورکیا نەکردووە.

یەکێتیی عەرەبیش هەوڵی  ئەم دواییەی پەرلەمانی تورکیای بۆ درێژکردنی ئەرکی دەستێوەردەرانەی هێزی سەربازی تورکیا لە مووسڵ لەباکووری ئێراقی  ئیدانە کرد .
سایتی سەحەر تی وی