ڕێ و ڕەسمی یادی عاشوورای حسێنی لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو
بە ئامادەبوونی نوێنەری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە سوریا و عێراق، ڕێ و ڕەسمی یادی عاشوورای حسێنی لە شاری هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێ و ڕەسمەکانی تاسوعا و عاشوورای حسێنی ئەمساڵ لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەرچاوتر لە ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو و لە شاری هەولێر پێنج هەزار کەس لە ئەویندارانی ئالی بەیتی پێغەمبەر (ع) ماتەمیان گێڕا.
ڕێ و ڕەسمی تایبەتی تاسوعا و عاشوورای حسێنی بە هۆی نەبوونی حسێینییە لە شاری هەولێر لە شوێنی بەڕێوەبەرایەتی حەج و زیارەتی هەرێم بەڕێوەچوو.
لەم ڕێ و ڕەسمەدا ئایەتووڵا سەید موجتەبا حسێنی نوێنەری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە عێراق ئامادە بوو.
شێعەکانی دانیشتووی هەولێر ڕۆژی چوارشەممە دەستەکانی ماتەمگێڕانی خۆیان لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە دەستپێکرد و بە هەڵکردنی ئاڵای ڕەش هەستی خۆیان لەم ڕۆژەدا دەردەبڕی.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئائینی هەرێمی کوردستان لە سەدا 15ی دانیشتووانی ئەم هەرێمە شێعەن.
سایتی جام کوردی