ئه‌گه‌ری ده‌ستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی هاوبه‌شی ئه‌مریکاو تورکیا بەدژی داعش
ئه‌مریکاو تورکیا ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبه‌ش له "ڕه‌قه"ی سووریا لێک ده‌ده‌نه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له حوڕییه‌ت، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له ڕێگای گه‌ڕانه‌وه له کۆبوونه‌وه‌ی G20 له چین به گرووپێک له هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: ئه‌نقه‌ره‌و واشنتۆن خه‌ریکی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سه‌ربازی هاوبه‌ش له ڕه‌قه، پێته‌ختی خۆناونراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام (داعش)ن.
ناوبراو ڕایگەیاند : "ڕه‌قه ناوه‌ندێکی گرینگ بۆ داعشه. ئۆباما ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ یه‌کتر ئۆپراسیۆنی ڕه‌قه بۆ رزگارکردنی ڕه‌قه ئه‌نجام بده‌ین. ئێمه‌ش به ناوبراومان وت که به بۆچوونی ئێمه کێشه‌یه‌کی نییه."
ناوبراو وتیشی که تورکیا پێشنیاری کردووه که به‌رپرسانی سه‌ربازی باڵای دوو لایه‌ن ئه‌و بابه‌ته به شێوه‌ی هاوبه‌ش لێکبده‌نه‌وه و دواتر "هه‌ر کارێک که پێویست بێت ئه‌نجام بدرێت."
سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕاشیگه‌یاند: "کارێک که ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین پاش گفتوگۆکان ئاشکرا ده‌بێت. ئه‌و کاره زیاتر به هه‌ڵوێستی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ستراوه."