تێکشکانی دوو گرووپی تیرۆریستی له پارێزگای سیستان و به‌لوچستان
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان ڕایگه‌یاند که دوو گرووپی تیرۆریستی له ناوبراوه و له میانه‌ی ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌دا ۹ تیرۆریست کوژراون و ۲۳ که‌سی دیکه‌ش ده‌ستگیر کراون.
حسین ڕه‌حیمی، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان وتی: هێزی پۆلیسی سیستان و به‌لوچستان هه‌وڵێکی زۆری داوه تاکوو ئاشتی و سه‌قامگیری له سنووره‌کانی ئه‌م پارێزگایه‌دا دابین بکات.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه له‌م ماوه‌ی ڕابردوودا توانیمان به سه‌رکه‌وتووی ۲ گرووپی تیرۆریستی بناسینه‌وه و له میانه‌ی ئۆپراسیۆنه‌کاندا ۹ تیرۆریست کوژراون و ۲۳ ئه‌ندامی دیکه‌ی ئه‌م گرووپانه ده‌ستگیر کراون، ئه‌م گرووپانه ده‌یانه‌وسیت که ناوچه‌که ناسه‌قامگیر نیشان بده‌ن تاکوو پڕۆژه خزمه‌تگوازری و سه‌رمایه‌دانه‌رییه‌کان به‌ره‌وپێش چوونیان نه‌بێت.
ئه‌و وتی: هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له ۵۶ تۆن ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆره جیاوازه‌کان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و حه‌وت سه‌رکرده‌ی قاچاخچیش ده‌ستگیر کراون و ڕاده‌ستی دادگاکانی ئێران بوون.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان وتی: له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوودا بکه‌ری ۸۹ له سه‌دی ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجام بووه، ده‌ستگیر کراون ئه‌مه‌ش ڕۆڵێکی یه‌کجار باشی له که‌م کردنه‌وه‌ی تاوانه‌کاندا بووه.
ڕه‌حیمی له کۆتاییدا وتی: ئێمه هه‌وڵێکی زۆرمان داوه تاکوو به هاوکاری زانکۆکان ڤۆرک شاپ بۆ خه‌ڵک و خوێندکاره‌کانی پارێزگاکه ڕێکبخه‌ین، ئه‌م ڤۆرک شاپانه‌ش هه‌موو بواره‌کانی کۆمه‌لگا ده‌گرێته‌وه، پۆلیس به‌م کاره ده‌توانێت خه‌ڵک له خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ئاگادار بکاته‌وه.
سەرچاوه: ئاژانسی هەواڵی مێهر