خۆش کردنی بواری پێویست بۆ سەرمایە نانەوەی بیانی لە ئێران
سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران وتی : دوای جێ بە جێ کرانی بەرنامەی کۆهەنگاو ( بەرجام ) بوارگەلی پێویست بۆ سەرمایەنانەوەی بیانی و ناوخویی لە ئێران خۆش کراوە .
" عەلی لاریجانی " سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران ڕۆژی دوشەمە لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئیداری شاری گوڵپایگان پارێزگای ئیسفەهان ناوەندی ئێران وتیشی : ڕاکێشانی سەرمایەنانەوەی دەرەوەیی و ناوخۆیی لە گەڵاڵەکانی ئاوادانکاری ، کلیلی چارەسەری پرسەکان و گەشەی ئابووری ئێرانە و هەموو دەبێ بەرەو ڕاکێشانی سەرمایە هەنگاو هەڵبگرن .
سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران هەروەها وێڕای پێداگری لە سەر کەڵک وەرگرتن لە تواناییەکانی کەرتی تایبەت و ڕاکێشانی سەرمایەنانەوەی بیانی وتی : دوای ڕێککەوتنی ناڤۆکی زیاتر لە 60 میلیار دولار هێڵی ئیعتباری لە لایەن بڕێک لە وڵاتانەوە بۆ ئەنجام دانی پڕۆژەکان لە ئێران دامەزراوە .