دوو تەقینەوە لە بەغدا و کوژران و بریندار بوونی 19 کەس
تەقینەوەی دوو بۆمب لە چەندین ناوچەی پێتەختی عێراق سەرلەئێوارەی یەکشەممە سێ کوژراو و 16 برینداری لێکەوتەوە .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ئەناتولی ، بەدوای دوو تەقینەوە لە دوو ناوچەی جیاجیا لە بەغدای پێتەختی عێراق رووی دا ، سێ کەس کوژران و 16 کەسی دیکە بریندار بوون .
بە پێی راگەیاندنی سەرچاوەیەکی ئاسایشی لە وەزاڕەتی نێوخۆی عێراق ، بە دوای تەقینەوەی بۆمبێک لە نزیک بازاڕێکی ناوچەی ڕاشیدیە لە باکووری بەغدا دوو کەس کوژران و یازدە کەسی دیکە بریندار بوون .
لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی دیکە لە ناوچەی سویب لە باشووری رۆژاوای بەغداش کەسێک کوژرا و 5 کەسی دیکە بریندار بوون . تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسایەتی ئەم دوو تەقینەوە ترۆریستیەی نەگرتووەتە ئەستۆ .
سەرچاوه: سایتی کانالی سەحەر تی ڤی