دزه کردنی ئه‌ندامانی داعش له قه‌سری شێرین
فه‌رمانده‌ی هێزی وشکانی سوپای ئێران وتی: له قه‌سری شیرین و نه‌وت شار داعش هه‌وڵ ده‌دات ئه‌ندام وه‌ربگرێت و شوێن په‌نجه‌ی داعشمان له دیاله‌ی عێراق دۆزیوه‌ته‌وه و له دوای ئه‌وه‌ن که دزه بکه‌نه نێو ناوچه جیاوازه‌کانی ئێران.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌حمه‌د ڕه‌زا پوورده‌ستان له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی چه‌ند ڕه‌هه‌ندی له تاران وتی: قه‌سری شیرین و نه‌وت شار داعش هه‌وڵ ده‌دات ئه‌ندام وه‌ربگرێت و شوێن په‌نجه‌ی داعشمان له دیاله‌ی عێراق دۆزیوه‌ته‌وه و ئامانجیان ئه‌وه‌یه که دزه بکه‌نه نێو ناوچه جیاوازه‌کانی ئێران.
ه‌رمانده‌ی هێزی وشکانی سوپای ئێران جه‌ختی کرد: له‌مڕۆدا ئێمه له ناوچه‌که له چه‌ند به‌ره‌وه تووشی شه‌ڕ بووین و به ته‌واوی ئێمه‌یان تێوه‌گلانه‌وه و ده‌بێت هاوهه‌نگاو له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه نوێیه ڕێکاره‌کان بگرینه به‌ر.
ئه‌و زیادی کرد: هێزه‌کانی داعش له ده‌رفه‌تێکی یه‌ک مانگه‌دا له پارێزگای ئه‌نبار له عێراق تاکوو سه‌عدییه و جه‌له‌ولاش هاتن و به‌ستێنی باشیشیان بۆ ئه‌م پێشڕه‌وییه دروست کرد که هێشتا به ته‌واوی ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌م په‌ل داکوتانه ئاشکرا نه‌بووه.
ئه‌و زیادی کرد: داعش ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی خۆیی بۆ ناو ئێران ناردووه و له نه‌وت شار، قه‌سری شێرین و ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئێران که‌سانێکی به کرێ گرتووه. ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه‌ی که ئێران له مانگی خاکه‌لێوه‌ی پار ده‌ستگیری کرد هه‌ر سه‌ر به‌م ڕه‌وته بوون، ئه‌مانه له ناوخۆی ئێرانه‌وه چبوونه سووریا و له‌وێ ته‌ڤڵی داعش ببوون و ڕاهێنانی تیرۆریستی زۆر باشیان بۆ کرابوو و ئاماده‌ی کاری خۆکوژی له ئێران بوون.
فه‌رمانده‌ی هێزی وشکانی ئێران جه‌ختی کرد: داعش خۆی بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێمه ئاماده کردووه، به‌ڵام ئاماده‌یی ئیماندارانه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران و هێزی وشکانی سوپای ئێران بووه هۆی ئه‌وه‌ی به‌ر به‌م مه‌ترسیانه بگیردرێت.
ئه‌و به ئاماژه به‌م بابه‌ته‌ی که هێشتا شوێن پێی داعش له پارێزگای دیاله‌ی عێراق که هاوسنووره له‌گه‌ڵ کرماشان و ئیلام دیاره، وتی: به‌شێک له هێزه‌کانی داعش ئه‌مڕۆ دزه‌یان کردووه‌ته ئه‌فغانستان و تاڵیبان به‌یعه‌تیان پێداون. هه‌ڵبه‌ت ئێسته له نزیک سنووری پاکستان دان، به‌ڵام ئامانجیان ئه‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ ئێمه به شه‌ڕ بێن.