به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فه‌تحوڵڵا ئه‌میری ده‌رهێنه‌ری ئیلامی به فیلمی ژینگه پارێز و پڵنگ که فیلمێکی به‌ڵگه‌ییه، توانی خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری فستیڤاڵی سینه‌ما حه‌قیقه‌ت به ده‌ست بێنێت.
ڕێوڕه‌سمی کۆتایی فستیڤاڵی سینه‌ما حه‌قێقه‌ت دوێنێ له حه‌وزه‌ی هونه‌ری شاری تاران به‌ڕێوه چوو. ئه‌م فستیڤاڵه به به‌شداری زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماکارانی ئێرانی به‌ڕێوه چوو.
فیلمی ژینگه‌پارێز و پڵنگ، له ژینگه‌ی پارێزراوی عه‌باس ئاوای شاری نائین له ئێران به‌رهه‌م هاتووه و باسی ژیان و به‌سه‌رهاتی ژینگه‌پارێزێکی ئێرانی ده‌کات که چاودێڕی پڵنگێک ده‌کات.
ئه‌م فیلمه به‌ڵگه‌ییه له ساڵی ۱۳۸۴ی هه‌تاوی له ئێران به‌رهه‌م هاتووه و پێشتریش چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانی وه‌رگرتووه.