• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 78
  • دوو شەممه 6/6/1396
  • رۆژژمێر :

داوای ئاڵمان بۆ داکۆکی ئوروپا لە دانانی بەربەستیی دژی تورکیا

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان خوازیاری داکۆکی وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئوروپا بوو لەو ڕێوشوێنانەی کە بەرلین لە دژی تورکیا گرتوونیە بەر.

 بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی تەرەتەی تورکیا، زیگمار گابریەل وەزیری دەرەوەی ئاڵمان رۆژی یەکشەممە لە بەرلینی پێتەختی ئاڵمان جەختی کردەوە: هەندێ لە وڵاتان پێداگرن لەسەر درێژەی هاریکاری لە گەڵ تورکیا بەڵام بۆچوونی ئاڵمان ئاوا نیە.

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان لە هەمان کاتدا پێشنیاری پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەم وڵاتەی بۆ کۆتایی هێنان بە ڕەوتی دانوستانی ئەندامەتی تورکیا لە یەکیەتی ئوروپای وەرنەگرت و گوتی : ئەم کارە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی جێگە و پلەی ئەردۆغان.

گابریەل دۆستایەتی تورکیا و ئاڵمانی زۆر بە نرخ وەسف کرد و هێوای خواست: بۆجارێکی دیکە دەورانێک بگات کە ئەم دۆستایەتیە دەوری کاریگەری خۆی هەبێ .