• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 85
  • سێ شەممه 21/10/1395
  • رۆژژمێر :
تەرمی ئایەتوڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی بەڕێکرا/ڕێبەری نوێژی لەسەر کرد

 

بە ئامادەبوونی بەشکۆی دەیان هەزار هاووڵاتی لە سەرانسەری ئێرانەوە تەرمی ئایەتوڵڵا شێخ ئەکبەر هاسمی ڕەفسەنجانی لە زانکۆی تارانەوە بەرەو بارەگای ئیمام خومەینی بەڕێکرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە ، تەرمی ئایەتوڵڵا هاشمی دوای ئەوەی لەلایەن ڕێبەری باڵای وڵاتەوە نوێژی جەنازەی لەسەر خوێندرا، بەڕێکرا و ئێستا لە ڕێگادایە بەرەو شوێنی بەخاکسپاردنی.

ئەمڕۆ بە هۆی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی سەرۆکی ئەنجومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تازیەباری گشتی ڕاگەیێندراوە ودام و دەزگا دەوڵەتییەکان لە سەرانسەری ئێران داخراوە.

تا چەند خولەکی تر تەرمی ئایەتوڵڵا هاشمی دەگاتە بارەگای ئیمام خومەینی و لە تەنیشتی بنیاتنەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەسپاردە دەکرێت.