• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 99
  • شەممه 17/7/1395
  • رۆژژمێر :

بەشداری نەکردنی ناتۆ لە ئۆپراسیۆنی زەوینی لە وڵاتانی عێراق و سووریا

ئەمینداری گشتی ناتۆ بە پێچەوانەی وتەکانی دوو هەفتە پێشی خۆی لە وتارێکدا ڕایگەیاند کە ئەم ڕێکخراوەیە لە ئۆپراسیۆنی زەوینی لە وڵاتانی عێراق و سووریا بەشداری ناکات. 


 ئەمینداری پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری(ناتۆ)  لە بەشداری نەکردن ئەو رێکخراوە لە ئۆپراسیۆنی زەوینی لە وڵاتانی عێراق و سووریا هەواڵی دا.  

یێنس ستۆلتێنبێرگ ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری (ناتۆ) کە بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی یارمەتی بە ئەفغانستان لە بڕووکسێل دایە، لەم بارەیەوە بە هەواڵنێرانی وت کە ئەم ڕێکخراوەیە ئەفسەرانی پۆلیسی سوپای عێراقی پەروەردە کردووە و لە داهاتوویەکی نێزیکیشدا شەڕکەرەکانی ئاواکس ڕێنوێنی دەکات بۆ ئۆپراسیۆنی ئاسمانی لە سووریا.  

ئەم وتەکانی ئێستای ئەمینداری گشتی ناتۆ لە حاڵێکدایە کە ئەو دوو هەفتە پێش ئێستا لە وتارێکدا لە زانکۆی هارواردی ئەمریکا لە هەوڵی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ دابینی سەقامگیری لە ولاتانی تردا، ئیدارەی قەیرانەکان، پەرە پێدان بە کرەکانی ناتۆ بە بێ لەبەرچاوگرتنی هیچ سنوورێک  هەواڵی دابوو؛ وتەگەلێک کە کارناسان بە پێی تێکۆشانی ڕۆژئاوا بۆ سەرنەکەوتنی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە سووریا، لە ئەم کاردانەوە وەکوو هۆشداری ناتۆ بۆ هاتنە ناوی شەڕی سووریا ناویان بردووە.


  ئاژانسی هەواڵی مێهر