• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 236
  • سێ شەممه 6/7/1395
  • رۆژژمێر :

قەیرانی سووریا بەڕێگای سەربازی چارەناکرێ



وەزیر یاری عەرەبی و ئەفریقای وەزیری دەرەوەی ئێران، وتی: قەیرانی سووریا بەڕێگای سەربازی چارەناکرێ.

بە پێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم؛ حوسێن جابری ئەنساری سەرلەئێوارەی دوێنێ دووشەممە بەئامادەبوون لە پرۆگرامی وتووێژی تایبەتی هەواڵیی کەناڵی دووی سەداوسیما، وتی: بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سووریا، هیچ ڕێگایەک لەبەردەم دا نییە جگە لە بڕیاردانی خەڵکی ئەو وڵاتە سەبارەت بە دواڕۆژیان.

حوسێن جابری ئەنساری وتی: درێژخایەن بوونەوەی قەیرانی سووریا دەگەڕێتەوە بۆ بڕوای هەندێ کەسایەتی و دەورگێڕی سیاسی ناوچە ، کە بانگەشەی ئەوە دەکەن، ڕێگاچارەی قەیرانی سووریا، سەربازییە.

جابری ئەنساری هەروەها وتی: قەیرانی سووریا لە پرسێکی سووری یان ناوچەییەوە بووەتە پرسێکی نێودەولەتی و زۆربوونی ژماری دەورگێڕانی سیاسی لە سووریا، قەیرانەکەی ئاڵۆزتر کردووە.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت؛ لەمەڕ چارەسەری قەیرانی سووریا هاوکات پێویستە سێ لایەنی ئاسایشی، سیاسی و مرۆیی لەبەرچاو بگیردرێ.

جابری ئەنساری لە کۆتایی قسەکانیدا، پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆسەر سوپای سووریا لە دێرەزووری بە هەڵکەوت نەزانی و وتی: ئۆپراسیۆنی ئەمریکییەکان لە دێرەزوور بەتەواوەتی ڕوون و بەپێی پلان و بەرنامەی لەپێشدا داڕێژراو ئەنجامی گرتووە.

    
ساتی سەحەر تی ڤی