• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 94
  • شەممه 3/7/1395
  • رۆژژمێر :

سەردار سەرلشکەر سەید رەحیم سەفەوی:

ئەگەر قاسم سلێمانی نەدەبوو بەغدا و دیمەشق دەکەوت

راوێژکاری باڵای رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاروباری هێزە چەکدارەکان وێڕای باسکردن لە بیرەوەریەکانی شەڕ و شیکردنەوەی رووداوە سیاسیەکانی ئەمڕۆ رایگەیاند: ئەگەر قاسم سلێمانی و هاورێیانی نەبووبان، ئەوە دیمەشق و بەغدا دەکەتنە دەست لایەنە تیرۆریستەکان.



سەردار سەرلشکەر سەید رەحیم سەفەوی لە بەرنامەی "دەست خەت"ی کەناڵی (٥)ی ئێران کە لە لایەن محەمەد حوسێن رەنجبەران لە شەوی رابردوو پێشکەش کرا، وێرای باسکردنی لە بیروەریەکان بەرگری باسی لە وێرانکاریەکانی شارەکانی سوریا و ئێراق کرد و رایگەیاند کە رۆڵی قاسم سلێمانی  و ئامادەبوونی لە ناوچەمەترسییەکاندا بەرچاوە.

  سەفەوی وتی: ساڵ و نیوێکە کە دەوڵەت و گەلی سوریا تووشی شێواوی بوون. زیاتر لە (٣٠٠)هەزار کەس کوژراون و (٩)ملیۆن کەس لە سوریا و ئێراق ئاوارە بوون. (٣) ملیۆن کەس بۆ دەرەوەی وڵات رۆییشتوون و خەڵکی شارەکانی تری دەورووبەری بەغدا و دیمەشق لەژێر خێمەدا دان.

سەردار سەفەوی باسی لە وێرانبوونی ژێرخانە ئابووریەکان هەردوو وڵاتەکە دەکرد و وتی: زۆربەی ژێرخانە ئابورییەکان لەناو براون و وێرانیەکان زۆربەیان ناوچە سوننی‌نشینەکانی گرتۆتەوە. لایەنە سوننەلانیش بەو ئەنجامە گەیشتوون کە ئەم گروپە تیرۆریستیانە جگە لە خوڵقاندنی ترس و هەڕەشە هیچیان پێ نییە.

سەبارەت بە رۆڵی رووسەکان دەڵێت: روسەکان لە ئاسمانەوە پشتیوانی دەکەن و هێزی سوریا و هێزەکانی گەل و هێزەکانی حزبوڵلا لەسەر زەوی شەڕ دەکەن و زانیاریەکان لە لایەن هێزە زەمینیەکانەوە بە روسیا دەدرێ و روسیاش ناوچەی تیرۆریستەکان بوردومان دەکات. (١٤ بۆ ١٥) گروپ تیرۆریستی لە رووی فیزیکیەوە بوونیان نەماوە. پێشڕەوی لە سوریا و ئێراق تا رادەیەک باشە.

هاوپەیمانی ئێران، سوریا، ئێراق، حزبوڵلای لوبنان و روسیا لە بەرامبەر هاوپەیمانی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی وەک ئۆردۆن و تورکیە کە دەیانویست بەشار ئەسەد لەناو بەرن و بە تەواوی بەسەر سوریادا دەسەڵات بکەن لە ماوەی ئەم (٥) ساڵە سەرکەوتوو نەبوو و ستراتیژیان شکەستی خوارد.

لە وەڵامی پرسیاری ئایا رۆڵی قاسم سلێمانی چۆن بووە؟ دەڵێت: (٣٨) ساڵ تەمەنی خۆی بۆ بەرگری ئەم خاکە داناوە و پۆتینی لە پێ‌ دایە. زۆر باش، ئامادە و گەشە و زۆریش لەخۆبردوویە، هەموومان بۆ ماڵی خۆمان گەڕاوینەوە، بەڵام قاسم سلێمانی (٢٧) ساڵە لە شەڕ دایە. (٣٨) ساڵە لە مەیدانی شەڕ دایە و ترسی لە شەهادەت نەبووە. لەگەڵ بەرپرسان لەوانە لەگەڵ بەشار ئەسەد و عەیدەر عیبادی و ... ئامەشۆی هەیە، واتا لە بابەتە سیاسەکانیش ئامادەیی هەیە، ئەگەر قاسم سلێمانی و هاوڕێکانی نەبووبان، ئەوە بەغدا و دیمەشق دەکەوت.