به‌ریتانیا زانیاری ده‌داته داعش
رۆژنامه‌ی "تایمز" له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌دا نوسیوویه‌تی"وه‌زاره‌تی به‌رگری بریتانیا لیستێكی به‌خشیووه‌ته داعش تاكو بیانكاته ئامانج،ئه‌م نووسینه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته لیستێكی درێژی به‌ناو و زانیاری كه‌سیی، نزیكه‌ی "20" هه‌زار له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له سه‌رباز و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكردووه‌ه‌ته‌وه،ئه‌م كاره‌ش وه‌ك دزه‌پێكردنێكی مه‌ترسیدار بۆ زانیارییه‌كان له قه‌ڵه‌مدراوه و رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی ئه‌و زانیارییانه له‌سه‌ر پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌رده‌سته و خزمه‌تی داعش ده‌كات.
نووسه‌ری ئه‌و بابه‌ته كه "دیبورا هاینس"ه له‌و باره‌یه‌وه له ژماره‌یه‌ك فه‌رماندی سه‌ربازیی بریتانیای پرسیووه،له وه‌ڵامدا گوتوویانه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و لیسته له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، وه‌ك ئه‌وه وایه ئامانجێكی ئاماده‌كراو وه‌ك دیاری ببه‌خشیت به داعش،تاوه‌كو له ڕێگه‌ی هێرشی جۆراوجۆر و تیرۆری تاكه‌كه‌سی ئه‌و كه‌سانه بكوژن،چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی دیكه‌ش له‌وه‌ڵامدا گوتوویانه" نازانین سوودی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو زانیارییه چییه له پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كان،كه بۆ هه‌موو كه‌سێك به‌رده‌سته!"
له‌ناو ئه‌و لیسته‌دا ناوی هه‌زاران قوتابی و مه‌شقپێكراو و هێزه‌كانی سوپا بڵاوكراوه‌ته‌وه،ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی یه‌ده‌گی ئه‌و وڵاته‌ش وای ده‌بینن،بڵاوكردنه‌وه‌ی ناو و زانیارییه‌كانیان له‌سه‌ر پێگه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانیان و ده‌بنه ئامانجێكی ئاسان بۆ گروپه‌كانی له شێوه‌ی داعش.