• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 114
  • سێ شەممه 16/6/1395
  • رۆژژمێر :

وتەکانی ڕێبەری له دەرسی خارجی فیقهی ساڵی نوێی خوێندن

 

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، "بەرەنگاربوونەوەی پیلانی سڕینەوەی دین و داوێن پاکی" بە یەکەمین و گرینگترین ئەرکی زانایانی دینی ناوبرد.

حەزرەتی ئایەتوڵاعوزما خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ سێ شەممە لەدەسپێکی کۆڕی خارجی فیقهه لەساڵی نوێی خوێندنی ناوەندەکانی عیلمییە، بەئاماژە بە لەئارادابوونی بەرنامەو پرۆگرامی بەرفراوان بۆ بەلاڕێدابردنی زەین و مێشک و دڵی خەڵک و لاوان لە ئەسڵی دین، فەرمووی: ناوەندەکانی عیلمییەو مامۆستایانی دینی دەبێ بە ناسیاری لەگەڵ کەشی سایبێری وقۆستنەوەی هەل و دەرفەتەکانی، دەس بکەن بە شیکردنەوەی چەمک و واتا ئیسلامییەکان.

 

حەزرەتی ئایەتوڵا خامەنەیی بەپێداگری لەسەر گرینگی"ئەرک ناسی" و"بارودۆخ ناسی" لەمەڕ کاری بانگخوازی و هێنانەئارای پرس و بابەتە دینییەکان، فەرمووی: ئەگەر ئەرک و بەرپرسایەتی بەباشی نەناسێندرێ، زانست، پارێزگاری و تەنانەت بوێریش ، کارتێکەریی ئەرێنی و چاوەڕوان کراوی نابێ.

 

بەڕێزیان بەئاماژە بە تەرخان کرانی خەرج و بەرجی زۆر و پلانداڕشتنی بەرفراوان لەدژ ئیمان و بڕوای خەڵک، فەرمووی: دوژمن لەڕێی بەرهەم هێنان و برەوپێدانی شک و دڕدۆنگییەکان و هەروەها بەرهەم هێننانی چەمکی دژە داوێن پاکی و حەیا ، لەدووی بەلاڕێدابردنی لاوانی باوەڕدار و سالم لە ئەسڵ و بنەماکانی دین و بەزاندنی سنوورەکانی شەرم و حەیاو ئابڕوویەو ئەمڕۆ، ئەو کارە لەبەستێنی کەشی سایبێریدا ئەنجام دەگرێ.

 

حەزرەتی ئایەتوڵا خامەنەیی، بەرەنگاربوونەوەی ئەو پیلانەی، وەک یەکەمین و گرینگترین ئەرکی ڕوحانییەت و مامۆستایانی دینی ناوبرد و فەرمووی: ناوەندەکانی عیلمییەو زانایان و شارەزایانی مەزهەبی دەبێ توانای بەرەوڕووبوونەوەی لەشکری گەورەی دوژمن، لەخۆیاندا بەهێز بکەن.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی هەروەها فەرمووی: کەشی سایبێری، هاوکات هەم بەرژەوەندی و هەمیش زیانی زۆری لێ دەکەوێتەوە کە دەبێ بە قۆستنەوەی دەرفەتەکانی، چەمکە ئیسلامییەکان لەئاستێکی بەرفراواندا برەویان پێ بدرێ.

حەزرەتی ئایەتوڵا خامەنەیی ، بەئاماژە بەوەی کە ناسینی شک و دڕدۆنگییەکانی ڕۆژ و وەڵامدانەوە بەوان، لە وێنەی کارە گرینگەکانی ناوەندەکانی عیلمییەیە، فەرمووی: ئەو کارە، هیچ دژایەتییەکی لەگەڵ شەریعەتدا نییە، چونکە شەریعەت، بە یاسا کردەییەکان بەرتەسک نابێتەوە، بەڵکوو«فقهی ئەڵاهوئەکبەر» لەڕاستیدا هەمان ئامۆژگاریی ئیسلامییەو دەبێ بۆ وەلامدانەوە بە شک وگومانەکانی دینیش وەک کەندوکۆژە وردو بەرفراوانە فقهییەکان، هەوڵ بدرێ.

 

 

سەرچاوه : سایتی سەحەر تی ڤی