• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 108
  • سێ شەممه 16/6/1395
  • رۆژژمێر :

سەرچاوە ئابورییەکانی گاز و نەوتی سووریا بەدەست کێن؟


 

ناوەندی لێکۆڵینەوەی جەسور بە وردی باسی لە سەرچاوە ئابورییەکانی گاز و نەوتی سوریای کردووە کە بەشی زۆری لەژێر دەستی گروپی تیرۆریستی داعش دایە.

 

بە پێ ڕاپۆرتی سایتی تێبیان کوردی له جام کوردی،:ناوەندەکە باس لەوە دەکات کە (٧٧%) مەیدانەکانی گاز و نەوت لە چوار پارێزگای دێرەزور، حەسەکە و حەمس و رەقە دان، لە ئێستادا داعش (٧٥%) مەیدانەکانی گاز و نەوتی لە سێ پارێزگای رەقە، دێرەزور و حەمس داگیر کردووە. هێزەکانی سوریای دیموکراتیکیش مەیدانەکانی شاری حەسەکە و دوو مەیدانی نەوتی دێرەزوریان لەژێر دەست دایە.

جگە لەمە داعش (٣٩%) بۆری نەوت و (٢٧%) بۆری گازی داگیر کردووە و دەوڵەتی سوریا (٢٨%) بۆریە نەوت و (٤%) بۆری گاز لەژێر دەستدا ماوە. هەندێ زیاتر لە (١٧%) بۆریەکانی گاز و نەوت لەژێر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک واتا کوردەکاندان.

گروپە توندڕەوەکانی دیگە کە دژی بەشار ئەسەدن وەک: جیش و لئیسلام، بەرەی نوسرە، ئەحرارولشام، گروپەکانی سوڵتان موراد، گروپەکانی نورەدین زەنکی، (٢٤%)ی بۆریە گازییەکان و (١٦%) بۆریە نەوتیەکانیان داگیر کردووە.

ئەمەش ئاماری (٩٧%) گاز و نەوتی سوریایە بە پێی دوایین شەڕوپێکدادانەکان.