• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 119
  • دوو شەممه 15/6/1395
  • رۆژژمێر :

شوێن گرتنی مافەوانیی کارەساتی مینا

ڕاوێژکاری کاروباری نێودەوڵەتیی ناوەندی مافی مرۆڤی دەزگەی دادی ئێران، ڕایگەیاند: کارەساتی مینا لەباری مافەوانییەوە لەڕێی پارێزەرە دەرەوەییەکانەوە، پێوشوێن دەگیردرێ.

 

بە پێی ڕاپۆری سایتی تێبیان کوردی له هەواڵدەریی مێهر، کازم غەریب ئابادی ڕاوێژکاری کاروباری نێودەوڵەتیی ناوەندی مافی مرۆڤی دەزگەی دادی ئێران بەئاماژە بە نزیکبوونەوە لە ساڵوەگەڕی کارەساتی مینا، وتی: وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە یارمەتیی دەزگە پەیوەندیدارەکان لەڕێی پارێزەرانی دەرەکی، پێوشوێنی سکاڵای قوربانیانی کارەساتی مینا لەدژ حکومەتی عەرەبستان دەگرێ.

غەریب ئابادی بەڕەخنەگرتن لەوەی کە عەرەبستان تائێستا کۆمیسیۆنێکی توێژینەوەو یان دادگەیەک بۆ ڕاگەیشتن بە کارەساتی مینای پێک نەهێناوە، وتی: عەرەبستان بەپێچەوانەی بەڵێنییەکانی نەیتوانی سەلامەت و ئاسایشی حاجییەکان دابین بکات و تائێستا زیانێک کە لە خێزانی قوربانیانیش دراوە، قەرەبوو نەبووەتەوە.

هەزاران زیارەتکار لەوان٤٦٤ زیارەتکاری ئێرانی رۆژی جێژنی قوربانی ڕابردوو(٢٤ی سیپتەمبەری٢٠١٥) و لەکاتی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی حەج لەسەرزەوینی مینا لەبەر بێ تەگبیریی بەرپرسانی ئالی سەعوود، گیانیان لەدەست دا.