ئه‌میر پوورده‌ستان:
له‌مڕۆدا توانی به‌رگریکاری هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران له وه‌ها ئاستێکی باڵا دایه
فه‌رمانده‌ی هێزی وشکانی ئه‌رته‌شی ئێران به ئاماژه به ئاستی باڵای ئاماده‌یی ئه‌رته‌ش، وتی: توانا و لێهاتوویی هێزه‌کانی ئێمه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که دوژمن بیر له هێرش کردن بۆ سه‌ر ئێمه نه‌کاته‌وه.
به ڕاپۆرتی بەشی هەواڵی سایتی تێبیان کوردی له ئاژانسی مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی ئه‌رته‌شی کۆماری ئیسلامی ئێران، له ڕێوڕه‌سمێکی سه‌ربازییدا، ئه‌میر پوورده‌ستان فه‌رمانده‌ی هێزی وشکانی ئه‌رته‌شی ئێران وتی: هیوادارم که هه‌موو قۆناخ و سه‌رده‌مه‌کان ببێته مایه‌ی خێر و به‌ره‌که‌ت بۆ خه‌ڵکی ئێران.
ئه‌و ئاماژه‌ی به توانی هێزی سه‌ربازی ئێران کرد و وتی: له‌مڕۆدا توانی به‌رگریکاری هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران له وه‌ها ئاستێکی باڵا دایه که دوژمنه‌کانی ئێمه هه‌رگیز بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه که هێرش بکه‌نه سه‌ر ئێران و ئه‌مه چی دیکه به مێشکیاندا نایه‌ت.
پوورده‌ستان جه‌ختی کرد: ئاماده بوون بۆ به‌رگری و خۆڕاگری کردن هه‌وڵ و تكۆشانی زۆری پێویسته، که‌واته ده‌بێت له‌سه‌ر بابه‌تی ڕاهێنان به ته‌واوی جه‌خت بکه‌ین و هه‌موو ئه‌و زانستانه‌ی پێویسته به کاری بێنین و له ته‌کنیک و تاکتیکه‌کان به باشی که‌ڵک ببه‌ین.
فه‌رمانده‌ی هێزی وشکانی ئه‌رتشی ئێران له درێژه‌دا وتی: ئاڵای خۆڕاگری ده‌بێت به ده‌ست که‌سێکه‌وه بێت که سه‌ر به ئایدۆلۆژیای خۆڕاگری و دان بۆخۆدا گرتن بێت و له به‌رانبه‌ر کێشه‌کان و قه‌یرانه‌کان سه‌ر بۆ هیچ که‌س دانه‌نه‌وێنێت و خۆڕاگری بکات و به‌رده‌وام ئاڵاکه به ده‌ستیه‌وه شه‌کاوه بێت.
پوورده‌ستان له کۆتاییدا وتی: ئه‌رتشی ئێران به‌ردوام پشتی به په‌روه‌رده کردنی دینی به‌ستوه و باش ده‌زانێت که چه‌ند که‌سانی ئیماندار ده‌توانن ببنه هۆی سه‌ربه‌رزی خه‌ڵکی ئێران و دڵنیاش بن که توانی خۆڕاگری هێزه سه‌ربازییه‌کانیش ده‌بێته هۆی ئاسایش له کۆمه‌ڵگادا.