منداڵێکی خۆکوژ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانى كه‌ركوكه‌وه ده‌ستگیركرا
منداڵێكى ته‌مه‌ن 13 ساڵ كه پشتێنێكى بۆمب ڕێژكراوى له‌خۆى به‌ستبوو ، پێش ئه‌وه‌ى خۆى بته‌قێنێته‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانى كه‌ركوكه‌وه ده‌ستگیركرا.
ئازاد جه‌بارى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌منى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ، ڕاگه‌یاند"منداڵه‌كه كه بۆمب ڕێژكرابوو ، عه‌ره‌به و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕزگاركراوه به‌ڵام به‌سوكى برینداربووه."
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌منى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك، روونیكرده‌وه منداڵه‌كه ره‌وانه‌ى گه‌ره‌كى تسعین كراوه بۆ خۆ ته‌قاندنه‌وه، كه حوسه‌ینیه‌ى شیعه‌كان له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا هه‌یه، وتى"هێزه ئه‌منیه‌كان له لێكۆڵینه‌وه‌دان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سته‌ى كه منداڵه‌كه‌ى بۆمب رێژكردووه و ره‌وانه‌ى گه‌ره‌كى تسعین ى كردووه بۆ خۆ ته‌قاندنه‌وه."
هه‌ر ئێواره‌ى ڕۆژی یەکشەممە خۆكوژێكى تر له‌به‌رده‌م حوسه‌ینیه‌كى گه‌ره‌كى واسیت خۆى ته‌قانده‌وه و ، له‌ئه‌نجام دا 6 كه‌س برینداربوون.
سایتی جام کوردی