• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 135
  • چوار شەممه 13/5/1395
  • رۆژژمێر :

بەیاننامەی وەزاڕەتی ئیتلاعاتی ئێران سەبارەت بە گرووپی تەکفیریی لە سنە

 

وەزاڕەتی ئیتلاعاتی ئێران بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، کورتەیەکی خستەڕوو لەمەڕ کردەکانی گرووپی ڕەشەکوژ و تەکفیریی لە سنە، ناسراو بە"تەوحیدو جیهاد".

 

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە؛ دوابەدوای پەرەسەندنی باوەڕی سەلەفی-تەکفیری لە ناوچەی ڕۆژاوای وڵات، ژمارێک لە هەڵخەڵەتاوان لە زستانی١٣٨٧ی هەتاوی هەوڵی تیرۆریستیی خۆیان لەسەر ئێران چڕکردەوە بۆیە، دەستیان دایە پێکهێنانی گرووپێکی ڕەشەکوژ کە لەنێو خەڵکدا بەناوی"گرووپی ئەبووبەکر"ناوبانگی دەرکردبوو و لەیەکەم کردەیدا سەرلەبەیانی ڕۆژی چواری گوڵانی١٣٨٨ بە دامەزراندنی٢٧کەس لە چوارچێوەی دوو گرووپی جیا ، پەلامار دەکەنەسەر ئەرکانی سەرکردایەتی ویەکەی تایبەتی هێزی پۆلیس کە شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارێک لە ئەندامانی هێزی پۆلیسی لێ دەکەوێتەوە.

بەپێی زانیارییە کۆکراوە جەماوەرییەکان وپێوشوێن گرتنەکان، دەرکەوت کە ئەو کردانە لەلایەن ڕەوتە تەکفیرییەکانەوە گەڵاڵەڕێژی کراوەو ئەنجام دراوە، بەچەشنێک کە ئەو گرووپە بەشوێنگرتنی بیروهزری تەکفیری-وەهابی، موسڵمانەتی بەرتەسک کردەوەو دەستیان دایە تەکفیری شارومەندانی کوردستان بەجۆرێک کە لە هەوڵەکانیاندا ژمارێک زانای دینی و مامۆستا و شارومەندانیان شەهید کرد و دوابەدواشی، بۆ ڕاگەیاندنی پێکهاتنی گرووپەکەیان بێ لەبەرچاو گرتنی پرەنسیپ و پێداگرییەکانی ئیسلام دەستیان دایە تۆقاندن، و ترساندن و تەنانەت کاری تیرۆریستی و ناوی خۆیان نا تەوحیدو جیهاد.

بە لێکدانەوەی کردەو بیروهزری گرووپی تەکفیریی تەوحیدو جیهاد، خاڵی فراوانی هاوشێوە لەنێوان ئەو گرووپە لەگەڵ داعش خۆیان دەردەخەن.

بۆ وێنە:

١-بەرتەسکتر کرانی ئاڵقەی موسڵمانەتی و تەکفیری خەڵک بەگوێرەی ئیجتیهادی تاکەکەسی.

٢-لاوازبوونی ئاستی خوێندەواری شەڕعی و فیقهی کەسایەتییە سەرەکییەکانی تاقمەکەو ئیجتیهادی بنەما فیقهییەکان بەگوێرەی تێگەیشتنی لاوازی ئەوان.

٣-کەوتنە ژێر کارتێکەریی هزری تەکفیریی وەهابییەت و ڕەت کردنەوەی بنەماکانی فیقهی شافعی و تەکفیری زانایانی دینیی شازی ئەهلی سوننە.

٤-سەرکێشی.

٥-توندڕەویی لە بڕوادا.

٦-بەرتەسک بینی و قەبووڵ نەکردن یا تەحەممول نەکردنی بیروباوەڕی کەسانی دیکە.

٧-توندوتیژی لە ئاکارو کرداردا.

٨-...

بەدوای زەبرە بەراییەکان کە لەلایەن دامەزراوە هەواڵگرییەکانەوە لەم گرووپە درا، توانایی هەڵمەتی سەربازی لە ئاستێکی بەرفراواندا لێیان سەندراو ئەم گرووپە بە وەرگرتنی کەسانی نوێ ڕووی کردە کاری تیرۆریستیی و تێکدەرانە کە گرینگترینیان بەم جۆرەن:

١-بەشینەوەی چکلیتی ژاراوی لەنێوان هێزەکانی پۆلیس، و لەشکری و دادوانی شاری سنە لە جۆزەردانی ساڵی١٣٨٨دا.

٢-دزی چەکداریی لە تەڵا فرۆشییەکانی شاری قوروە لە١٧ی پووشپەڕی٨٨ و ڕفاندن و کوشتنی زێڕینگەرەکان.

٣-پەلاماری چەکداری بۆسەر بنکەی پۆلیسی ١٢ی شاری سنە لە٢٢ی پووشپەڕی٨٨ کە بووە هۆی برینداربوونی سێ پۆلیس.

٤-تیرۆری چەکداری دادیاری دادگەی سنە بەناوی مەهدی کامیان ١٨ی خەرمانانی ٨٨ کە بووە هۆی برینداربوون.

٥-تیرۆری چەکداریی و بریندار بوونی قازی دادگا بەناوی حەسەنی داوتەڵەب٢٥ی خەرمانانی.٨٨

٧-تیرۆری چەکداری و شەهیدکردنی مامۆستا شێخولئیسلام٢٦ی خەرمانانی٨٨

٨-تێکهەڵچوونی چەکداری لە گەڕەکی شەریفاوا لەگەڵ ئەندامانی وەزارەتی ئیتلاعات ٥ی ڕەزبەری٨٨ کە شەهیدکرانی ئەندامێکی وەزارەتی ئیتلاعات، پاسدارێکی خانەنشین کراو و بریندار بوونی یەکێکی دیکە لە ئەندامانی وەزارەتخانەی لێکەوتەوە و لەو تێکهەڵچوونەدا سێ تیرۆریست کوژران.

٩-دزی چەکداریی ئۆتۆمبیلی مۆدێل٤٠٥و شەش ملوێن تمەن لە شارومەندی سنەیی ١٣ی ڕەزبەری٨٨

١٠-تێکهەڵچوونی چەکداریی لەگەڵ هێزەکانی گەشتی پۆلیسی سنە٢٨ی گەڵاڕێزانی٨٨

١١-دزیی چەکداریی و دەستبەسەرداگرتنی چوار ئۆتۆمبیل لە هەمەدان، زەنجان و باکووری وڵات(ساڵانی٨٨و٨٩ کە کوژرانی شۆفیرێکی لێکەوتەوە).

١٢-دزیی چەکداریی چوار و نیو کیلۆ تەڵا لە تەڵافرۆشی لە هەمەدان(٦ی ڕێبەندانی٨٨و بریندار بوونی کەسێک).

١٣-هەوڵی ناسەرکەوتووی چەکداریی لە هەمەدان(٦ی ڕێبەندانی٨٨).

١٤-دزیی چەکداریی نزیک بە چوار و نیو کیلۆ زێڕ لە زێڕفرۆشی لە زەنجان(٢٤ی ڕێبەندانی٨٨ کەکوژرانی شارومەندێک و برینداربوونی دوو کەس لە هێزی پۆلیسی لێکەوتەوە).

١٥-تێکهەڵچوونی چەکداریی لەنزیک سنە لەگەڵ ستافی وەزارەتی ئیتلاعات(پێنجی پووشپەڕی٨٩ کە کوژرانی تیرۆریستێکی لێکەوتەوە).

١٦-تێکهەڵچوونی چەکداریی لەشاری هەمەدان کە شەهیدبوونی ئەندامێکی وەزارەتی ئیتلاعاتی لێکەوتەوە(٢٢ی جۆزەردانی٨٩)

١٧-پەلامار بۆسەر بازگەی پۆلیسی هاتووچۆ لە مەیدانی ئازادیی سنە کە شەهیدبوونی چوار ئەندامی هێزی پۆلیس، کەسێکی سیڤیل و برینداربوونی یانزە کەسی دیکەی لێکەوتەوە(١٥ی ڕەزبەری٨٩).

١٨-تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات کە کوژرانی دوو تیرۆریستی لێکەوتەوە(٢٧ی گەڵاڕێزانی٩٢).

١٩-شەهید کرانی چوار ژینگەپارێزی پارێزگای کوردستان(١٣ی ڕەشەمەی٨٩).

٢٠-تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران لە نزیک سنە(١٨ی ڕەشەمەی٨٩).

٢١-دوو پەلاماری جیاجیا بۆسەر بنکەی ١٥و١٦ی پۆلیسی سنە کە شەهیدبوونی کەسێک و برینداربوونی دوو کەس لە ئەندامانی هێزی پۆلیسی لێکەوتەوە(٤ی خاکەلێوەی٩٠).

٢٢-پەلامار بۆسەر گەشتی هیزی پۆلیسی گەڕەکی غەفوری سنە(٨ی خاکەلێوەی٩٠).

٢٣-تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران لە ئاوایی تەجرەی سنە(١٥ی خاکەلێوەی٩٠).

٢٤-تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی هەڵمەتی وەزارەتی ئیتلاعات کە کوژرانی چوار تیرۆریستی لێکەوتەوە(یەکەمی گوڵانی٩٠).

کردەکانی ئەو گرووپە سەرەنجام شەهید بوونی بیست کەس و برینداربوونی چل کەسی دیکەی لێکەوتەوە کە دەکرێ لەنێویاندا ئاماژە بکرێ بە ناوی کەسایەتییەکانی وەک، شەهید محەممەدی شێخولئیسلام نوێنەری خەڵکی پارێزگای کوردستان لە مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری و شەهید بورهانی عالی لە مامۆستایانی دینیی هەڵکەوتەی سوننە.

سەرەنجام بەهەوڵ و کۆششەکان لە بەرواری یەکی گوڵانی١٣٩٠ دواماڵی تیمیی گرووپی ناوبراو لە گەڕەکی حەسەناوای سنە ، هێرشی کرایە سەر و کەسانی نێو ماڵەکە، قۆڵبەست کران.

شایانی ئاماژەیە، ١٠٢ کەس لە دەس و پێوەندییەکان ولایەنگرانی گرووپی تیرۆریستیی تەکفیریی تەوحیدو جیهاد ناسران و بەدواداچوونی هەواڵگری و گرتن و دادوانیان بۆکرا کە ژمارێکیان لە تێکهەڵچوونی چەکداریی لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش کوژران و ژمارێکی دیکەش قۆڵبەست کران کە هەندێکیان بڕیاری ئێعدام و هەندێکی دیکەیان بڕیاری زیندانی کرانیان بۆ بڕایەوە.

 

سایتی سەحەر تی ڤی