بوردومانی شاری جرابلۆسی سووریا له‌لایه‌نی تورکیا
ده‌زگاکانی راگه‌یاندن له بوردومانی شاری جرابلۆسی سووریا له‌لایه‌ن فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیا ده‌که‌ن.
فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوپای تورکیا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه ده‌ستیان داوه‌ته بوردومانی شاری جرابلۆسی سووریا که ئێستا شه‌ڕی نێوان تیرۆریستانی داعش و هێزه کوردییه‌کانی یه‌کینه‌ی پاراستنی گه‌لی تێدایه.
جرابلۆس له پارێزگای حه‌له‌ب هه‌ڵکه‌وتووه و هاوسنووره له‌گه‌ڵ وڵاتی تورکیا.
له هه‌واڵه‌کاندا هاتووه که سوپای تورکیا داوای له خه‌ڵکی جرابلۆس کردووه که ئه‌و شاره چۆڵ بکه‌ن و هه‌ر بۆیه پێش بینی ده‌کرێت که بوردومانی ئه‌م شاره له‌لایه‌ن تورکیاوه له ڕۆژانی داهاتووشدا به خه‌ستی به‌رده‌وام بێت.
له ئیستادا کورده‌کان و سوپای سووریا له به‌شێکی زۆری پارێزگای حه‌ڵه‌ب له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕ ده‌که‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی مێهر