ئەنسۆلین هۆرمۆنێكە لەگلاندی پەنكریاسەوە دەردەچێت ‌و دەبێتە هۆی ڕاكرتنی ڕێَژەی شەكر لەخوێندا، واتە ڕێكخستن ‌و بەكارهێنانی جەستە بۆ شەكر‌و خواردنە جۆراو جۆرەكانی تر لەڕێگەی ئەم هۆرمۆنەوە دەبێت، لەكاتی كەمبوونی ....

دوشنبه ۱ فروردین ۱۳۹۰ - ۰۰:۰۰
ئەنسۆلین و كاریگەرییەكانی له سەر تەندورستی مرۆڤ
ئەنسۆلین و كاریگەرییەكانی له سەر تەندورستی مرۆڤ ئەنسۆلین هۆرمۆنێكە لەگلاندی پەنكریاسەوە دەردەچێت ‌و دەبێتە هۆی ڕاكرتنی ڕێَژەی شەكر لەخوێندا، واتە ڕێكخستن ‌و بەكارهێنانی جەستە بۆ شەكر‌و خواردنە جۆراو جۆرەكانی تر لەڕێگەی ئەم هۆرمۆنەوە دەبێت، لەكاتی كەمبوونی ڕێژەكەیدا ئەندامەكانی لەش ناتوانێت شەكر بەباشی بەكاربهێنێت. ئەنسۆلین، كاردەكاتە سەر ئەوخواردنانەی كە دەخورێت، كاربۆهیدرات ‌و شەكری ناو خۆراكەكە پاش ئەوەی هەڵ ئەمژرێت لە ڕیخۆلەكاندا دواتر لەڕێگەی خوێنەوە دەچێتە ناوخانەكانەوە هەموو ئەمانەش بەهۆی ئەنسۆلینەوە ڕوو دەدات. لەو بارەوە د.تەها مەحوی پزیشكی پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی دڵ ‌و شەكرە بۆ سایتی تەندروستی "dohsuli" ووتی:" نەبوونی ئەنسۆلین هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەكر لەخوێندا، هەربۆیە ئەوكەسەی تووشی ئەو نەخۆشییە دەبێت پێی دەڵێن توشبووی (شەكرە) یە ". ئەو پزیشكە پسپۆڕە لەبارەی سوودەكانی هۆرمۆنی ئەنسۆلینەوە دەڵێت:" سوودی زۆرە لەوانەش یارمەتی چوونە ناوەوەی شەكری گلوكۆز دەدات لە ڕێگەی خوێنەوە بۆ ناوخانەكانی لەشی مرۆڤ، هەروەها پێدانی وزە بۆئەوەی بتوانرێت خانەو شانەكانی لەش بەباشی كاری خۆیان بكەن ". هۆرمۆنی ئەنسۆلین لەساڵی (1920) دا لەڕێگەی دوو پزیشكەوە لە ووڵاتی كەنەدا بەكارهێنرا، پاشان گۆڕانكاری بەسەردا هات بۆ ئەو شێوازە نوێیەی كە ئێستا دەبینرێت لەناو دەرمانخانەكانداو بەمەبەستی چارەسەركردن بۆ توشبووانی نەخۆشی شەكرە بەكار دەهێنرێت. وێستگە ستایل-

برچسب‌ها

پربازدیدها

پربحث‌ها