• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2164
  • دوو شەممه 25/10/1391
  • رۆژژمێر :

موبايل زيان به‌پياده‌كانيش ده‌گه‌يه‌نێت

زيانه‌كاني‌ به‌كارهێناني‌ مۆبايل ته‌نها شۆفێره‌كان ناگرێته‌وه‌ به‌ڵكو به‌پێي‌ توێژينه‌وه‌يه‌كي‌ نوێ به‌كارهێناني‌ مۆبايل له‌لايه‌ن پياده‌كانه‌وه‌ زياني‌ هه‌يه‌ و كه‌سي پياده‌ توشي كێشه‌ ده‌كات.

به‌پێي‌ لێكۆلينه‌وه‌يه‌ك كه‌ رۆژنامه‌ي‌ تايمي‌ ئه‌مه‌ريكي بڵاويكردۆته‌وه‌ و له‌سه‌ر زياتر له‌ هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه‌، به‌كارهێناني‌ مۆبايل له‌لايه‌ن كه‌ساني‌ پياده‌وه‌ زيان به‌دواي‌ خۆيدا ده‌هێنێت و ده‌بێته‌ي‌ هۆي‌ روداني‌ روداوي‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراو.

زيانه‌كاني‌ به‌كارهێناني‌ مۆبايل ته‌نها شۆفێره‌كان ناگرێته‌وه‌ به‌ڵكو به‌پێي‌ توێژينه‌وه‌يه‌كي‌ نوێ به‌كارهێناني‌ مۆبايل له‌لايه‌ن پياده‌كانه‌وه‌ زياني‌ هه‌يه‌ و كه‌سي پياده‌ توشي كێشه‌ ده‌كات.

ئه‌گه‌ر پێشتر لێكۆڵينه‌وه‌ و توێژينه‌وه‌ له‌سه‌ر زيانه‌كاني‌ به‌كارهێناني‌ مۆبايل كرابێت له‌كاتي‌ شۆفێريدا به‌ڵام له‌ئێستادا لێكۆڵينه‌وه‌كان ئاماژه‌ به‌زيانه‌كاني‌ به‌كارهێناني‌ ئه‌و ئامێره‌ ده‌كه‌ن له‌لايه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ي‌ كه‌ به‌پێ ده‌ڕۆن، چونكه‌ به‌هۆي‌ نه‌ماني‌ سه‌رنجي‌ به‌كارهێنه‌ر له‌چوارده‌وري‌ و گرنگريدان ته‌نها به‌ مۆبايله‌كه‌ي‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆي‌ روداني‌ روداوي‌ جۆراوجۆر به‌تايبه‌ت له‌كاتي‌ په‌ڕينه‌وه‌ له‌ شه‌قامه‌كاندا.

سەرچاوه:سايتي پەيام تي وي