• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 14178
  • شەممه 13/8/1391
  • رۆژژمێر :

دامەزراوي فەرهەنگي و ڕاگەياندني تێبيان

tebyan logo

پێناسه

تێبيان دامەزراوێکي فەرهەنگي و ڕاگەياندنە کە بەمەبەستي چالاکيکردن لەبواري جۆراوجۆري بيرو بڕوا، ناساندني فەرهەنگي دەوڵەمەندي ئيسلامي و پەرەپێداني بۆچووني ئيسلامي بەسوودوەرگرتن لە کەرەستەي ڕاگەياندني تەکنۆلۆژي لە11 سپتامبەري 2001 دا دامەزرا و ساڵي 2002 بەشێوەي فەرمي چالاکيي خۆي لەسەر تۆڕي ئينتەرنێت دەست پێکرد.

ئەم دامەزراوه، ئێستا بەبڵاوکردنەوەي بابەتي جۆراوجۆر و نوێ و خزمەتگوزاريي بەرفراوان بە8 زماني زيندووي جيهان، فارسي، عەرەبي، ئينگليزي، فەڕانسه، ڕووسي، تورکيي ئەستەمووڵي، ئۆردوو و کوردي بۆ گەيشتن بەو ئامانجانە لەسەر چالاکييەکاني بەردەوامه.

مەبەستە سەرەکييەکاني تێبيان

·      بەديهێناني دۆخێکي خاوەن ئاسايش و دوور لە زانياريي نەڕاست بۆ هۆگران

·      دابينکردني بابەتي بڕواپێکراو و ڕاست لەبواري فەرهەنگي، ديني، کۆمەڵايەتى و سياسيدا

·      باسکردني گۆشەيەک لەهەواڵ و ڕووداوەکاني جيهان بەجەختکردن لەسەر هەواڵەکاني جيهاني ئيسلام لەگەڵ ڕاڤەو شيکاريي شارەزاياندا

·      خستنەبەردەستي زانياري لەبواري فەرهەنگي و ديني و بيروبڕوادا

·      بڵاوکردنەوەي شيکاريي تايبەتي هەواڵي

·      بڵاوکردنەوەي دەنگ و وێنەو گرافيکي جۆراوجۆر

·      داناني کتێبي ئەلەکترۆني و دەنگ لەچوارچێوەي کتێبخانەي ئەلەکترۆنيدا بە چونيەتيي باش و تواناي دابەزاندن و گوێلێگرتنى بێ بەرانبەر

·      بڵاوکردنەوەي بابەتي گونجاو لەگەڵ ڕووداوەکاني ئێستاي جيهاندا بەشێوەي تايبەتنامه

·      بڵاوکردنەوەي بابەتي گونجاو لەگەڵ بونە ديني و مەزهەبيەکاندا بەشێوەي يادنامەو تايبەتنامه.

·      تواناي وڵامدانەوەي پرسياري بەکارهێنەران و پێوەنديي دوولايەنەي نێوان بەکارهێنەران و شارەزاياني تێبيان

ماڵپەڕي دامەزراوي فەرهەنگي و ڕاگەياندني تێبيان بەزماني کوردي

بەنووسيني ناونيشاني ماڵپەڕەکە www.tebyan.net دەچنەسەر ماڵپەڕي سەرەکيي دامەزراوي فەرهەنگي و ڕاگەياندني تێبيان. بەهەڵبژاردني زماني مەبەست لەسەرەتاي ماڵپەڕەکەدا دەچنە ماڵپەڕي مەبەستي خۆتان.

بەپڕ کردنەوەي فۆرمي ناونووسي ئەتوانن ببنە ئەندامي ماڵپەڕەکه. پێويستە بوترێ بەبێ پڕکردنەوەي ئەو فۆرمەش ئەتوانن بێ بەرانبەر سوود لەبابەتەکاني ئەم ماڵپەڕە وەربگرن، بەڵام بوونە ئەندام لە ماڵپەڕەکەدا خزمەتگوزاريي زياتر ئەبەخشێت بەکارهێنەران.

بەشەماني ماڵپەڕەکه

ماڵپەڕي دامەزراوي فەرهەنگي و ڕاگەياندني تێبيان چەند بەشێکي سەرەي لەخۆ ئەگرێت کە بريتين له: ئيسلام، ئێران، خێزاني موسوڵمان، خزمەتگوزاري، فێرکردني زماني فارسي، ئەدەبيات، زمان و ... . لەناو هەر بەشێکيشدا پاژي ديکە بەگوێرەي بابەت دانراون کە بە کورتي ئاماژەيان پێدەکرێت.

بەشي ئيسلام

بەشي ئيسلام بابەتي جۆراوجۆر و سەرنجڕاکێش ئەگرێتەخۆ. ئەو بابەتانە لە  سەرچاوە  بڕواپێکراوە  دينييەکان وەرگيراون و هەوڵ دراوە هەموو بەشەکاني ئايين بگرێتەوه. ئەو کەسانەي تازە شەرەفي موسوڵمانبوونيان پێبەخشراوە يان پێوەن زانياريي دينيي خۆيان بەرنەسەرەوە و لەو بوارەدا توێژينەوە دەکەن، ئەتوانن سوود لەو بابەتانە وەربگرن. بەشي ئيسلام چەندين پاژي وەک قورئان، بنەماکاني بيروبڕواي ئيسلام، کەسايەتييەکان و زاناياني موسوڵمان، ئيخلاقي ئيسلامي، ئەهلي بەيت(ع)، ئەسحابەکان، عيبادەت، مێژوو و شارستانيەتي ئيسلامي و ناساندني ناوەندە ئيسلامييەکاني سەرانسەري جيهان، دوعاکان و ... دەگرێتەوه.

بەشي ئێران

لەمبەشەدا هەوڵمانداوە ڕووداوە گرينگەکان لەپێوەندي لەگەڵ ئێراندا بخەينە بەر باس، وتار سەبارەت بەمێژوو و شارستانيەتي گەورەي ئێراني و هەموو شێوازەکاني شارستانيەت بريتي لە دابونەريتي ناوچە جياجياکاني ئێران، فەرهەنگي قەوميەتەکاني ئێران، شێوازي ژيان لەشوێن و ناوچە جوگرافياييە جۆراوجورەکاني ئێران، بەرهەمە هونەرييە ئێراني و ڕەسەنەکان و هونەري دەستي، موسيقاي ڕەسەني ئێراني، شوێنەواري مێژوويي بەجێماوي خەڵکي ڕابردوو، فەرهەنگي كۆمەڵايەتيي جەماوەر ، شوڕشي ئيسلاميي ئێران وەک ڕووداوێکي گەورەو کاريگەر لەسەر ئێران و جيهان، کەسايەتي و گەورەپياواني ئێراني و بابەتى جوراوجۆري ديکە لەو بەشەدا دادەنرێن. ئەبابەتانەي کە بەشێوەي دەق يان وێنە لەو بەشەدا دەخرێنە بەردەست يارمەتيدەر دەبن بۆ گەشتياراني بيانيش. شياوي باسە بابەتەکاني ئەم بەشە بەسەرنجدان بە پارێزگەکان پۆلێن کراوه.

بەشي خێزاني موسوڵمان

بەشي خێزاني موسوڵمان، بەشێکي دەوڵەمەندەو بريتييە لە بابەتي پێوەنديدار بەخێزان و بنەماڵەوە، وەک يەکەي سەرەکيي بەديهێنەري کۆمەڵگەو تيشک دەخاتەسەر لايەنە جۆراوجۆرەکاني خێزان و بنەماڵەي موسوڵمان، ئەندامەکاني، تەندروستيي خێزان، پێگەو شوێني هەر ئەندامێک لەناو خێزان و کۆمەڵگەدا و هەروەها منداڵان و مێرمنداڵان. لەبەر ئەوەي تەندروستيي جەستەيي و دەروونيي هەرکام لەئەنداماني خێزان کاريگەرە لەسەر هەموو ئەنداماني بنەماڵە لە پاژێکدا ئەوبابەتە بەوردي خراوەتەبەر باس. بەسەرنجدان بەگرينگايەتيي دەوري ئافرەتي موسوڵمان چ لەناو خێزان و چ لەکۆمەڵگەدا لەپاژي ئافرەتدا بابەتي بەکەڵک دانراوه. منداڵ، زانست و ژيان و چەند بابەتي تر لەپاژەکاني بەشي خێزاني موسوڵماندا دانراون.

بەشي خزمەتگوزاري

ئەم بەشە بريتييە لە ياري، گەنجينه، فيلم و ئەنيمەيشن و دابەزاندن کە لەهەرکام لە پاژەکاندا ئەتوانن دەق يان فيلمي کورت و فايلي دەنگ و وێنه، کتێب، تەنز و تارۆز و کێبەرکێ ببينن و سووديان لێوەربگرن.

بەشي تايبەتنامه

هەروەک پێشتر باس کرا، يەکێک لە ئامانجەکاني دامەزراوي فەرهەنگي و ڕاگەياندني تێبيان خستنەبەردەستي بابەتي جۆراوجۆر و نوێيە لە پێوەندي لەگەڵ ڕووداوەکاني ئێستاي جيهان و هەروەها بۆنە ديني و مەزهەبييەکاندا، هەر لەو پێناوەدا لەبەشي تايبەتنامەدا هەوڵ ئەدرێت بەگوێرەي پێويستيي بەکارهێنەران لەهەر بۆنەيەکي تايبەتي دينيدا بۆ نموونە جەژني پيرۆزي ڕەمەزان و قوربان تايبەتنامەيەک بڵاو بکرێتەوه. لەهەر تايبەتنامەيەکدا چەند وتارێک لەگەڵ وێنەي پێوەنديدار يان فايلي دەنگ و وێنە بەرهەم دەهێنرێت و بڵاو ئەکرێتەوه.

بەشي گەلەريي وێنەکان

لەم بەشەدا وێنەکان بەگوێرەي  بابەت پۆلێن کراون. بەکارهێنەران ئەتوانن جوانييەکاني ئێران و بابەتەکاني ديکە لە  گەلەريدا ببينن و چێژ وەربگرن.

چاوەڕواني سەرداني ئێوەين لەم ماڵپەڕه: