پێ ناسيني سه‌رچاوه و سه‌يرانگا ئاويه‌کان
ڕوباره‌کان ، کانياوه جۆراوجۆره‌کان ، زرێچه‌ي سرۆشتي زرێبار و زرێچه‌کاني پشتي به‌نداوه‌کاني وه‌حده‌ت و شه‌هيد کازمي له ڕاکێشه‌ره سرۆشتي و که‌م وێنه‌کاني گه‌شتياري پارێزگاي کۆردستانن .
زرێچه‌ي زرێبار
زرێچه‌ي زرێبار گرنگترين و که‌م وێنه‌ترين ڕاکێشه‌ره ئاويه‌کاني خۆرئاواي وڵاته که له مه‌وداي دوو کيلومه‌تري خۆرئاواي شاري مه‌ريوانه و ڕێگاييکي قيروبان پێوه‌ندي ئه‌و له‌گه‌ڵ مه‌ريوانه . ئه‌م زرێچه‌يه له به‌رزي 1285 له باني زه‌ريايه . درێژا‌يي نزيکه‌ي 5/4 کيلومه‌تر و پانتايي که‌متر له 2 کيلومه‌تره، قوڵايي نێوانه‌ي نزيکه‌ي 3 مه‌تره ، ئاوه‌که‌ي شيرينه و له‌و کانياوانه‌ي که له ژێر زرێچه‌که‌ون هه‌ڵ ده‌قۆڵێت .
به‌نداوي وه‌حده‌ت
به‌نداوي ڕاگراوي قشڵاخ له‌سه‌ر ڕووباري قشڵاخ که له 10 کيلومه‌تري باسووري شاري سنه، به سه‌ر کێوه‌کاني ناوچه‌ي "ساتله و تيرگرا" درووس کراوه . زرێچه‌ي پشتي ئه‌م به‌نداوه 11 کيلومه‌تر درێژه و به بڕي 934 هێکتاره و به هۆي به‌رزي له زه‌ريا ، ئه‌ندازه‌ي ئاوه‌که‌ي شياوه بۆ جۆره‌کاني وه‌رزێشي ئاوي .
ڕوباره‌کان
1- ڕوباري قێزل ئۆزن
ئه‌م ڕوباره يه‌کێک له شاخه سه‌رکيه‌کاني سفيدڕووده که له کێوه‌کاني چل چاوگ و ناوچه‌به‌رزه‌کاني هه‌زارکانيان و کانياوه‌کاني به‌شي شاري ديوانده‌ره سه‌رچاوه ده‌گرێت و دواي ئاوياري به‌شێک له زه‌ويه‌کاني کۆردستان ئه‌چێته نێو پارێزگاي زه‌نجانه‌وه و له جێگاييک به نێوي مه‌نجيل دواي چوونه ناو ڕوباري شاهروود ، سفيدڕوود پێک دێنن و ده‌چنه ناو زه‌رياي خه‌زه‌ره‌وه .
2- ڕوباري زه‌رينه
گۆزه‌ري ئه‌م ڕوباره باشوور به‌ره‌و باکووره و له کۆردستانه‌وه ئه‌چێته ناو زرێچه‌ي ورمێ . شاخه‌ي سه‌رکي ئه‌و چه‌مي سه‌قزه (چۆمه) که له کێوه‌کاني گه‌رده‌نه‌ي خان له خۆرهه‌ڵاتي بانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت . ڕوباري زه‌رينه دوواي ده‌رچوون له ئازه‌ربايجاني خۆرئاوا ده‌چێته ناو زرێچه‌ي ورمێ .
3- ڕوباري سيمينه
درێژا‌يي ئه‌م ڕوباره ڕوباري زه‌رينه که‌متره و ئاويشي له‌و که‌متره . ئه‌م ڕوباره له ساري سه‌قز به "تاتاهو" به‌ناوبانگه که له به‌رزيه‌کاني مه‌نگوور و تۆرجان سه‌رچاوه ده‌گرێت و دوواي ئاوياري گۆندي تۆرجان ئه‌چێته ناو ئازه‌ربايجاني خۆرئاوا و درڕژێته ناو زرێچه‌ي ورمێ .
4- ڕوباري سيروان
ئه‌م ڕوباره درێژترين ڕوباري پارێزگاي کۆردستانه که سه‌رچاوه سه‌رکيه‌کاني ئه‌و ، ڕوباري گاوه‌رۆ و قشڵاخه . گاوه‌رۆ له کێوه‌کاني کان که‌بوود له 31 کيلومه‌تري باشوري خۆرهه‌ڵاتي شاري سه‌قزه و ڕوباري قشڵاخيش له کێوه‌کاني پير مۆحه‌ممه‌د له 40 کيلومه‌تري ئاوه‌کاني باکوري خۆرئاواي بيجار سه‌رچاوه ئه‌گرێت.
کانياو و ناوه‌نده‌کاني ئاوي کانزا
1- کانياوي کانزاي باباگۆر
ئه‌م کانياوه له 50 کيلومه‌تري باشوري شاري قۆروه‌يه . ئاوي ئه‌م کانيه که له حه‌وزێکي قووڵي به شکڵي بازنه‌يه به ده‌ڤه‌ري نزيکه‌ي 200 مه‌تر کۆ ده‌بێته‌وه ، له ئاوه کۆلێري و بێ که‌ربۆناتي تێکه‌ڵ به‌گازه .
2- کانياوي کانزاي گواز
ئه‌م کانياوه له 50 کيلومه‌تري باشوري خۆرئاواي شاري کاميارانه و له 10 کيلومه‌تري باشوري خۆرئاواي گۆندي پاڵنگان له داوێني کێوي گۆندي گۆازه .
3- کانياوي تاڵي (پير ساڵح)
له گۆندي "قشڵاخ لوو" له ده‌وروبه‌ري شارستاني بيجاره کانياوێکي کانزاي هه‌ي که بۆ ده‌رمان و چاره‌سه‌رکردني نه‌خۆشيه‌کاني باداري که‌ڵکي لێ وه‌رده‌گرن .
سرچاوه:کتيبي ميراث فه ره‌نگي کردستان