چۆن دەزانیت منداڵەكەت درۆت لەگەڵ دەكات
درۆ كردن یەكێكە لە ڕەفتار و خوە ناشرینەكان ، چۆن دەزانیت منداڵەكەت فێری ئەم خوە ناشرینە بوە بۆ ئەوەی ڕزگاری بكەیت ؟ بۆ ئەم بابەتە پێویستت بەم زانیایریانە دەبێت .
1- تەماشاكردنی ناو چاوی منداڵ: ئەو كاتەی منداڵەكەت درۆت لەگەڵ بكات ئەوە هەوڵدەدات تەماشایی چاوەكانت نەكات ئەو كاتەی لەگەڵت قسە دەكات و ئەمە لە قۆناغەكانی سەرەتای فێربوونی منداڵ بە درۆ كردن ئەمە ڕودەدات بەڵام ئەوكاتەی بەردەوام بوو لەسەر درۆ كردن ئەوە ترسی لێت نامێنێت و درۆ دەكات و تەماشایی ناو چاوەكانیشت دەكات ، لەبەر ئەوە باشتر وایە لە سەرەتاوە چارەسەری ئەم حاڵەتەی منداڵەكەت بكەیت پێش ئەوەی بە تەواوەتی بوێری ئەوەی لا دروستت ببێت بەردەوام درۆت لەگەڵ بكات .
2- بۆ ئەوەی لەوە دڵنیا ببیتەوە كە منداڵەكەت درۆت لەگەڵ دەكات یان نا ئەوە پێویستە زیرەك بیت و زمانی جەستەی ئەو بخوێنیتەوە ، ئەو كاتەی قسەت بۆ دەكات لەسەر بابەتێك و دەست بە خوراندنی لوتی دەكات یان دەست بۆ ڕوخساری دەبات ئەوە پێویستە بە ئاگاوە گوێ بۆ قسەكانی بگریت چونكە ئەمانە چەند نیشانەیەكن بۆ ئەوەی منداڵەكەت ڕاستت لەگەڵ ناكات .
3- ئەوكاتەی منداڵەكەت باسی بابەتێكت بۆ دەكات و لە كاتێكی تردا هەمان بابەت بەجۆرێكی دیكە باس دەكات واتە دوو جۆر گێڕانەوەی هەبێت بۆ یەك بابەت ئەوە مانای وایە منداڵەكەت ڕاست ناكات .
4- كاتێك منداڵەكەت ل تەمەنی هەرزەكاریدا بێت و ڕاستت لەگەڵ نەكات ئەوە بەردەوام بە ڕۆحێكی دژ و شەڕەنگێزیەوە ڕوبەڕوت دەبێتەوە ، بەڵام لەم دۆخەدا دەبێت تۆ زۆر ئارام بیت بۆ ئەوەی بتوانیت ئەو بەدەست بهێنیتەوە و وایلێبكەیت لە درۆكردن پەشیمان بێت .
5- هەندێكجار منداڵ لەكاتی درۆ كردندا چەند ڕەفتارێكی نامۆ دەنوێنێت وەك تروكاندنی برژانگەكان یان پێكەنینێكی گاڵتە ئامێز بە ڕووی تۆدا ئەو كاتەی باسی بابەتێكت بۆ دەكات .
6-ئەگەر لەكاتی قسەكردنیدا بۆتۆ هەستت بە شڵەژانی دەرونی و جەستەی ئەو كرد ئەوە پێویستە باش بزانیت كە ئەو ڕاستت لەگەڵ ناڵێت .
سەرچاوە:وێستگە ستایل