• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 8365
  • دوو شەممه 7/4/1395
  • رۆژژمێر :

ئافتاوی عەدالەت نیشتنی کرد

 

عەلی کوڕی ئەبوتالیب(سڵاوی خوای لە سەر بێت)، کوڕی مامی پێغەمبەر بووە و ھاوسەری فاتمەی کچی بووە و لە (ئالی بەیت)ە و ئیمامی ئەوەڵی شیعەکانی جیهانە.
عەلی کوڕی ئەبوتالیبی کوڕی عەبدول موتەلیب کوڕی ھاشم لە مەککە لە 13 مانگی رەجەب، ٣٠ ساڵ دوای ساڵی فیل لە دایک بووە.
21 ڕەمەزان رێکەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ئیمام عەلی (ع) ئیمامی یەکەمی شێعەکانی جیهان.
1397 ساڵ پێش ئێستا لەو ڕۆژە دا بیست و یەکەمین رۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی ساڵی 40 کۆچی " عەلی کوری ئەبو تالب جێنشینی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام (د.خ) ئیمامی یەکەمی شێعەکانی جیهان شەهید بوو.
دوای شەڕی نەهرەوان و سەرکووب کردنی خەوارج له لایەنی حەزرەتی عەلی (ع)، لە ئەوان ئینبی مولجەمی مورادی و دو کەس تر لەگەڵ یەکا قەسەمیان خوارد که ئیمام عەلی (ع) ،موعاویه و عەمر کوڕی عاس بەکوژن.
 بەرەبەیانی نۆزدەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ئینبی مولجەمی مورادی سەر بە تاقمی خەواریج ، لە حاڵێک دا کە حەزرەتی ئیمام عەلی (ع) ئیمامی یەکەمی شێعەکانی خەریکی نوێژی سبەینان بوو، شمشیرە ژاراویەکەی لە تەوێڵی بەڕێزیان دا ڕاکێشا. حەزرەتی عەلی (ع) لە پاش بریندار بوون لە ماڵ دا لە جێ کەوت و دوو رۆژ پاش واتە لە رۆژی بیست و یەکەمی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دا شەهید بوو و گەیشتە بەختەوەریەک کە هەمیشە ئاواتی دەخوازت واتە شەهیدبوون لە رێگای خوا و رزگاریی مەزن.
ئەو شەهیدبوونە زەبر و خەسارێکی قەرەبوونەکراوەی لە ئیسلام و موسڵمانان دا.
سەرباری ئەوەش شێوازی ژیانی ئەو حەزرەتە و چۆنیەتی حوکمڕانییەکەی و ئەو قسە پڕنرخانەی لێی بە جێ ماون ئێستا لە پاش چەندین سەدە ێستاش چرای رێگای ئەویندارانی رێگای دادپەروەری و راستییە.
"نەهجولبەلاغە" کورتەیەک لە قسەکانی حەزرەتی عەلی (ع)ە کە لە فەساحەت و بەلاغەت دا بێ وێنە و دەگمەنە.

 

سایتی رادیو سورانی