باروودۆخي ڕه‌مياري و کۆمڵايهتي سه‌رده‌مي پێشه‌وا عه‌سکه‌ري ( ع)
خهليفه عه‌باسيه‌کان به هه‌ر شێوه‌ێيک که ده‌يان تواني سنوور و گۆشاريان ده‌خسته سه‌ر پێشه‌وايان و ئه‌م گۆشارانه له سه‌رده‌مي پێشه‌وا جه‌واد و پێشه‌وا هادي عه‌سکه‌ري – ( ع) – له شاري سامهڕڕادا گهيشتبوه سه‌ر پۆپه . تۆندي ئه‌م گۆشارانه تا ئه‌و ڕادده بوو که سێ پێشه‌واي گه‌وره‌ي شێعه که له ناوه‌ندي ده‌سه‌ڵاتي ئه‌واندا ( سامهڕرا ) ده‌ژيان ، له تهمهنێکي کۆرتدا شه‌هيد بوون : پێشه‌وا جه‌واد ( ع) له ته‌مه‌ني 25 ساڵيدا ، پێشه‌وا هادي - ( ع) - له ته‌مه‌ني 41 ساڵيدا و پێشه‌وا عه‌سکه‌ري - ( ع) – له ته‌مه‌ني 28 ساڵيدا که کۆي هه‌موو ده‌بێته 92 ساڵ ؛ وه ئه‌مه‌ش تۆندي گۆشار و ئازار له سه‌ر ئه‌وان پيشان ئه‌دات . به‌ڵام له‌م ناوه‌دا ، گۆشار و سنوورداري سه‌رده‌مي پێشه‌وا عه‌سکه‌ري ( ع) ، به دوو هۆ ، له دوو پێشه‌واي تر زياتر بوو :
1- له سه‌رده‌مي پێشه‌وا عه‌سکه‌ري ( ع) شێعه ده‌سه‌ڵاتێکي به هێزي له عێراق به ده‌ست هێنا بوو وه هه‌موو دهيانزاني که ئه‌مانه ڕهخنهيان بوو له خهليفهکاني ئه‌و کاته و ده‌سه‌ڵاتي هيچکام له عه‌باسيه‌کان ياسايي و درۆست نازانن ، به‌ڵکوو له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که پێشه‌وايي خوايي له منداڵاني حه‌زره‌تي عه‌لي ( ع) به‌رده‌وامه ، و له‌و سه‌رده‌مه‌شدا که‌سايه‌تي به‌رز و دياري ئه‌و بنه‌ماڵه پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري – ( ع) – بوو . به‌ڵگه‌ي ده‌سه‌ڵاتي ئه‌و کاته‌ي شێعه ، پي هاتني " عۆبهيدۆڵڵا " ، وه‌زيري " مۆعته‌مێد " عهباسيه ، به‌و باباته . ڕاڤه‌ي ئه‌وه‌يه که دواي شه‌هيد بووني پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع) ، براکه‌ي جافر " کهززاب" چووه لاي عۆبهيدۆڵڵا و گۆتي : مه‌قام و مهنسهبهکهي براکه‌م بده به من ، من به‌رانبه‌ر به‌وه ساڵانه 20 هه‌زار دێرههم پاره‌ت ده‌ده‌مێ . وه‌زير تووڕه بوو له‌وه و گۆتي : بێ ئه‌قڵ ! خهليفه ئه‌وه‌نده به‌رانبه‌ر به‌و که‌سانه‌ي که باوک و براي تۆ به پێشه‌وا ده‌زانن ، شمشێري کێشاوه بۆ ئه‌وه‌ي که بتوانێت ئه‌و بڕوايه بگۆڕێت ، به‌ڵام نه‌يتوانيوه ، ئێستاش ئه‌گه‌ر تۆ له بڕواي شێعه‌وه پێشه‌وا بيت پێويستت به خهليفه بوون و خهليفه نه‌بوون نيه و ئه‌گه‌ريش له بڕواي شێعه‌وه پێشه‌وا نه‌بيت ، تێکۆشاني ئێمه له‌م بواره‌دا هيچ کهڵێکي نابێت . ( 1 )
2- بنه‌ماڵه‌ي عه‌باسي و شوێن کهوتوانيان ده‌يان زاني ، به پێي لێ گێڕانه‌وه‌کان ، مه‌هدي مه‌وعوود - عجل الله تعالي فرجه الشريف - که داڕۆخێني هه‌موو ده‌سه‌ڵاته زاڵمه‌کانه ، له بنه‌ماڵه‌ي پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع) ،دێت ، به‌م بۆنه‌وه به‌رده‌وام چاويان به ژياني ئه‌و بوو بۆ ئه‌وه‌ي به‌ڵکوو بتوانن منداڵه‌که‌ي به ده‌س بێنن و له نێوي به‌رن ( وه‌کوو تێکۆشاني فێرعه‌ون بۆ له نێو بردني مووسا ! ) هه‌ر به‌و شێوه که له باسي شه‌هيد بووني پێشه‌وادا ڕووني دهکينهوه .
به‌م بۆنانه‌وه که باسمان کردن ، گۆشار و ئازار سه‌باره‌ت به پێشه‌واي يانزه‌يه‌م زۆر تۆند بوو وه له هه‌ر لاێيکهوه له ژێر چاودێري بوو . ده‌سه‌ڵاتي عه‌باسي ئه‌وه‌نده له پێگه و جێگاي پێشه‌وا له نێو خه‌ڵکدا نێگه‌ران بوو که پێشه‌واي ناچار کرد بوو هه‌ر حه‌وتوو ڕۆژاني دوو شه‌م و پێچ شه‌م له ده‌رباردا حازر بێت . ( 2 )
ددهسهڵاتي عه‌باسي ئه‌وه‌نده ترسي هه‌بوو که به‌وه‌ش ڕازي نه‌بوو ، به‌ڵکوو " مۆعتهزز " پێشه‌واي گرت و خستيه به‌نديخانه ( 3 ) وه حه‌تا فه‌رماني دا به " سه‌عيدي حاجب " پێشه‌وا به‌ره‌و کووفه ببات و له نێو ڕێگادا بيکۆژێت ، به‌ڵام دواي سێ ڕۆژ تۆرکه‌کان خۆيان کۆشت ( 4 ) دواي ئه‌ويش " مۆهتهدا " پێشه‌واي گرت و خسته به‌نديخانه و ده‌يه‌ويست پێشه‌وا بۆکژێت که خواي گه‌وره مووڵهتي نه‌دا و تۆرکه‌کان ئهويشيان کۆشت ( 5 ) .
په‌راوێزه‌کان :
( 1 ) . عه‌لى کۆڕي عيسى الاربلى ، كهشفۆ الغمّه ، تهبريز ، مكتبه بنى هاشمى ، 1381 ك . م ، ج 3، ص 197 - ئيبني شه‌هر ئاشوب ، مناقب آل أبى طالب ، قۆم ، كتێب فرۆشى مۆستهفهوى ، ج 4، ل 422 – كۆلهينى ، ائۆسول كافى ، تاران ، مكتبه الصدوق، 1381 ك . م ، ب 1، ل 503 - شێخ مۆفيد ، الارشاد ، قۆم ، مكتبه بصيرتى ، ل 338 - تهبهرسى ، ئيعلام الورى ، چ 3، دار الكتب الاسلاميه ، ل 376 - فتّال نهيشابورى ، روضه الواعظين ، چ 1، بيروت ، مۆسسه الأعلمى للمطبوعات ، 1406 ه . ق ، ل 274 - سه‌يد مۆحسێن ئه‌مين ، اعيان الشيعه ، به‌يروت ، دار التعارف للمطبوعات ، 1403 ه . ق ، ب 2، ل ، 43 .
[2] . ئيبني شه‌هر ئاشوب ، مناقب آل أبى طالب ، قۆم ، كتێب فرۆشى مۆستهفهوى ، ب 4، ل 434 - محه‌ممه‌د کۆڕي جهرير ته‌به‌رى ، دلائل الامامه ، چ 3، قۆم ، منشورات الرضى ، ، 1363 ك . ه ، ل 226 – مهجلسى، بحار الأنوار، چ 2، تاران ، المكتبه الاسلاميه ، 1395 ك . م ، ب 50، ل .251
ئه‌ڵبه‌ت ، به دژي نييه‌تي خراپي خهليفه هه‌ر کات پێشه‌وا هاتوو چۆي ده‌کرد ، هه‌زاران که‌س له هه‌واڵاني ئه‌وينداري ئه‌و له سه‌ر ڕێگاي ئه‌و ده‌وه‌ستان ، وه به شێوهيک خۆشيێان ده‌کرد بۆي که زۆر جار ڕێگا و بانه‌کان ده‌به‌ستران ، و ڕێگاي هات و چۆ نه‌ده‌ما ، وه کاتێک پێشه‌وايان چاو پێ ده‌که‌وت بێده‌نگ ده‌بوون و ڕێگايان بۆ ده‌کرده‌وه ، و دواي ڕۆيشتني پێشه‌وا هه‌موو شتێک ئاسايي ده‌بوه‌وه (ر. ك به : سێ سه‌رچاوه‌ي ناوبراو وه هه‌روه‌ها غيبهي شێخ توووسى ، تاران ، مكتبه نينوى الحديثه ، ل 29 ) .
لێره‌دا ئه‌گه‌ري ئه‌وه هه‌يه که ئه‌م پرسياره بێته ئهاراوه که به‌و هه‌موو زهبووني و لاوازي ده‌زگاي خه‌لافه‌ته‌وه و زاڵ بووني تۆرکه‌کان به سه‌ر دهام و ده‌زگاي خه‌لافه‌ت ، چۆن خهليفهکان به‌و شێوه گۆشاريان ده‌خسته سه‌ر پێشه‌وا و ئازاريان ئه‌دا ؟ له وڵامدا ده‌بێ بڵێين : ئه‌و نێگهرانيه ته‌نيا به هۆي هێزي مه‌عنه‌وي پێشه‌واوه نه‌بوو ، يان ته‌نيا نه ده‌گه‌ڕاوه بۆ شه‌خسي خهليفه و ده‌وروو به‌ري ، ئه‌گر به‌و شێوه بوايه پێسه‌وا دهيتواني له ڕێگاي جۆراو جۆره‌وه يان به نهێنيهوه خه‌ريکي تێکۆشان ببێت ، به‌ڵام ئه‌و نێگهرانيه ده‌گه‌ڕاوه بۆ گه‌لێکي زۆر له ڕهمياريه کاره‌کان که خهليفه ته‌نيا يکێک له‌وان بوو ، وه ئه‌وانه‌ش له گه‌ڵ خهليفهدا سوود و که‌ڵکي هاوبهشيان بوو بۆ به‌رگري و دژايهتي کردن له گه‌ڵ پێشه‌وادا و ئه‌و بابه‌ته به گۆڕاني خهليفوێيک يان کۆشتني خهلێفهێيک نه‌ده‌گۆڕا !
مه‌هدي پێشه‌وايي -0 سيره پيشوايان ، ل620