بۆچ شه‌يتان تۆبه ناکات ؟
ئه‌م پرسياره دێته ئاراوه که شه‌يتان له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ده‌زانێت له داهاتوێکي نزيکدا له نێو ئاگري دۆزه‌خدا گيرووده ده‌بێت ؛ بۆچ شه‌يتان تۆبه ناکات ؟
له وڵامي ئه‌م پرسياره‌دا ده‌توانين بڵێين :
وڵامي يه‌ک :
له نێوان زانين و کرده‌وه‌دا جياوازي هه‌يه . مرۆڤ ده‌توانێت زۆر شت بزانێت ، به‌ڵام به هۆي گرنگي نه‌دان يان که‌وتنه شوێني ئاره‌زووي نه‌وس و دژي زانستي خۆي بجووڵێت . قۆرئاني پيرۆز سه‌باره‌ت به بڕێ که‌س ده‌فه‌رموێت : " له ڕوي زۆڵم و مله پێچێ مليان پي نه‌نا ، له حاڵێکدا گۆمانيان نه‌بوو له‌وه‌دا ! سا ته‌واشا بکه داهاتووي و ئاکامي خراپه‌کاران چۆن بوو " .
شه‌يتانيش – وه‌کوو زۆرێک له مرۆڤه‌کان له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ده‌زانێت ڕۆژي سه‌ڵا هه‌يه و ده‌بێ ببێت و ده‌زانێ نابێ تاوان بکات ، به‌ڵام هه‌ر تاوانکاري ده‌که‌ن ، هه‌ر چه‌ند ده‌زانێ به‌هه‌شت و جه‌هه‌ننه‌م هه‌يه ، هه‌ر له سه‌ر ئه‌و ڕێگايه ده‌چێت . خۆ به زل زانيني شه‌يتان هيچ کات ڕێگاي بۆ گه‌رانه‌وه‌ي ئه‌و نه‌هێشتوه .
بڕێک له لێ گێڕانه‌وه‌کان باس له گه‌ڕانه‌وه و تۆبه‌ي شه‌يتان له سه‌رده‌مي حه‌زره‌تي نووح ( د. خ ) ده‌که‌ن که حه‌زره‌تي نووح ( د. خ ) گۆتي به خوا : ئه‌ي خوايه ! ئه‌گه‌ر ئيبليس تۆبه بکات و بگه‌ڕێته‌وه لێي وه‌رده‌گريت ؟ خوا فه‌رمووي : به‌ڵێ ئه‌گه‌ر سۆژده ببات بۆ مه‌زاري ئاده‌م تۆبه‌ي لێ وه‌رده‌گرم کاتێک حه‌زره‌تي نووح ( د. خ ) ئه‌م هه‌واڵه‌ي به ئيبليس دا . ئيبليس گۆتي : ئاده‌م تا زيندوو بوو من سۆژده‌م بۆ نه‌برد . چۆن ئيستا که مردوه سۆژده‌ي بۆ ئه‌به‌م ؟ (2 )
يه‌کێک له مه‌رجه‌کاني تۆبه و گه‌ڕانه‌وه ، قه‌ره‌وي کردنه‌وه‌ي پێشوو و چاکسازيه ئه‌م کاره‌ش بۆ شه‌يتان ناکرێت ، له به‌ر ئه‌وه‌ي که تاواني ئه‌و جگه له نافرماني خوا ، گۆمڕا کردني خه‌ڵکه . که‌سێ که که‌سێکي گۆمڕا کردوه جگه له‌وه که ده‌بێت تۆبه بکات ، ده‌بێ ئه‌و که‌سه‌ش بێنێته‌وه سه‌ر ڕێگاي ڕاست بۆ ئه‌وه‌ي تۆبه‌که‌ي لێ وه‌گيرێت .
وڵامي 2 :
له به‌ر چه‌ند شت ده‌توانين بڵێين که : ڕێگاي گه‌ڕانه‌وه و تۆبه کردني شه‌يتان به‌سراوه .
1- قۆرئاني پيرۆز تۆبه له‌و کرده‌وانه وه‌رده‌گرێت که له ڕووي نه‌زانيه‌وه بووبن : «انما التوبة علي الله للذين يعملون السو‌ء بجهالة؛ وه‌رگيراني تۆبه لاي خوا بۆ ئه‌و که‌سانه‌يه که له ڕووي نه‌زانيه‌وه کارێکي خراپ ده‌که‌ن " . ( 3 )
له جێگاێيکي تردا ده‌فه‌رموێت : " خواي ئێوه سۆزي له سه‌ر خۆي نووسيوه که هه‌ر که‌س له ڕووي نه‌زانيه‌وه خراپێيک بکات ، دوايان بگه‌ڕێته‌وه و خۆي چاک بکات ، ئه‌وه خوا تۆبه و گه‌ڕانه‌وه‌ي لێ وه‌ده‌گرێت و به سۆزه " . (4 )
مه‌نزوور له " جه‌هاله‌ت " له‌و ئايه‌ته‌دا ، نه‌زانين نيه ، به‌ڵکو مه‌به‌ست ئه‌و کرده‌وه خراپانه‌ن که له ڕووي مل ملانێ و سه‌رپيچيه‌وه ڕوويا نه‌دابێت ، به‌ڵکوو له ڕووي نه‌وس و ئاره‌وه‌وه بووبێت . له لێ گێڕانه‌وه‌ێيک له پێشه‌واي سادێقه‌وه (ر .خ ) هاتوه که مه‌به‌ست له " جه‌هاله‌ت " ، ئه‌و تاوانه‌يه که به‌نده‌ي خوا ئه‌يکات له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که حۆکمه‌که‌ي ده‌زانێ ، به‌ڵام له‌و کاته‌ي که تووسي ئه‌و کرده‌وه ده‌بێت ، له ڕاستيدا نه‌زانه . ئه‌و کاته پێشه‌واي سادێق (ر .خ ) بۆ به‌ڵگه‌ي قسه‌که‌ي خۆي ئه‌و ئايه‌تهي هێناوه که پێوه‌ندي به حه‌زره‌تي يۆسفه‌وه ( د. خ ) هه‌يه . ( 5 )
قۆرئاني پيرۆز ياد له حه‌زره‌تي يۆسفه‌وه ( د. خ ) ده‌کات ، ئه‌و کاته‌ي که گۆتي به براکاني : له بيرتانه ئه‌و کاته‌ي که زۆڵمتان کرد له يۆسف و براکه‌ي ، له حاڵێکدا که هه‌مووتان نه‌زان بون ؟
نه‌زاني ئه‌وان به ماناي نا ئاگايي ئه‌وان له خراپي کرده‌وه‌که‌يان نيه ، به‌ڵکوو هه‌مويان ئه‌وه‌يان ده‌زاني که خراپه ، به‌ڵام ئه‌و زانينه به‌ر ئيشه خراپه‌که‌ي ئه‌واني نه‌گرت ، به جۆرێ که وه‌کوو ئه‌وه‌ي بڵيي هه‌ر نه‌يان ده‌زاني ئه‌و ئيشه خراپه . خۆ به زل زانين و خۆ دۆستي و ئاره‌زوو وه‌کوو به‌خێڵي بوو به په‌رده‌ێيک له نێوان ئه‌وان و کردوه خراپه‌که‌يه‌ن .
له سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه شه‌يتان که له ڕووي مل ملانێ و گه‌ردن که‌شيه‌وه نافرماني خواي کردوه ، ڕێگاي تۆبه و گه‌ڕانه‌وه‌ي لێ به‌سراوه .
شه‌يتان له خوا داوا ده‌کات که مۆڵه‌تي بدات بۆ ئه‌وه‌ي که خه‌ڵکي گۆمڕا بکات ، نه بۆ ئه‌وه‌ي که پێشووي خۆي قه‌ره‌وي بکات . " له ئايه‌ته‌کاني قۆرئانه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که شه‌يتان دواي ئه‌و تاوانه و وه‌ستان به‌رانبه‌ر به خوا ڕێگاي به‌خته‌وه‌ري و ڕزگاري له جيهاني داهاتووي خۆي خسته مه‌ترسيه‌وه ، که وابوو ، تاوانه‌کاني شه‌يتان به ئه‌ندازه‌ێيکن که ڕێگاي تۆبه‌ي له‌و گرتوه و جێگاي هه‌تا هه‌تايي ئه‌و دۆزه‌خه " . (7 )
2- يه‌کێک له مه‌رجه‌کاني تۆبه ، قه‌ره‌بووي ڕابردوو و خۆ چاکسازيه ئه‌وه‌ش بۆ شه‌يتان ناکرێت ، له به‌ر ئه‌وه‌ي که تاواني ئه‌و جگه له نافرماني خوا ، گۆمڕا کردني زۆرێک له خه‌ڵکه . که‌سێ که که‌سێکي گۆمڕا کردوه جگه له‌وه که ده‌بێت تۆبه بکات ، ده‌بێ ئه‌و که‌سه‌ش بێنێته‌وه سه‌ر ڕێگاي ڕاست بۆ ئه‌وه‌ي تۆبه‌که‌ي لێ وه‌گيرێت . شه‌يتان چۆن ده‌تانێت ئه‌و کاره بکات له حاڵێکدا که له سه‌ده‌کاني پێشوودا هه‌زاران که‌سي گۆمڕا کردوه ، چۆن بيان گه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر ڕێگاي ڕاست ؟ !
نور پرتال