نوێژ خوێندن له‌م چوار مزگه‌وته‌دا
مزگه‌وت له دوو بواردا خاوه‌ن نرخه و جێگايه ؛ بوارێکي گشتي و بوارێکي تايبه‌ت . واته هێندێ له مزگه‌وته‌کان ، جگه له‌وه که وه‌کوو مزگه‌وت به نرخ و پيرۆزن ، له جێگاێيکي تريشه‌وه ، رێز و جێگاي تايبه‌تيان هه‌يه و ئه‌حکامي تايبه‌تيان هه‌يه .
ئه‌وانه‌ش بريتين له : مسجد الحرام، مسجد النبي، مسجد الاقصي و مزگه‌وتي جامێعي هه‌ر شارێک .
مسجدالحرام
پێشه‌وا باقێر ( ع) فه‌رمووي :
« من صلي في المسجد الحرام صلاة مكتوبة قبل اللّه منه كل صلاة صلاّها منذيوم وجبت عليه الصلاة و كل صلاة يصلّيها الي ان يموت . »
" هه‌ر که‌س نوێژێکي فه‌رز له مسجدالحرام بخوێنێت ، خواي گه‌وره هه‌موو نوێژه‌کاني هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا کۆتايي ته‌مه‌ني وه‌رده‌گرێت . "
پێشه‌وا سادێق ( ع) فه‌رمووي :
« الصلاة في المسجد الحرام تعدل مائة الف صلاة »
" نوێژێکي مسجدالحرام به‌رانبه‌ره له گه‌ڵ سه‌د هه‌زار نوێژي جێگاکاني ديکه " .
***
مزگه‌وت له دوو بواردا خاوه‌ن نرخه و جێگايه ؛ بوارێکي گشتي و بوارێکي تايبه‌ت . واته هێندێ له مزگه‌وته‌کان ، جگه له‌وه که وه‌کوو مزگه‌وت به نرخ و پيرۆزن ، له جێگاێيکي تريشه‌وه ، رێز و جێگاي تايبه‌تيان هه‌يه و ئه‌حکامي تايبه‌تيان هه‌يه . ئه‌وانه‌ش بريتين له : مسجد الحرام، مسجد النبي، مسجد الاقصي و مزگه‌وتي جامێعي هه‌ر شارێک .
مسجد النبي
پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ( ص) فه‌رمووي :
« صلاة في مسجدي هذا تعدل عنداللّه عشرة آلاف صلاة في غيره من المساجد الا المسجدالحرام فان الصلاة فيه تعدل مائة الف صلاة .»
" واته نوێژێکي مزگه‌وتي من (مسجدالنبي) به‌رانبه‌ره له گه‌ڵ ده هه‌زار نوێژي جێگاکاني ديکه جگه له مسجدالحرام که نوێژێکي مسجدالحرام به‌رانبه‌ره له گه‌ڵ سه‌د هه‌زار نوێژي جێگاکاني ديکه " .
پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ( ص) هه‌روه‌ها فه‌رمووي :
« الصلاة فيالمسجد الحرام مائة الف صلاة و الصلاة في مسجد المدينة عشرة آلاف صلاة »
" نوێژێکي مسجدالحرام به‌رانبه‌ره له گه‌ڵ سه‌د هه‌زار نوێژ و نوێژێکي مزگه‌وتي من (مسجد النبي) به‌رانبه‌ره له گه‌ڵ ده هه‌زار نوێژ .
بڕێک ئه‌ڵێن که پێشه‌وا سادێق ( ع) له کۆتايي ئه‌م حه‌ديسه‌دا فه‌رمووي :
« و افضل موضع يصلّي فيه منه ما قرب من القبر .»
" به نرخترين جێگا له مسجد النبي ئه‌و جێگايه که به گڵکۆي پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ( ص) نزيک بێت .
مسجدالاقصي و مسجد الكوفه
پێشه‌وا باقێر ( ع) فه‌رمووي :
« المساجد الاربعة المسجدالحرام و مسجد رسولاللّه صلياللهعليهوآله و مسجد بيت المقد‌س و مسجدالكوفه، يا اباحمزه الفريضه فيها تعدل حجة و النافلة فيها تعدل عمرة . »
" چوار مزگه‌وت هه‌ن ، مسجد الحرام، مسجد رسول اللّه صلياللهعليهوآله ، مسجد بيت المقد‌س و مسجد الكوفه. ئه‌ي ئه‌با حه‌مزه ! نوێژي فه‌رز له مسجد الكوفه به‌رانبه‌ره له گه‌ڵ حه‌جێک و نوێژي سۆننه‌تيش به‌رانبه‌ره له گه‌ڵ عۆمره‌ێيک .
پێشه‌وا عه‌لي ( ع) فه‌رمووي :
« صلاة في بيت المقد‌س تعدل ألف صلاة »
" نوێژێکي مسجدالاقصي به‌رانبه‌ره له گه‌ڵ هه‌زار نوێژ .
پێشه‌وا سادێق ( ع) فه‌رمووي :
«الصلاة في مسجد الكوفة بألف صلاة.»
" نوێژێکي مسجد الكوفه به‌رانبه‌ره له گه‌ڵ هه‌زار نوێژ .
که‌وابوو ، له لێ گێڕانه‌وه و فتواکان واده‌رده‌که‌وێت که نوێژي مسجدالاقصي و مسجد الكوفه به‌رانبه‌ره .
مسجد الجامع
هێندێ جار به مزگه‌وتێک ئه‌ڵێن مزگه‌وتي جامێع . ئه‌م وشه يه‌که‌م جار خه‌ليفه‌ي دوه‌م به کاري هێناوه . له مێژوودا هاتوه که ئه‌و کاته‌ي که ئه‌و مزگه‌وتێکي درۆست کرد تايبه‌ت بۆ نوێژي هه‌يني ، ئه‌و ناوه و ئه‌و وسه‌ي به کار هێنا . له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌و مزگه‌وتانه تايبه‌ت به نوێژي هه‌يني بوون مسجد الجمعه شيان پێ ده‌گۆتن .
مسجد الجامع له ڕيز و پيرۆزيدا دواي ئه‌و چوار مزگه‌وته‌ي سه‌ره‌وه‌يه و ئه‌حکامي تايبه‌ت به خۆي هه‌يه وه‌کوو ئێعتێکاف . پاداشتي نوێژ له مزگه‌وتي جامێع له مزگه‌وته‌کاني تر زياتره . له‌به‌ر ئه‌وه پێشه‌وا عه‌لي ( ع) فه‌رمووي :
«صلاة فيبيت المقد‌س تعدل الف صلاة و صلاة في المسجد الاعظم مائة صلاة و صلاة في مسجد القبيله خمس و عشرون صلاة و صلاة فيمسجدالسوق اثنتا عشرة صلاة و صلاة الرجل في بيته و حده صلاة واحدة.»
" نوێژێکي مسجد الأقصي به‌رانبه‌ره له گه‌ڵ هه‌زار نوێژ ؛ و نوێژێکي مزگه‌وتي جامێع به‌رانبه‌ره له گه‌ڵ سه‌د نوێژ ، و نوێژێکي مزگه‌وتي قه‌بيله به‌رانبه‌ره له گه‌ڵ بيست و پێنج نوێژ ، و نوێژێکي مزگه‌وتي بازار به‌رانبه‌ره له گه‌ڵ دوازده نوێژ ، و نوێژێکي پياو به ته‌نياي له ماڵه‌وه به‌رانبه‌ره له گه‌ڵ يه‌ک نوێژ .