دياريي ڕه‌مه‌زان
پاش يه‌ک مانگ پرۆڤهي خۆڕاگري و ئيمساک، به هه‌ڵاتني مانگي شه‌واڵ، جێژني ڕه‌مه‌زان له‌به‌رچاوي رۆژوواناندا خۆي ده‌نوێنێ. جێژني ڕه‌مه‌زان جێژنێکي گشتييه. موسڵمانان له هه‌ر جێگايهکي ئه‌م جيهانه پان و بهرينهدا که ده‌ژين ، ڕێز ده‌گرن له‌م جێژنه پيرۆزه. هه‌ر بۆيه جێژني ڕه‌مه‌زان خاوه‌ني پله و پێگه‌يه‌کي تايبه‌ته له نێو جێژنه ئيسلامييهکاندا، هه‌روا که له نێو مانگه‌کاني ساڵدا ، مانگي ڕه‌مه‌زان له‌به‌ر تايبه‌تمه‌ندييه‌کاني بێ وێنه‌يه.
جێژني ڕه‌مه‌زان ، جێژني يه‌کێتي و يه‌کده‌نگي، ڕۆژي خستنهبهرچاوي شکۆ و مهزنايهتيي و ده‌رفه‌تي ديدار له‌گه‌ڵ خودايه.
له‌م ڕۆژه‌دا ، ده‌نگي ئه‌و که‌سانه‌ي که خه‌ڵک بۆ جێژواني نوێژ بانگ ده‌که‌ن، له هه‌موو لايه‌که‌وه ده‌بيسترێ. خه‌ڵکيش له‌حاڵێکدا که زيکري خواي تاکانه له‌نێو دڵ و له‌سه‌ر زارياندايه، ده‌سته ده‌سته به‌ره‌و نوێژگه ده‌چن. بانگي الله اکبر و زهمزهمهي حه‌مد و سپاسي خودا له‌و دروشمانهيه که جواني و ڕازاوهيييهکي تايبه‌ت به جێژني ڕه‌مه‌زان ده‌به‌خشێ.
پێغه‌مبه‌ري خۆشه‌ويستي ئيسلام (د.خ) له ڕۆژي جێژني ڕه‌مه‌زاندا له ماڵ ده‌هاته ده‌ره‌وه و تا ده‌گه‌يشته شوێني نوێژ خوێندن به ده‌نگي به‌رز ده‌يگوت:"لااله الا الله" و "الله اکبر". ته‌نات له نێو خوتبهکانيدا و پاش ئه‌وه‌ش به ده‌نگي به‌رز ئه‌م دێڕانهي ده‌گوت. پهيڕهوانيشي به گوتني الله اکبر، هاواري هيوابهخشي ته‌وحيد و تاکانهپهرستييان به گوێي هه‌موو جيهاندا ده‌چرپاند و به‌م شێوه ڕێزيان ده‌گرت له ڕێ و ڕه‌سمه ئيلاهييهکان.
ئيمام ڕه‌زا(ع) ده‌فه‌رموێ: "ته‌کبير يان هه‌مان گوتني الله اکبر، کڕنوش کردن له‌هه‌مبه‌ر يهزداني تاکانه و ڕێزدانان بۆ ئه‌وه وچهشنێک پێ زانينه له‌به‌ر ڕێنويني و نيعمهتهکاني.
جێژني ڕه‌مه‌زان ، جێژني يه‌کێتي و يه‌کده‌نگي، ڕۆژي خستنهبهرچاوي شکۆ و مهزنايهتيي و ده‌رفه‌تي ديدار له‌گه‌ڵ خودايه.
جێژني ڕه‌مه‌زان که‌دێت، شادي و سۆز و خرۆشێکي تايبه‌ت هه‌موو کۆمه‌ڵگه داده‌گرێت، به‌ڵام هه‌مووان به يه‌ک ڕاده له‌م جێژنه سوود نابه‌ن. هه‌ر که‌س به قه‌د ناسين و بارستاي خۆي ،له‌م خوانه به‌ربڵاوه توێشو هه‌ڵده‌گرێت. هه‌ڵبه‌ت که‌ساني خاوه‌ن مه‌عريفه‌ت، به سه‌رنج داني ئه‌و هه‌وڵ و چالاکييانهي که له مانگي ڕه‌مه‌زاندا ئه‌نجاميان داوه، خێر و بێرێکي زۆرتريان به نسيب ده‌بێت. ئيمام خومه‌يني(ره) له‌م باره‌وه ده‌فه‌رموێ: بۆچووني که‌ساني خاوه‌ني مه‌عريفه‌ت سه‌باره‌ت به جێژني ڕه‌مه‌زان له بۆچووني که‌ساني دي زۆر جياوازه. ئه‌وان پاش ئه‌و گشته ڕيازهتهي که له مانگي پيرۆزي ڕه‌مه‌زاندا کێشاويانه، ڕۆژي جێژن ڕۆژي ديداري ئه‌وانه. ئه‌و ڕۆژه ڕۆژي "لقاالله" يه.
له شه‌وي جێژني ڕه‌مه‌زاندا ، ئيمام سه‌جاد(ع) هه‌موو نۆکه‌ر و قهرهواشهکاني ماڵهوهي بانگ ده‌کرد. له ده‌وري خۆي کۆي ده‌کردنه‌وه و داواي لێده‌کردن که ئه‌م ڕسته‌گه‌له له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بڵێنه‌وه: "خودايا! فه‌رمووته له‌وانه‌ي که زوڵميان لێکردوون خۆش بين. ئێمه له‌وانه‌ي که زوڵميان لێکردووين، خۆش بووين. تۆش له ئێمه خۆش به... خودايا! فه‌رمووته هيچ سواڵکه‌رێک بێ به‌ش نه‌که‌ين. ئێستاش ئێمه سواڵکه‌ران و موحتاجان، داواي ئيحسان و لوتفي تۆ ده‌که‌ين، منه‌ت له‌سه‌رمان دابنێ و بێوهريمان مه‌که."
ئيمام سه‌جاد پاش ئه‌م قسانه به نۆکه‌ر و قهرهواشهکاني ده‌گوت: بڕۆن، من له ئێوه خۆش بووم و ئازادم کردن، به هيواي ئه‌وه‌ي که خوايش له من خۆش بێت و ئازادم بکات.
ئيمام له ڕۆژي جێژني ڕه‌مه‌زاندا خه‌ڵات و پێشکه‌شي زۆري به‌وان ده‌دا تا پێداويستييهکانيان دابين ببێت. هه‌ڵبه‌ت ئازادکردني کوێله، شێوازي هه‌ميشه‌يي ئيمام سه‌جاد(ع) بوو. ئه‌و ئيمامه هه‌موو ساڵێ ژمارێک له کوێلهکاني به بێ ئه‌وه‌ي پێويستي پێيان بێت دهکڕي، پاشان له ڕۆژي عه‌ره‌فه‌دا، ههمووياني له ڕێگه‌ي خوادا ئازاد ده‌کرد و خهڵاتێکي زۆريشي پێ ده‌دان. ئيمام سه‌جاد به‌م کاره جوان و مرۆڤانييهي ، به‌ره‌نگاري کوێلايه تي ويهخسير کراني مرۆڤ له لايه‌ن مرۆڤه‌وه، ده‌بووه.
يه‌کێک له ئه‌رک و بهرپرسايهتييهکاني موسڵمانان له ڕۆژي جێژني ڕه‌مه‌زان، داني زهکاتي فيتره يان هه‌مان سهرفيترهيه. سهرفيتره له ڕاستيدا خه‌ڵاتي که‌سي ڕۆژووانه به که‌ساني موحتاج و هه‌ژار. هه‌رچه‌ن سهرفيتره بهخشينێکي تاکهکهسييه، به‌ڵام له ڕووانگه‌ي کۆمهڵايهتييهوه، به پشتوانه و پاشه‌که‌وتێک بۆ چاره‌سه‌رکردني کێشه ئابوورييه‌کان دێته ئه‌ژمار. سه‌رفتره ، ده‌توانێ ده‌ورێکي به‌رچاوي له لێک نزيک کردنه‌وه‌ي چين و توێژه جۆربه‌جۆره‌کاني کۆمه‌ڵگه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي هه‌ژاري و نهداريدا هه‌بێت. سهرفيتره زۆرتر بۆ دانه‌وه‌ي قه‌رزي که‌ساني قه‌رزدار، کاروباري ئاوه‌داني و خێرومهندي وه‌ک سازکردني ڕێگه و ڕۆناني پرد و نه‌خۆشخانه خه‌رج ده‌کرێت.
به پێي ڕيوايهتهکان ، مرۆڤي موسڵمان به سهرفيتره دان، خۆي، هاوسه‌ره‌که‌ي و منداڵان و که‌ساني ژێر چاوهدێريي خۆي بيمه ده‌کات و ئه‌وان له به‌ڵا و کاره‌ساته‌کان دهپاريزێ. داني زه‌کات، ده‌بێته هۆي پاک بوونه‌وه‌ي ده‌روون و پهروهردهکراني تايبهتمهندييه ئهخلاقييهکان له مرۆڤدا. هه‌ر بۆيه ده‌ڵێن که‌سێک ڕۆژووهکهي له لايه‌ن خواوه‌نده‌وه قه‌بووڵ ده‌کرێ که سهرفيترهکهي دابێ.
کۆبوونه‌وه‌ي ڕۆژي جێژني ڕه‌مه‌زان ده‌توانێ له يه‌کده‌نگي و هاودڵيي موسڵماناندا ده‌ورێکي به‌رچاو بگێڕێت. يه‌کێتي، بنه‌ماي سه‌ره‌کيي ئۆمه‌تي ئيسلامييه. پێغه‌مبه‌ري نازداري ئيسلام داواي له موسڵمانان کردووه که هه‌ميشه و له هه‌موو کاتێکدا پێکه‌وه بن و لێک جودا نه‌بنه‌وه. له کۆبوونه‌وه‌ي گه‌وره‌ي جێژني ڕه‌مه‌زاندا ، ڕق و کينهکان کاڵ ده‌بنه‌وه. خه‌ڵک له ڕيزه يهکپارچه و ڕێک و پێکهکاني نوێژدا، يه‌کێتي و هاودڵي خۆيان ده‌خه‌نه به‌رچاو و هه‌ستي دۆستي و برايهتييان به‌هێزتر ده‌که‌ن. ئيمام سه‌جاد(ع) ڕۆژي جێژني ڕه‌مه‌زاني به ڕۆژي شادي و کۆبوونه‌وه و يارمه‌تي گه‌ياندني موسڵمانان به يهکدي ده‌زانێ و له دوعا و پاڕانه‌وه‌ي له هه‌مبه‌ر خواي مه‌زندا ده‌ڵێ: ئه‌ي خوايه! ئێمه دێينه‌وه بۆ لاي تۆ. ڕۆژي جێژني ڕه‌مه‌زان له ئێمه پيرۆز بکه. ڕۆژێک که خۆت بۆ ئيمانداران به ڕۆژي جێژن و شادي و بۆ دينداران به ڕۆژي کۆبوونه‌وه و يه‌کده‌نگي و يهکدڵي دياريت کردووه.
کۆبوونهوي گه‌وره‌ي موسڵمانان له ڕۆژي جێژني ڕه‌مه‌زان، زۆر جار ڕووداوگهلێکي گرينگيشي به دواوه بووه.
بۆ وێنه، بڕياري ئيمام ڕه‌زا(ع) بۆ بهرپاکردني نوێژي جێژني ڕه‌مه‌زان، پێگه‌ي گرينگي ئه‌م عيباده‌ته ئيسلامييه نيشان ده‌دات. له جێژني ڕه‌مه‌زاندا، مهئمون خه‌ليفه‌ي عه‌باسي داواي له ئيمام ڕه‌زا کردووه که له‌گه‌ڵ خه‌ڵک، نوێژي جێژني ڕه‌مه‌زان بخوێنێت. مهئمون که حاکمێکي فێڵباز بوو، به ئيمامي گوت: ده‌مه‌وێ به وتاردانهکاني تۆ ، خه‌ڵک دڵيان ئه‌هوه‌ن بێته‌وه و فهزيلهتهکانت بناسن.
ئيمام ڕه‌زا سه‌ره‌تا قهبووڵي نه‌کرد. به‌ڵام مهئمون ئه‌وه‌نده پێداگري کرد که ئيمام فه‌رمووي به مه‌رجێک نوێژي جێژني ڕه‌مه‌زان ئيقامه ده‌کات که ئه‌و نوێژه به شێوازي پێغه‌مبه‌ري خوا(د.خ) و عه‌لي(ع) ئيقامه بکات. کاتێک ئيمام ڕه‌زا به مێزهرهي سپيهوه و به دڵێکي تژي له ئيمان و به ههنگاوگهلێکي قورس و قايم پشتي به خودا به‌ست و که‌وته ڕێ، خه‌ڵک به سۆز و خرۆشێکي بێ وێنه‌وه و به چاوي پڕ فرمێسک ده‌وري کچهزاي ڕه‌سوڵي خوايان گرت. ئيمام ڕه‌زا(ع) ده‌ستي به‌ره‌و ئاسمان به‌رز کرده‌وه و به ده‌نگێکي به‌رز و هه‌ژێنه‌ر تهکبيري ده‌گوت. خه‌ڵکيش له‌گه‌ڵ ئيمام ڕه‌زادا "الله اکبر"يان ده‌گوت. زايهڵهي الله‌اکبر ي خه‌ڵک شاري "مه‌رو"ي تهنييهوه. خه‌ڵک له‌وه‌ي که ڕۆڵه‌ي پێغه‌مبه‌ريان له نێو خۆيان‌دا ده‌بيني، ده‌گريان و "الله اکبر"يان ده‌گوت. کاتێک که فه‌رمانده‌راني سوپا و سه‌ربازان به‌ره‌وڕووي ئه‌و کۆبوونه‌وه بهشکۆيه بوونه‌وه، ئه‌وانيش بێ ئيختيار له هێسترهکانيان دابه‌زين و پێڵاويان له پێ داکه‌ند. ئه‌م ته‌کبير گوتنه درێژه‌ي هه‌بوو تا ئه‌وه‌ي که باسهکهي به گوێي مهئمون گهيشت.
فه‌زل کوڕي سه‌هل وه‌زيري مهئمون وشداري به مهئمون دا که بێتوو ئيمام هه‌روا به‌م شێوه‌يه تا شوێني ئيقامهي نوێژ بڕوات و قسه بکات بۆ خه‌ڵک، ئه‌و خه‌ڵکه وا بهرهولاي ده‌چن و ده‌بنه هۆگري که حکومه‌ته‌که‌ت ده‌ڕووخێنن. مهئمونيش يه‌کێک له که‌ساني نێزيکي خۆي نارد بۆ لاي ئيمام ڕه‌زا(ع) و داواي لێکرد که خێرا بێته‌وه و واز له نوێژي جێژن بێنێت.
به‌م شێوه‌يه مهئمون ئيقامهي نوێژي جێژن له لايه‌ن ئيمام ڕه‌زاي پێ ته‌حه‌موڵ نه‌کرا. ئه‌م ڕێ و ڕه‌سمه نيوهچڵه، پهيامێکي گرينگي هه‌بوو و ئه‌ويش ئه‌وه بوو که بێتوو نوێژ به دڵ و دهروونێكي پاک وبێگه‌رد و به ئيمانه‌وه و له لايه‌ن که‌ساني شياو و ئاکارچاک ئيقامه بکرێت، ده‌توانێ چارهنووسێکي زۆر باش بۆ کۆمه‌ڵگه دياري بکات.
ديسان به بۆنه‌ي ئه‌م جێژنه پيرۆزه‌وه پيرۆزبايي له هه‌موو لايه‌ک ده‌که‌ين و کۆتايي به‌رنامه‌که‌شمان به وته‌يه‌ک له حه‌زره‌تي ئايه‌تووڵڵا خامه‌نه‌يي ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلابي ئيسلامي له جێژني ڕه‌مه‌زاندا دهڕازێنينهوه.
ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلاب فه‌رمووي: " هه‌ر جێژنێکي ڕه‌مه‌زان بۆ مرۆڤي موسڵماني وشيار ده‌توانێ جێژنێکي ڕاستينه بێ. ڕۆژي دهسپێبوونهوهي ژياني مه‌عنه‌وي و ده‌رووني، وه‌کوو به‌هار بۆ گژ و گيا و دار و دره‌خت. خواي مه‌زن له کۆ تايي ئه‌م مانگه‌ي عيبادهتدا، ڕۆژێکي وه‌کوو ڕۆژي جێژني دياري کردووه، ڕۆژي کۆبوونه‌وه. براياني موسڵمان پيرۆزبايي له يهکدي بکه‌ن. ڕێزدابنێن بۆ سهرکهوتنهکاني مانگي ڕه‌مه‌زان... ڕۆژي جێژني ڕه‌مه‌زان هه‌رچه‌ن جێژنه، به‌ڵام ڕۆژي عيبادهت و پشت به‌ستن به خوا و زيکر و پاڕانه‌وه و هه‌روه‌ها نزيک بوونه‌وه له باره‌گاي ئيلاهييه. ئه‌م ڕۆژه به نوێژ ده‌ست پێ ده‌بێ و به دوعا و پاڕانه‌وه و زيکر کۆتايي دێت. هه‌موومان ده‌بێ ڕێز بگرين له‌م ڕۆژه پيرۆزه."
رادیوکوردی