کانياوي زوڵاڵي ڕاستي و حه‌قيقه‌ت
مێژووي ئيسلام ڕازاوه‌ته‌وه به بووني که‌سايه‌تيگه‌لێک که نه‌ک هه‌ر له سه‌رده‌مي خۆيان‌دا، به‌ڵکوو بۆ هه‌موو سه‌رده‌م و به‌ره‌کان، سه‌رچه‌شنێکي بێ وێنه دێنه ئه‌ژمار.بووني پيرۆزي پێغه‌مبه‌ري ئيسلام(د.خ) له سه‌رووي ڕێنويني که‌راني گه‌وره‌ي جيهاني مرۆڤايه‌تييدايه و پاش ئه‌و حه‌زره‌ته، بنه‌ماڵه‌ي پاکي وه‌کوو چراي سه‌ر ڕێگه‌ي که‌ساني ڕاستي خوازن. ڕێباز و وتاري ئه‌و پياوانه‌ي خودا، وايه که هه‌ر مرۆڤێک که سرووشت پاک بێ به‌ره‌و لاي خۆي ڕاده‌کێشێ.
ئه‌مڕۆ له حه‌وته‌مي مانگي زه‌يحه‌جه‌دا ، ڕێز ده‌گرن له ياد و بيره‌وه‌ريي يه‌کێک له مرۆڤه هه‌ڵبژارده و پاکه‌کان. ساڵي 114ي کۆچي له ئاوا ڕۆژێکدا، جيهاني ئيسلام تازێباري شه‌هيد بووني ئيمام محه‌ممه‌دي باقر(ع) بوو. ساڵڕۆژي شه‌هيد بووني ئه‌و حه‌زره‌ته سه‌ره‌خۆشي ده‌که‌ين و به وته‌يه‌ک له‌و به‌ڕێزه، چاوێک ده‌خشێنين به چه‌ن گۆشه‌يه‌ک له ژياني ئه‌و ئيمامه مه‌زنه.
يه‌کێک له ڕاسپێرييه‌کاني ئيمام باقر(ع) به منداڵه‌کاني ئه‌وه بوو که ده‌يفه‌رموو: "ڕه‌زامه‌ندي خوا له ئيتاعه‌ت کردني ئه‌ودايه. که‌وايه هيچ تاعه‌ت و عيباده‌تێک به بچووک مه‌زانن، ڕه‌نگه ڕه‌زامه‌ندي خوا له‌وه‌دا بێ... بزانن که خواوه‌ند دۆستاني خۆي له نێو عه‌بده‌کانيدا شاردۆته‌وه، که‌وايه سووک چاو له هيچ عه‌بدێکي خوا مه‌که‌ن، ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌و که‌سه يه‌کێک له دۆستان و ئه‌ولياي خوا بێت.
ژياني ئيمام باقر(ع) ده‌سکه‌وتێکي پڕبايه‌خي بۆ ئۆمه‌تي ئيسلامي هه‌بوو، ئيمام باقر له لايه‌که‌وه هه‌وڵي ده‌دا بۆ پته‌وترکردني بنه‌ماي بير و بڕواي ئاييني خه‌ڵک و له لايه‌کي ديکه‌شه‌وه به شێوازێکي به‌ڵگه‌مه‌ند و مه‌نتقي، بير و بڕواي به‌لاڕێدابه‌رانه و نادرووستي وه‌به‌ر ڕه‌خنه و گازنده ده‌دا. ئيمام باقر(ع) بناغه‌دانه‌ر و پێشه‌نگي گۆڕانکارييه‌کي هزري گه‌وره له جيهاني ئيسلام‌دا بوو. ئه‌و حه‌زره‌ته بناغه‌ي بزووتنه‌وه‌يه‌کي زانستي و فه‌ر هه‌نگي به‌ربڵاوي دانا و بواري بۆ دانراني زانکۆيه‌کي گه‌وره‌ي ئيسلامي خۆش کرد. ئيمام باقر(ع) هه‌وڵي دا فه‌رهه‌نگ و زانسته ڕه‌سه‌نه‌کاني ئيسلام هه‌ر به‌و شێوه‌ي که له پێغه‌مبه‌ر فێر ببوو، ئاراسته‌ي هۆگران و شه‌يداياني ڕاستي و حه‌قيقه‌ت بکات. به‌رهه‌مه پڕبايه‌خه‌کاني ئه‌م بزووتنه‌وه زانستي و فه‌رهه‌نگييه دواتر ده‌رکه‌وت. له سه‌رده‌مي ئيمام باقر(ع)دا، قه‌يراني سياسي ئه‌وه‌نده حاکماني ئۆمه‌وي گيرۆده‌ي خۆي کردبوو که ئه‌وان ئيتر ده‌رفه‌ت و مه‌جاڵي وه‌بن گوشار خستني بنه‌ماڵه‌ي پاکي پێغه‌مبه‌ريان نه‌بوو. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ، ئۆمه‌وييه‌کاني به‌ره‌وڕووێ گێر و کێشه‌يه‌کي سياسيي يه‌کجار زۆر ببوونه‌وه و بنه‌ماي حکومه‌ته‌که‌يان سست و له‌رزۆک ببوو. هه‌ر بۆيه، تا ڕاده‌يه‌ک بوار بۆ بڵاو بوونه‌وه‌ي فه‌رهه‌نگ و زانسته ئيسلامييه‌کان له لايه‌ن بنه‌ماڵه‌ي پاکي پێغه‌مبه‌ره‌وه خۆش ببوو.
له سه‌رده‌مي ئيمام باقر(ع)دا، ڕاده‌يه‌ک شوبهه و بيرو بۆچووني بياني دزه‌يان کردبووه نێو کۆمه‌ڵگه‌ي ئيسلامييه‌وه. ئه‌و ئيمامه له دووي بنه‌بڕ کردني بير و هزري لاده‌رانه له زه‌يني خه‌ڵکدا بوو. ئيمام باقر، قورئان، سونه‌تي پێغه‌مبه‌ر و سيره‌ي بنه‌ماڵه‌ي پاکي ئه‌و حه‌زره‌ته‌ي، به باش‌ترين ڕێگه‌چاره‌ي بۆ چاره‌سه‌رکردني کێشه و گرفته‌کاني بواري بۆچوون و بڕواي ئۆمه‌تي ئيسلامي ده‌زانێ؛ تا به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م سه‌رچاوه ده‌وڵه‌مه‌ندانه، زانايان و خه‌ڵکي ئاسايي، ڕێگه‌ي درووست له نادرووست بناسنه‌وه و به‌لاڕێدا نه‌چن.
باقر له زماني عه‌ره‌بيدا به ماناي قه‌ڵشێنه‌ره. ئه‌و حه‌زره‌ته له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که ده‌ستێکي باڵاي له زانسته‌کاندا هه‌بوو و به‌زێنه‌ري سنووره‌کاني زانست بوو، باقريان پێ ده‌گوت واته ئه‌و که‌سه‌ي که قه‌ڵشێنه‌ري زانسته. "محه‌ممه‌د بن عه‌بدولفه‌تاح" يه‌کێک له زاناياني ئايينزاي حه‌نه‌في ده‌ڵێ: له به‌ر ئه‌وه به به‌ڕێزه‌يان ده‌گوت باقر که گه‌نجه نهێنييه‌کاني مه‌عاريف و حيکمه‌ته‌کاني ئاشکرا ده‌ر ده‌خست.
له ڕۆژگاري ئيمام باقر(ع)دا، ژمارێک له گه‌وره‌کان و ناوداراني زانست و فقه له ئايينزاکاني تر ده‌هاتنه خزمه‌تي و سووديكي زۆريان له زانستي ئه‌و به‌ڕێزه ده‌گرت. زۆهري، ئه‌بحه‌نيفه، مالک ئيبني ئه‌نه‌س و شافعي له‌و که‌سانه‌ي بوون که له گه‌نجينه‌ي مه‌زني زانستي ئيمام باقر سووديان وه‌رده‌گرت. هه‌روه‌ها به‌رهه‌مي زانياران و مێژوونووساني سوننه له‌وان ته‌به‌ري، بلازري، خه‌تيبي به‌غدادي و زه‌مه‌خشري ، له وته‌کاني ئيمام باقر به‌ڵگه‌يان هێناوه‌ته‌وه.
*****
ئيمامان و بنه‌ماڵه‌ي پاکي پێغه‌مبه‌ر به‌و هه‌موو شان و شکۆ و مه‌زنايه‌تييه که له‌به‌ر پێگه‌ي زانستي و مه‌عنه‌وي هه‌بوويان، هه‌ميشه له نێو خه‌ڵک و له‌گه‌ڵ وان‌دا بوون. سيره‌ي ئه‌و گه‌وه‌ره پياوانه نيشان ده‌دات که ئه‌وان ژيانێکي ساده و ساکاريان هه‌بوو. بنه‌ماڵه‌ي پێغه‌مبه‌ر بايه‌خێکي يه‌کجار زۆريان ده‌دا به ئيش و چالاکي. ئه‌وان هه‌رچه‌ن که له‌سه‌ر لووتکه‌ي عيرفان و مه‌عنه‌وييه‌تدا بوون ، به‌ڵام بۆخۆيان کاروباري ژيان و دابين کردني بژيوي ژيانيان جێبه‌جێ ده‌کرد. ئيمام باقر جه‌ختێکي زۆري ده‌کرد له‌سه‌ر ئيش و کار بۆ دابين کردني بژيوي ژيان. ئه‌و ئيمامه به‌ڕێزه له گه‌رمايه‌کي زۆردا له سه‌حرادا له‌سه‌ر زه‌وين ئيشي ده‌کرد و ئيش و کار بۆ ده‌س خستني بژيوي حه‌ڵاڵي ، به ئيتاعه‌ت کردني فه‌رماني خوا ده‌زاني. ئه‌و حه‌زره‌ته ، ته‌مبه‌ڵي و ته‌وه‌زه‌لي شه‌رمه‌زار ده‌کرد چوونکه بێکاري و به‌تاڵي جگه له‌وه‌ي که بوار بۆ به‌لاڕێداچوون و کێشه و گرفتي کۆمه‌ڵايه‌تي خۆش ده‌کات، متمانه به‌خۆيي و که‌سايه‌تيي مرۆڤيش تيا ده‌بات.
ئيمام باقر(ع) ده‌يفه‌رموو: بێزارم له‌و که‌سه‌ي که بيانوو دێنێته‌وه و به‌ره‌و لاي ئيش و کار ناچێت و ده‌ڵێت خوايه ڕۆژي من بده.
ئيمام باقر(ع) هه‌وڵ بۆ ده‌س خستني بژيوي حه‌ڵاڵ به يه‌کێک له تايبه‌تمه‌ندييه‌کاني ئه‌وليا و دۆستاني خوا ده‌زانێ و ده‌فه‌رموێ: بزانن که دۆستاني خوا، خۆيان له حه‌رامه دوور ده‌گرن و ڕۆژيي حه‌ڵاڵ به زه‌حمه‌ت و چالاکي و بازرگاني ده‌س ده‌خه‌ن. دۆستاني خوا ئه‌و زه‌کاته فه‌رزه‌ي که له‌سه‌ريانه ده‌يده‌ن و خواوه‌نديش به‌ره‌که‌ت ده‌به‌خشێ به بازرگاني و که‌سب و کاريان.
ئيمام باقر(ع) هه‌ميشه له سه‌ر ڕاستي و درووستي پێ‌داگر بوو و هه‌رگيز له‌هه‌مبه‌ر نادادوه‌ري و زوڵم و زۆردا ، بێده‌نگه‌ي نه‌ده‌کرد. ئه‌و به‌ڕێزه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو که ڕێبه‌ران و حاکمان ده‌ورێکي به‌رچاو ده‌گێڕن له به‌خته‌وه‌ري و يان چه‌رمه‌سه‌ريي گه‌لاندا. بێتوو ڕێبه‌ران ساڵح و درووستکار بن، کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و لاي خۆشي، ئاسايش و به‌خته‌وه‌ري هان پاڵ پێوه ده‌نێن.
ئيمام باقر(ع) فه‌رمووي: سه‌لاح و سه‌ربه‌رزي و سه‌لامه‌تي ئاييني ئيمانداران له‌وه‌دايه که به‌يتولماڵ به ده‌ستي که‌سێکه‌وه بدرێت که مافي هه‌موو که‌سێک ڕه‌چاو بکات و بۆ بواري پێويست خه‌رجي بکات و کاتێک دينداران به‌ره‌و گه‌نده‌ڵي ده‌چن که سه‌رچاوه دراوي و ئابوورييه‌کاني کۆمه‌ڵگه له ده‌ستي که‌سێکدا بێ که به پێي حه‌ق و ڕاستي و دادوه‌ري نه‌جوڵێته‌وه.
له نێو حاکماني به‌ني ئومه‌يه‌دا ، "هشام کوڕي عه‌بدولمه‌ليک" ئيمام باقري زۆر ده‌خسته بن گوشاره‌وه و فه‌رماني کوشتني هه‌ندێ له ياران و فه‌قێکاني ئيمام باقري ده‌رکرد. يه‌کێک له‌وانه جابر کوڕي يه‌زيد جه‌عه‌في بوو.
ئيمام باقر(ع) بۆ ڕزگار کردني جابر به‌وي فه‌رموو که خۆي له شێتي بدات. ئه‌مه ته‌نيا ڕێگه‌ي جابر بوو. جابڕ وێڕاي هه‌رچه‌ن يه‌کێک له زاناياني زانستي و ئاييني بوو، بۆ ماوه‌يه‌ک خۆي له شێتي دا تا ئه‌وه‌ي که له مه‌رگ ڕزگاري بوو. هشام هه‌روه‌ها ئيمام باقر(ع)ي به زۆره‌ملي بانگ کرد بۆ ناوه‌ندي حکومه‌تي خۆي له شام. ئيمام باقر(ع) کاتێک ده‌ڕۆيشته دانيشتنه‌کاني هيشام، فه‌رمووي: گه‌ر حکومه‌تي به‌روه‌خت له ده‌ستي ئێوه‌دايه، بزانن که حکومه‌تي هه‌ميشه‌يي له ده‌ستي ئێمه‌دايه و سه‌ره‌نجام له ده‌ستي پارێزکاراندا ده‌بێ.
بووني ئيمام له شام ، مه‌زنايه‌تي مه‌عنه‌وي و زانستي ئه‌و حه‌زره‌ته‌ي بۆ هۆگراني ڕاستي و حه‌قيقه‌ت ڕوونتر ده‌کرده‌وه، ئيمام له‌و سه‌رزه‌وينه‌دا زماني ڕه‌ساي ئيسلام بوو، ئه‌و حه‌زره‌ته له‌گه‌ڵ يه‌کێک له زاناياني مه‌سيحيي خه‌ڵکي شام مونازره‌يه‌کي ئه‌نجام دا. له‌م مونازره‌يه‌دا ئه‌وه‌نده ئاستي زانستي و بير و هزري ئيمام له‌سه‌ره‌وه بوو که ئيمام باقر(ع) له‌و وتووێژه‌دا سه‌رکه‌وتوويه‌کي بێ وێنه‌ي ده‌س خست.
ئيمام باقر(ع) بۆ ماوه‌ي 19 ساڵ ، به‌رپرسايه‌تي ڕێنويني و ڕێبه‌ريي ئۆمه‌تي ئيسلامي له ئه‌ستۆدا بوو. نووري ده‌رووني ئيمام باقر(ع) ڕووناکيبه‌خشي شه‌واني تاري مرۆڤي سه‌رگه‌ردان و هه‌ڵوه‌دا بوو. زۆر که‌سانێکي گومڕا و لاده‌ر بوون که دوژمنايه‌تيان له‌گه‌ڵ ئه‌و ئيمامه به‌ڕێزه ده‌کرد به‌ڵام شنه‌ي بووژێنه‌ري ميهره‌باني و دلۆڤانيي ئيمام ، ئه‌واني ده‌گێڕايه‌وه بۆ سه‌ر ڕێگاي ڕاست.
هشام کوڕي عه‌بدولمه‌ليک سيره و ڕێبازي ئيمام باقر(ع)ي پێ ته‌حه‌موول نه‌ده‌کرا. ئه‌و له له قاودانه‌کاني ئيمام باقر ده‌ترسا. چوونکه به به‌ياني به‌ڵگه‌مه‌ند و ڕوونکه‌ره‌وه‌ي ئيمام، خه‌ڵک ڕۆژ به ڕۆژي ئاگاتر و لێزانتر ده‌بوون و پێگه‌ي حاکمان له کۆمه‌ڵگه له‌رزۆکتر ده‌بوون. که‌وايه هشام بڕياري دا که به فڕ و فێڵ ئيمام له‌سه‌ر ڕێگه‌ي خۆي لابات. ئه‌و مه‌به‌ستي دزێوي خۆي له ئاوا ڕۆژێکدا له ساڵي 114ي کۆچي به ئه‌نجام گه‌ياند و ئيمام باقري شه‌هيد کرد.
ديسان ساڵڕۆژي شه‌هيد بووني ئيمام محه‌ممه‌دي باقر(ع) له‌هه‌موو ئێوه دۆستاني ئازيز سه‌ره‌خۆشي ده‌که‌ين و دوايين کات و ساته‌کاني ئه‌م وتاره به چه‌ن حه‌ديسێک له‌و حه‌زره‌ته ده‌ڕازێنينه‌وه.
ئيمام باقر(ع) که خۆي هه‌ميشه به ڕووخۆشي و خاکه‌ڕايي له‌گه‌ڵ خه‌ڵک هه‌ڵس و که‌وتي ده‌کرد، فه‌رمووي: سيماي ميهره‌بان و خۆشڕوويي، ده‌بێته هۆي خۆشه‌ويستي و مرۆڤ له خوا نزيک ده‌کاته‌وه.
هه‌روه‌ها ئيمام باقر(ع) ده‌فه‌رموێ:
که‌سێک له ڕۆژي په‌سڵاندا زياتر له هه‌مووان داخ و مه‌خابن ده‌رده‌بڕێ که دادوه‌ري به جواني باس بکات به‌ڵام بۆخۆي له‌گه‌ڵ خه‌ڵک به دادوه‌ري نه‌جوڵێته‌وه.
رادیو کوردی