ئيمام عه‌لي(ع) ئينساني کامڵ
ئه‌وڕۆژه که عه‌لي(ع) له شوێنێکي پيرۆز به ناوي که‌عبه چاوي به دونيا هه‌ڵێنا، بوو به مايه‌ي سه‌رسوڕماني هه‌مووان ، چوونکه هه‌رگيز که‌س له ماڵي که‌عبه‌دا به دونيا نه‌هاتبوو، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌يه‌ک بوو له‌سه‌ر گه‌وره‌يي ئه‌م مه‌ولوده. ئه‌و که دواتر له ژياني پڕپيتيدا هه‌م بير و هزره‌کاني گۆڕي و هه‌م گه‌رمي و باوه‌ڕ و ئيماني به دڵه‌کان به‌خشي.
ئه‌مڕۆ يادي له‌دايک بووني ئينسانێک ده‌که‌ينه‌وه که ئۆقيانووسێک بوو له زانست و ژيري و ڕێبه‌رێکي تاکانه و شاره‌زا بوو. ئه‌و که‌سايه‌تييه‌کي به‌هێزي هه‌بوو. به‌ر له‌وه‌ي که له‌باره‌ي ئه‌م و ئه‌و به دادوه‌ري بجوڵێته‌وه دادوه‌ري له‌باره‌ي خۆيه‌وه به جێ ده‌هێنا. که‌ماڵاتي جواني ئه‌خلاقي به باڵاترين شێوازي له که‌سايه‌تي ئه‌ودا ده‌رده‌که‌وت. بيرێکي قووڵ و سۆزێکي ناسک و ئينساني هه‌بوو. شه‌و له کاتي خواپه‌رستندا هه‌ر شتێکي جگه له خواي له بير ده‌چوه‌وه و ڕۆژيش له ناخي کار و تێکۆشاني کۆمه‌ڵايه‌تي و سياسيدا بوو. هه‌موو لا دانيان ده‌نا به ئازايه‌تي و فيداکاري و جوامێري ئه‌و و ئامۆژگارييه جوانه‌کاني له‌سه‌ر دڵ ده‌نيشت. هه‌رشه‌و ئه‌ستێره‌ي ئاسمان سه‌يري فرمێسکه به‌سۆزه‌کاني ئه‌ويان ده‌کرد و زايه‌ڵه‌ي موناجاتي بريندارانه‌ي ئه‌و له ده‌ر و ده‌شتدا ده‌گه‌ڕا. عه‌لي (ع) نموونه‌ي ئينسانێکي کامڵ و گشتداگر بوو به هه‌موو جوانييه‌کانيه‌وه.
ڕۆژي له‌دايک بووني عه‌لي کوڕي ئه‌بي تاليب له هه‌موو لايه‌ک پيرۆز بێت.
ئيمام عه‌لي (ع) چواره‌مين کوڕي ئه‌بي تاليب 10 ساڵ به‌ر له بيعسه‌تي پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ڕۆژي سێزده‌ي ڕه‌جه‌ب له‌دايکێکي به‌ڕێز و داوێن پاک به ناوي فاتمه‌ي کچي ئه‌سه‌د له ماڵي که‌عبه‌دا هاته سه‌ر دونيا. عه‌لي تا شه‌ش ساڵي له ماڵي باوکي بوو. ئه‌و کات شاري مه‌ککه له قات و قڕيدا بوو، ئه‌م مه‌سه‌له واي کرد عه‌لي بۆ ماوه‌ي چه‌ن ساڵ له ماڵي پێغه‌مبه‌ردا (د،خ) ژيا و له قوتابخانه‌ي گه‌وره‌ترين ئينساندا بار هات. عه‌لي (ع) خۆي له خوتبه‌ي 192ي نه‌هجولبه‌لاغه‌دا ده‌فه‌رموێ: من به شوێن پێغه‌مبه‌ره‌وه بووم و وه‌ک چۆن منداڵ به شوێن دايکي دايه. پێغه‌مبه‌ريش هه‌ر ڕۆژ يه‌کێک له فه‌زيله‌ته ئه‌خلاقييه‌کاني خۆي فێري من ده‌کرد و مني بۆ شوێن که‌وتني ڕاده‌سپارد.
دواي ئه‌وه‌ي که حه‌زره‌تي محه‌ممه‌د (د.خ) بوو به پێغه‌مبه‌ر، عه‌لي (ع) يه‌که‌م که‌س بوو له نێو پياواندا که باوه‌ڕي پێهێنا. کاتێ ئه‌بي تالب کوڕي خۆي واته عه‌لي بيني که له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر خه‌ريکي نوێژ خوێندنن، وتي: ڕۆڵه گيان ئه‌وه چي ده‌که‌ي؟ وتي: باوکه من هاتوومه‌ته سه‌ر ئيسلام و بۆ ڕه‌زاي خوا له‌گه‌ڵ کوڕه مامي خۆم نوێژ ده‌که‌م. ئه‌بي تاليب وتي: لێي جيا مه‌به‌وه چوونکه ته‌نيا بۆ خێر و به‌ختياري بانگێشتنت ده‌کات. ساڵي سێهه‌مي بيعسه‌ت خواوه‌ند به ناردني ئايه‌تێک له پێغه‌مبه‌ري ويست خزماني خۆي بۆ ئيسلام بانگ بکات. ڕه‌سوڵي خوا(د.خ) نزيکه‌ي چل که‌س له خزماني خۆي بانگهێشت و ته‌عامي پێ دان به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه ڕێک نه‌که‌وت په‌يامه‌که‌ي بگه‌يه‌نێت. ڕۆژي دواتر ئه‌واني بانگهێشت و فه‌رمووي: کاميه‌ک له ئێوه يارمه‌تي منتان داوه و ئيمانتان به من هێناوه تا دوا من برا و جێگري من بێ. عه‌لي (ع) هه‌ستا و وتي: " ئه‌ي ڕه‌سوڵي خوا من ئاماده‌م له‌م کاره‌دا يارمه‌تيت بده‌م"
پێغه‌مبه‌ر فه‌رموي: دانيشه
ئينجا بانگه‌وازه‌که‌ي خۆي دووپات کرده‌وه، به‌ڵام که‌س جگه له عه‌لي هه‌ڵنه‌ستا. پێغه‌مبه‌ر بۆ جاري سێهه‌م دووپاتي کرده‌وه، به‌ڵام ديسان هه‌ر عه‌لي (ع) هه‌ستا و ئاماده‌يي خۆي بۆ يارمه‌تيداني پێغه‌مبه‌ر ڕاگه‌ياند.
پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووي: ئه‌م عه‌لييه برا و وه‌سي و وارس و جێگري من له نێو ئێوه‌دايه دواي من.
دواي سێزده ساڵ بانگه‌وازي پێغه‌مبه‌ر له مه‌ککه و ئازار و کوێره‌وه‌ريه‌يکي زۆر، ڕێگا بۆ کۆچ کردني ئه‌و حه‌زره‌ته بۆ مه‌دينه خۆش بوو. هه‌ڵبه‌ت چه‌ن شه‌و به‌ر له هيجره‌ت ڕه‌سوڵي خوا(د.خ) له‌گه‌ڵ عه‌لي (ع) به‌ره‌و که‌عبه ڕۆيشتن.
پێغه‌مبه‌ر عه‌لي له‌سه‌ر شاني خۆي دانا و ئه‌ويش ژمارێک له بته‌کاني که‌عبه‌ي تێکشکاند. له شه‌وي کۆچه‌که‌دا عه‌لي (ع) بۆ پاسه‌واني له گياني پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له جياتي ئه‌و له جێگاي ئه‌ودا نووست تا له لايه‌ن موشريکانه‌وه زيانێک به ڕه‌سوڵي خوا نه‌گات. بۆ ئه‌وه‌ي که فيداکاري بێ هاوتاي عه‌لي (ع) له درێژايي مێژوو به نه‌مري بمێنێ خواوه‌ند له ئايه‌تێکي قورئاندا ڕێزي گرت له‌م فيداکارييه.
ئه‌وڕۆژه که عه‌لي(ع) له شوێنێکي پيرۆز به ناوي که‌عبه چاوي به دونيا هه‌ڵێنا، بوو به مايه‌ي سه‌رسوڕماني هه‌مووان ، چوونکه هه‌رگيز که‌س له ماڵي که‌عبه‌دا به دونيا نه‌هاتبوو، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌يه‌ک بوو له‌سه‌ر گه‌وره‌يي ئه‌م مه‌ولوده. ئه‌و که دواتر له ژياني پڕپيتيدا هه‌م بير و هزره‌کاني گۆڕي و هه‌م گه‌رمي و باوه‌ڕ و ئيماني به دڵه‌کان به‌خشي.
دواي کۆچي پێغه‌مبه‌ر به‌ره‌و مه‌دينه عه‌لي به مه‌وداي سێ ڕۆژ ئه‌مانه‌ته‌کاني ڕه‌سوڵي خواي گه‌يانده‌وه به خاوه‌نه‌کاني. له پاشان عه‌لي له‌گه‌ڵ فاتمه‌ي کچي ئه‌سه‌دي دايکي و فاتيمه‌ي کچي ڕه‌سوڵي خوا و ئه‌و موسڵمانانه‌ي تا ئه‌و ڕۆژه له مه‌ککه‌دا مابوونه‌وه به‌ره‌و مه‌دينه که‌وته ڕێ. کاتێک که عه‌لي (ع) گه‌يشته مه‌دينه هه‌ر دوو پێي بريندار ببو. ڕه‌سوڵي خوا کاتێک ئه‌مه‌ي بيني ڕێزي گرت له‌م فيداکارييه.
ساڵي يه‌که‌مي هيجره‌ت کاتێک که پێغه‌مبه‌ر (د.خ) پێوه‌نديي برايه‌تي له نێوان مه‌هاجرين و ئه‌نساردا به‌رقه‌رار کرد به عه‌لي (ع) وت: تۆ له دنيا و ئاخيره‌تدا براي مني، له ساڵي دووه‌مي هيجره‌تدا عه‌لي (ع) وه‌ک لێهاتووترين که‌س له لاي پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ فاتيمه‌ي کچيدا (س) هاوسه‌رگيري کرد.
دواي ئه‌وه شه‌ڕي به‌در هاته پێش که ئازايه‌تي و پاڵه‌وانه‌تي عه‌لي (ع) ته‌واو ده‌رکه‌وت. شێخي موفيد له زانستوه‌راني موسڵمان ده‌ڵێ: له خه‌زاي ئۆحۆد دا ناوي عه‌لي (ع) ئه‌وه‌نده ديار بوو که ڕه‌سوڵي خوا(د.خ) فه‌رموي: به‌ڕاستي عه‌لي له منه و منيش له‌وم.
هه‌ر له‌م شه‌ڕه‌دا بوو که ئه‌م وته‌يه هاته گوتن" هيچ جوامێرێک جگه له عه‌لي و هيچ شمشێرێک جگه له زولفه‌قار نييه".
ساڵي پێنجي هيجره‌ت غه‌زوه‌ي خه‌نده‌ق يان ئه‌حزاب هاته پێش و عه‌لي (ع) له به‌رامبه‌ر عه‌مري کوڕي عه‌بدوه‌د دا شه‌ڕي کرد. ئه‌و کات ڕه‌سوڵي خوا (د.خ) فه‌رمووي: تێکڕاي ئيمان له‌به‌رامبه‌ر تێکڕاي کوفردا بۆ شه‌ڕ ڕاوه‌ستاون.
کاتێک غه‌زوه‌ي خه‌يبه‌ر ڕوويدا ڕه‌سوڵي خوا فه‌رمووي: سبه‌ي ئه‌م ئاڵايه ده‌ده‌م به ده‌ستي که‌سێک که هه‌رگيز ڕاناکات و پشت له دوژمن ناکات. ئه‌و که‌سێکه که خوا و نێردراوه‌که‌ي ئه‌ويان خۆش ده‌وێ و خوا ئه‌م قه‌ڵايه به ده‌ستي ئه‌و ده‌کاته‌وه.
عه‌لي (ع) هه‌مان ئاڵاهه‌ڵگر بوو که سه‌رکه‌وتني بۆ سوپاي ئيسلام به دياري هێنا. عه‌لي (ع) له هه‌موو شوێنێک هه‌نگاو به هه‌نگاو له ته‌نيشت پێغه‌مبه‌ردا بوو تا ئه‌وه‌ي که له غه‌ديري خوم ڕه‌سوڵي خوا به جێنشيني خۆي ناو برد و فه‌رمووي: هه‌ر که‌س من سه‌رپه‌رشت و مه‌ولاي ئه‌وم ، عه‌لي ڕێبه‌ر و پێشه‌واي ئه‌وه.
به‌ڕاستي عه‌لي (ع) چي هه‌يه که ئاوا له مێژوودا ده‌دره‌وشێته‌وه و دڵان شه‌يداي خۆي ده‌کات. بۆچي خه‌ڵک له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هه‌ست به نزيکي ده‌ه‌ن؟ عه‌لي (ع) له‌م ڕووه‌وه خۆشه‌ويستي ئينسانه‌کانه چوونکه پێوه‌نديي له‌گه‌ڵ خوا هه‌يه، ئه‌و پياوێکي ئيلاهي و خواپه‌رسته و هه‌ر ئه‌م تايبه‌تييه ئه‌وي له مێژوودا نه‌مر کردووه. خۆي ده‌فه‌رموێ: کۆکه‌ره‌وه‌ي داراييه‌کان له هه‌مان کاتدا که زيندوون مردوون و زانايان ده‌مێننه‌وه تا جيهان هه‌يه. جه‌سته‌ي ئه‌وان بزر بووه به‌ڵام نه‌خش و نيگاري ئه‌وان له سه‌ر له‌وحي دڵان ده‌مێنێته‌وه.
يه‌کێک له تايبه‌تييه گه‌وره‌کاني ئيمام عه‌لي (ع) دادوه‌ري بێ هاوتاي ئه‌و حه‌زره‌ته بوو. به‌ڕێزيان دواي ئه‌وه‌ي که ده‌سه‌ڵاتي گرته ده‌ست له وتارێکدا له مه‌دينه فه‌رمووي: وريا بن هه‌ر زه‌وييه‌ک که به ناحه‌ق به که‌سێک دراوه و هه‌ر ماڵ و داراييه‌ک که له ماڵي خواوه له خۆڕا به که‌سێک به‌خشراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زنه‌ي حکومه‌تي ئيسلامي. به‌ڕاستي حه‌ق هيچ شتێک باتڵ ناکات، تێپه‌ڕێني زه‌مان وا ناکات که لا له ڕابردو نه‌که‌ينه‌وه. من ئه‌گه‌ر ببينم به‌و موچه و داراييه خه‌ڵک زه‌واجيان کردووه و چوونه لاي ژنه‌کانيان و له نێو شاره‌کاندا بڵاو بوونه‌وه ده‌يگه‌ڕێنمه‌وه سه‌ر جێگاي خۆي، به‌ڕاستي له دادوه‌ريدا کرانه‌وه هه‌يه.
له پاشان حه‌زره‌ت فه‌رماني دا هه‌مو وئه‌و داراييانه که به ناحه‌ق ده‌ستيان به‌سه‌ردا گيرابوو بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خه‌زنه‌ي گشتي.
ڕۆژي له‌دايک بووني سه‌روه‌ر و سالاري دادخوازاني جيهان حه‌زره‌تي عه‌لي (ع) له هه‌موو لايه‌ک به‌تايبه‌ت له ئێوه گوێگراني خۆشه‌ويستي ڕاديۆ کوردي تاران پيرۆز بێت.
رادیو کوردی