ئازايه‌تي و بوێري حه‌زره‌تي زێنه‌ب (س.خ)
زێنه‌بي گه‌وره (س.خ) له کاره‌ساتي که‌ربه‌لادا نه ته‌ينا بڕواي لاواز نه‌بوو به‌ڵکوو به پشت به‌ستن به خواوه ڕۆژ له دواي ڕۆژ سه‌ربه‌رزتر ده‌بوو .
ئازايه‌تي زێنه‌ب (س.خ)، دواي ڕووداوي که‌ربه‌لا ده‌رده‌که‌وێت . ئه‌وکاته ئازايه‌تي خۆي نيشان ئه‌دات که ده‌سه‌ڵاتي زۆرداري به‌ني ئۆمه‌ييه مۆري بێده‌نگي کۆتاوه به‌سه‌ر ده‌مي هه‌مواندا . تا سه‌رده‌مي ئيمام حسه‌ين (ر.خ) ته‌نيا ئه‌و بوو که هێزي وه‌ستان به‌رانبه‌ر به سته‌مکاري هه‌بوو به‌ڵام دواي ئيمام حسه‌ين (ر.خ) هيچ که‌س تواناي خه‌باتي ئاشکراي له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌بوو . له‌م کاته‌دا که زڵم و زۆر هه‌موو جێگاي گرتبوو ته‌نيا زێنه‌ب بوو که پارێزه‌ري ئاييني خوا له‌سه‌ر زه‌وي و ئاوێنه‌ي فه‌رمان به چاکه و مه‌نع له خراپه بوو ، پارێزه‌ري ئاييني محه‌مه‌د و خوێني حسه‌ين و هه‌واڵاني ئه‌و .
زێنه‌بي گه‌وره (س.خ) له کاره‌ساتي که‌ربه‌لادا نه ته‌ينا بڕواي لاواز نه‌بوو به‌ڵکوو به پشت به‌ستن به خواوه ڕۆژ له دواي ڕۆژ سه‌ربه‌رزتر ده‌بوو
ئه‌و له کوفه و شامدا ئه‌م هێزه‌ي پيشاندا. به‌بێ هيچ سه‌رنجێک چوه نێو کۆڕي ئيبني زياد . ئيبني زياد پرسي ئه‌م ئافره‌ته کيێه؟ زێنه‌بي وڵامي نه‌داوه . دواي ئه‌وه بۆ بچووک کردني ئه‌و گۆتي : " سپاس بۆ ئه‌و خوايه‌ي که ئێوه‌ي ڕسوا کرد و ئێوه‌ي کۆشت و درۆکانتاني خسته ڕوو ."
به‌ڵام پارێزه‌ري خوێني حسه‌ين به‌م شێوه وڵامي داوه : " سپاس بۆ ئه‌و خوايه‌ي که ئێمه‌ي ڕێز گرت به پێغه‌مبه‌رێک وه‌کوو محه‌ممه‌د (د.خ) . بزانه که مرۆڤي نابه‌کار ڕسوا و سۆک بوو و درۆزن مرۆڤي نابه‌کاره که ئه‌وه‌ش له بنه‌ماڵه‌ي ئێمه (بنه‌ماڵه‌ي پێغه‌مبه‌ر) نيه . " واته ئێوه‌ن .
ئه‌مه گۆته‌ي زێنه‌ب بوو له به‌رده‌م نوێنه‌ري ده‌سه‌ڵاتدارێکي زۆرداردا، به‌ڵام زێنه‌ب له به‌رده‌م خۆدي ده‌سه‌ڵاتداري زۆرداردا واته يه‌زيد به سه‌ربه‌رزي و بوێري زياتر ده‌چێته گۆڕه‌پاني خه‌بات :
ئه‌ي يه‌زيد! ده‌سه‌ڵات مرۆڤايه‌تي تۆي نه‌هێشتوه .
تۆ له نێو عه‌زابي دواڕۆژداي.
تۆکه‌سێک نه‌بويي «يابن الطلقاء»; ئازادکراوي باوه‌گه‌وره‌م .
خوات لێي ڕازي نه‌بێ .
بايه‌خي تۆ زۆر به که‌م ئه‌زانم، به زۆري سه‌رزنشتت ئه‌که‌م و به تۆندي ئيدانه‌ت ئه‌که‌م .
تۆ له‌گه‌ڵ ئاييني پێغه‌مبه‌ري خوا شه‌ڕ ده‌که‌ي به‌ڵام ئه‌وه بزانه که ئه‌گه‌ر ته‌واوي هێزت به‌کار بێني ناتواني ئاييني ئێمه له نێو به‌ريت و هه‌تا هه‌تايه ده‌مێنێ . به‌ڵام تۆ له‌نێو ئه‌چيت .
ئه‌م ئازايه‌تيه‌ي زێنه‌ب وه‌ها يه‌زيدي خۆبايي سه‌رشۆڕ ده‌کات که ئه‌و له کرده‌وه‌ي خۆي په‌شيمان ده‌کات و خه‌ڵکيش به باشي ڕوواڵه‌تي ئه‌ويان بۆ ده‌رده‌که‌وێ . " جوێنيان دا به يه‌زيد و له‌عنيان کرد و ڕويان کرده ئه‌هلي به‌يت (ر.خ) و يه‌زيد ئاگادار بوه‌وه ، ويستي خۆي له خوێني حه‌زره‌تي حسه‌ين پاک بکاته‌وه گۆتي کار ئيبي زياد بوه له‌عنه‌تي لێکرد و په‌شيمان بوه‌وه له کۆشتني ئه‌و حه‌زره‌ته ..."