کرده‌وه نه‌ويستراوه‌کاني خواردن له ڕوانگه‌ي ئاييني ئيسلام‌دا
الف) خواردن له کاتي تێريدا
پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) ده‌فه‌رموێت : «كُلْ وَ اَنْتَ تَشتَهِي، وَ أمْسِكْ وَ اَنْتَ تَشْتَهِي؛ کاتێک ئارۆزوت هه‌يه خواردن بخۆ و هێشتا ئاره‌زوت ماوه واز له خواردن بێنه " . 1
ب) خواردن خوارده‌مه‌نيه داخه‌کان
ئيمام عه‌لي (ر.خ) ده‌فه‌رموێت : «اَقِرُّوا الْحَارَّ حَتّي يَبْرُدَ؛ خواردنه‌کانتان دابنێن تا سارد ببێته‌وه ." 2
ج) خواردن له کاتي ڕێ کردندا
پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) ده‌فه‌رموێت : «كُلْ وَ اَنْتَ تَشتَهِي، وَ أمْسِكْ وَ اَنْتَ تَشْتَهِي؛ کاتێک ئارۆزوت هه‌يه خواردن بخۆ و هێشتا ئاره‌زوت ماوه واز له خواردن بێنه
ئيمام سادێق (ر.خ) له‌م بابه‌ته‌وه ده‌فه‌رموێت : «لا تَأْكُلْ وَ أَنْتَ ماشٍ إِلاّ أَنْ تَضْطَرَّ إِلي ذلِكَ؛ له کاتي ڕێکردندا هيچ مه‌خۆ ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ي که ناچار بيت ". 3
د) که‌م ڕێزي له نان
پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) ده‌فه‌رموێت : أَكْرِمُو الْخُبْزَ وَ عَظِّمُوهُ، فَإِنَّ اللّه َ تَبارَكَ وَ تَعالي أَنْزَلَ لَهُ بَرَكاتٍ مِنَ السَّماءِ وَ أَخْرَجَ بَرَكاتِ الْأَرْضِ مِنْ كِرامَتِهِ أَنْ لا يُقْطَعَ وَ لا يُوطَأ.4
ڕێز له نان بگرن چونکوو خواي گه‌وره پيتي ئاسمان و زه‌وي له‌ودا داناوه و له ڕێز گرتن له نان ئه‌وه‌يه که نه ببرێت و نه بخرێته ژێر پێ .
ه) فوو کردن له خواردن
پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) ده‌فه‌رموێت : فوو له خواردن و خواردنه‌وه مه‌که‌ن ." 5
و) پێست که‌ندني مێوه
له لێگێڕانه‌وه‌ييک له ئيمام سادێق (ر.خ) له‌م بابه‌ته‌وه هاتوه که ئه‌و پێست که‌ندني مێوه‌ي ناپه‌سه‌ند زانيوه ."6
سه‌رچاوه‌کان :
1. وه‌رگێڕاوي ميزان الحكمه، ب 1، ل 165.
2. وه‌رگێڕاوي ميزان الحكمه، ب 1، ل 164؛ كافى، ب 6 ، ل 321.
3. . بحار الانوار، ب 63، ل 388.
4. بحارالانوار، ب 63 ، ل 270.
5. بحارالانوار، ب 63 ، ل 400.
6. كافى، ب 6 ، ل 350.