شێوازي خواردن له ئاييني ئيسلام‌دا
1- مه‌به‌ستي خوا بێ : پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) له ئامۆژگارييکي بۆ ئه‌بوزه‌ر فه‌رموي : «يا اباذر ليکن لک في کل شي ء نية صالحة حتي في النوم و للاکل » ; « ئه‌بوزه‌ر له هه‌رکارێکدا ده‌بێ مه‌به‌ستت خوا بێ حه‌تا له خواردن و خواردنه‌وه‌دا ."
2- ئه‌وه‌ي ده‌يخۆي حه‌ڵاڵ بێ
خوا ده‌فه‌رموێت : «کلوا مما رزقکم الله حلالا طيبا ...» ; « له‌وه‌ي که خوا به ئێوه‌ي داوه حه‌ڵاڵ و پاک بخۆن ... . "
3- چاکترين کات و له دوو کاتدا خواردن بخۆي
به پێي ليگێڕانه‌وه‌کان ، چاکترين کاتي خواردن ، به‌ياني و ئێواره‌يه . له ئايه‌تي 62 سووره‌ي مه‌ريه‌مدا ده‌خوێنينه‌وه : «کلوا مما رزقکم الله اليه حلالا طيبا ...» ; « ڕۆزي ئه‌وان به‌ياني و ئێواره له‌وێدا (به‌هه‌شت) ئاماده‌يه . "
1- مه‌به‌ستي خوا بێ : پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) له ئامۆژگارييکي بۆ ئه‌بوزه‌ر فه‌رموي : «يا اباذر ليکن لک في کل شي ء نية صالحة حتي في النوم و للاکل » ; « ئه‌بوزه‌ر له هه‌رکارێکدا ده‌بێ مه‌به‌ستت خوا بێ حه‌تا له خواردن و خواردنه‌وه‌دا
4- ده‌س نوێژ گرتن يان ده‌ست شۆردن پێش له خواردن
ئيمام سادێق (ر.خ) ده‌فه‌رموێت : " کاتێک ده‌ستت شۆرد بۆ خواردن ، به ده‌سماڵ وشکي مه‌که‌ره‌وه ؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ي تا کاتێک ده‌ستت ته‌ڕه ، پيت له خواردنه‌که‌تدا به‌رده‌وامه " .
5- له سه‌ره‌تاي خواردنتا «بسم الله الرحمن الرحيم » بڵێ
«اذا اکلت او شربت فقل: الحمدلله » ; «کاتێک شتێکت خوارد يان خوارده‌وه ، سپاسي خوا بکه ."
6- بێ ده‌مارانه خواردن بخۆ و له شێوازي خۆ به‌زل زانان دووري بکه
پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) فه‌رموي : له کاتي خواردندا که‌وشه‌کانتان ده‌ربێنن ؛ چونکوو ئه‌وه سۆنه‌تێکي چاک و بۆ پا ئاسانتره."
7- به ده‌ستي ڕاست بخۆ
پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) فه‌رموي : «اذا اکل احدکم فلياکل بيمينه ...» ; «هه‌رکه‌س له ئێوه خواردني خوارد با به ده‌ستي ڕاست بيخوات "
8- له سه‌ره‌تا و کۆتايي خواردنتا خوێ بخۆ
له هێندێ گێڕانه‌وه‌کان له جياتي خوێ بۆ کۆاتايي خواردن ، سرکه سفارشت کراوه . يه‌کێک له تايبه‌تمه‌نديه‌کاني سرکه ، هێز به‌خشين به ئه‌قڵ و ميشکه . بۆ خوێش له گێڕانه‌وه‌کانيش تايبه‌تمه‌ندي زۆر هاتوه که هێندێک له‌وانه بريتين له سه‌لامه‌ت بوون له نه‌خۆشي جۆزام، پيسي ، ئێشي گه‌ڵو ، ئێشي ددان و سک ئێشه . که‌واته هه‌ردوکيان به‌که‌ڵکن و ئه‌تواني هه‌رکاميان هه‌ڵبژێري .
9- فوو مه‌که له خواردن
ئه‌م حۆکمه شه‌رعيه له نێو کۆمڵگه به ته‌واوي جێ که‌وتوه . فوو کردن له خوارده‌مه‌ني ئه‌توانێ زياني تاکي و کۆمه‌ڵايه‌تي هه‌بێت . وه‌کوو :
- بو فوو کردن شتێک بکه‌وێته ناو خواردني که‌سێکي تره‌وه
- بۆني ده‌م بڵاو ده‌بێته‌وه و ئازاري که‌ساني تر ئه‌دات
- برێ جار ئه‌بێته هۆي ته‌شه‌نه کردني نه‌خۆشي
10- له کاتي خواردندا که‌متر ته‌واشاي ڕۆخساري که‌ساني تر بکه‌يت
ئيمام حه‌سه‌ن (ر.خ) فه‌رموي :
"...( هێندێک له دابونه‌ريته‌کاني سفره) ئه‌وه‌ش چوار شته که بۆ ئه‌ده‌به : خواردن له به‌رده‌مد، پارۆي بچووک، باش ژاويني خواردن و که‌متر ته که‌متر ته‌واشاي ڕۆخساري خه‌ڵک ."
11- که‌م خواردن و دووري کردن له چڵێسي
ئه‌ميره‌لمۆمنين (ر.خ) فه‌رموي : که‌م خواردن مرۆڤ به‌ڕێزتر و ته‌ندرۆستي به‌رده‌وامتر ده‌کات " .
سه‌رچاوه : سه‌ي محه‌مه‌د حه‌سه‌ن جه‌واهێري ، گۆڤاري شه‌ميمي ياس ، ڕه‌شه‌مه‌ي 1382، ژماره 12 ، لاپه‌ڕه 18