زۆرخۆري له ئيسلام‌دا
رۆرئاني پيرۆز ئه‌فه‌رموێت : «... كلوا و اشربوا و لا تسرفوا انه لا يحب المسرفين» ; «واته :بخۆن و بخۆنه‌وه به‌ڵام زێده‌ره‌وي مه‌که‌ن ؛ چونکوو خوا ده‌ستبڵاواني خۆش ناوێت .»
ئه‌م ئايه‌ته هه‌رچه‌نده ساکار دێته به‌رچاو ، به‌ڵام ئه‌مرۆ ده‌رکه‌وتوه که يه‌کێک له گرنگترين فه‌رمانه ته‌ندرۆستيه‌کان ئه‌م ئايه‌ته‌يه؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که لێکۆڵينه‌وه‌ي زانايان پيشاني داوه که سه‌رچاوه‌ي گه‌لێک له نه‌خۆشيه‌کان ، زێده خواردنه که به بێ ڕاکێشان له نێو له‌شي مرۆڤدا ده‌مێنێته‌وه . ئه‌م ماده زياده . هه‌م کۆڵێکي قۆرسه بۆ دڵ و ئه‌نداماني ديکه‌ي له‌ش و هه‌م سه‌رچاوه‌ييکي ئاماده‌يه بۆ هه‌موو جۆره نه‌خۆشي و کيم و زۆخێک . به‌م بۆنه‌وه ، بۆ چاره‌سه‌ري زۆرێک له نه‌خۆشيه‌کان ، هه‌نگاوي هه‌وه‌ڵ ، سووتاندني ماده سه‌رباره‌کان و له ڕاستيدا ، زبڵه‌کاني نێو له‌ش و خاوێن کردنه‌وه‌ي له‌ش .
«... كلوا و اشربوا و لا تسرفوا انه لا يحب المسرفين» ; «واته :بخۆن و بخۆنه‌وه به‌ڵام زێده‌ره‌وي مه‌که‌ن ؛ چونکوو خوا ده‌ستبڵاواني خۆش ناوێت .»
ئه‌سه‌واره‌کاني چڵێسي و زۆرخۆري له ئاوێنه‌ي لێگێڕانه‌وه‌کان
1- زيان بار و هۆي نه‌خۆشيه؛
2- بۆني ده‌م خراپ ده‌کات؛
3- کۆڵي ژيان له‌سه‌ر شان قۆرس ده‌کات؛
4- هۆي دڵ ره‌قي و هانده‌ري هه‌وه‌سه ؛
5- دڵ ده‌مرێنێ؛
6- هۆي خه‌واڵۆييه و مرۆڤ ته‌مه‌ڵ ئه‌کات بۆ خواپه‌ره‌ستي؛
7- مرۆڤ دوور ده‌کات له حێکمه‌ت؛
8- ڕيگا نادا به ڕۆيشتن به‌ره‌و جيهاني غه‌يب (ناگاته ڕاستي)؛
9- ئه‌که‌وێته به‌ر ڕقي خوا ؛
10- بير تێژي له‌نێو ده‌بات ؛
11- خه‌و ده‌شێوێنێت؛
12- چاوي دڵ له ديتني خه‌ير و چاکه کوێر ده‌کات؛
13- ڕووناکي خواناسي که‌م ده‌کات ؛
14- ڕووناکي ڕۆخسار له‌نێو ده‌بات؛
15- سک گه‌وره ده‌کات و ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترين عه‌يبه .
"ئيمام سادێق (ر.خ) سه‌باره‌ت به‌و گۆتانه‌ي که له نێوان حه‌زره‌تي يه‌حيا و شه‌يتاندا ئاڵ وگۆڕ بوو ، فه‌رمووي : " شه‌يتان خۆي به يه‌حياي کۆڕ زه‌که‌ريا پيشاندا ، له حاڵێکدا که زۆڕ شتي کردبوه قه‌و خۆيا . يه‌حيا گۆتي به شه‌يتان : ئه‌و شتانه چين؟ شه‌يتان گۆتي : ئه‌وانه هه‌وا و هه‌وه‌سن که مرۆڤ گيروده‌يان بووه . يه‌حيا گۆتي : ئايا شتێک له‌وانه هه‌يه هي من بێ ؟ شه‌يتان گۆتي : هه‌رکات چڵێسي بکه‌يت (زۆر بخۆي) ، له نوێژ و يادي خوا دوورت ده‌که‌مه‌وه . يه‌حيا گۆتي : له‌گه‌ڵ خۆا په‌يمان ده‌به‌ستم که هيچکات گه‌ده‌م پڕ نه‌که‌م له چێشت . شه‌يتان گۆتي : له‌گه‌ڵ خۆا په‌يمان ده‌به‌ستم که هيچکات ئامۆژگاري هيچ مۆسڵمانێک نه‌که‌م ."
سه‌رچاوه : بنکه‌ي بڵاو کردنه‌وه‌ي ناوه‌ندي کلتور و زانسته قۆرئانيه‌کان / گۆڤاري ياس ، ژماره 13 ، سه‌ي محه‌مه‌د حه‌سه‌ن جه‌واهێري