خواردن به ده‌ست
به پێي ڕاسپێري ئاييني ئيسلام، چاتر ئه‌وه‌يه مرۆڤ به ده‌ست به تايبه‌ت ده‌ستي ڕاستي خواردنه‌کاني بخوات . له‌م بابه‌ته‌وه له پێغه‌مبه‌ري خواوه (د.خ) ده‌گێڕنه‌وه که له دانيشتنێکدا ، که‌وچکێکيان بۆ هێنا . فه‌رمووي : «لَقَدْ كَرَّمْنا بَني آدَمَ و جَعَلْنا لَهُمْ أَصابِعَ؛ واته ڕێز له مرۆڤ گيراوه به‌وه‌ي که کراوه‌ته خاوه‌ن په‌نجه . دواي ئه‌وه که‌وچکه‌کانيان برد و به ده‌ستي چێشته‌که‌ي خوارد . حه‌سه‌ني کۆڕ ئه‌بي عه‌ره‌نده‌سيش ده‌گێڕێته‌وه " له مينادا ئه‌بۆلحه‌سه‌نم چاو پيکه‌وت ... که منداڵێک که‌مێ خۆرماي بۆ هێنا . به ده‌ستي چه‌پي هه‌ڵيگرت ، پاڵي داوه و به ده‌ستي ڕاستي خواردي " .(2)
به پێي ڕاسپێري ئاييني ئيسلام، چاتر ئه‌وه‌يه مرۆڤ به ده‌ست به تايبه‌ت ده‌ستي ڕاستي خواردنه‌کاني بخوات . له‌م بابه‌ته‌وه له پێغه‌مبه‌ري خواوه (د.خ) ده‌گێڕنه‌وه که له دانيشتنێکدا ، که‌وچکێکيان بۆ هێنا . فه‌رمووي : «لَقَدْ كَرَّمْنا بَني آدَمَ و جَعَلْنا لَهُمْ أَصابِعَ؛ واته ڕێز له مرۆڤ گيراوه به‌وه‌ي که کراوه‌ته خاوه‌ن په‌نجه .
پێويسته بڵێم که هۆي خواردن به ده‌ستي ڕاست ئه‌وه‌يه که ئيسلام پێي خۆش نيه مرۆڤ به‌و ده‌سته‌ي که خۆي پێي پاک ئه‌کات ، خواردنيش بخوات ئه‌مه‌ش يه‌کێک له ورده‌بينيه‌کاني شێوازي خواردن له ئيسلامدايه . دۆکتۆر پاکنژاد سه‌باره‌ت به فه‌لسه‌فه و هۆي خواردن به ده‌ست ئه‌ڵێ : ئه‌گه‌ر ئاييني ئيسلام به شياوي فه‌رماني داوه به خواردن به ده‌ست ، به‌و هۆيه‌وه نيه که ئيسلام ورده‌کاري و جواني خواردني فه‌رامۆش کردبێ ، به‌ڵکوو به‌رله‌وه چه‌ند فه‌رماني داوه که جواني و نه‌زاکه‌تي له‌وه‌دا به ته‌واوي پيشان ئه‌دات ، واته ئه‌گه‌ر ئيسلام فه‌رموويه‌تي که به ده‌ست خواردن بخۆن ، ئه‌وه‌شي گۆتوه که ئه‌بێ ده‌ست زۆر خاوێن و پاک بێت و ئه‌گه‌ر سه‌رنجي به که‌وچک و ئامێري ئه‌و کاته نه‌داوه ، هۆکاره‌که‌ي ئه‌وه‌يه که پێست تواناي ڕاکێشاني هه‌يه و له خواردن که‌ڵک وه‌رده‌گرێت و ده‌ست دان به خواردنه‌وه ئه‌بێته هۆي گۆڕانکارييک له خواردن و ده‌ست و له‌شدا .
سه‌رچاوه :
1. بحارالانوار، ب 57، ل 271.
2. آسمان و جهان، ل 174.
3. اولين دانشگاه، آخرين پيامبر، ب 3، ل 202 و 203 ـ 255 به که‌مێ گۆڕانکاريه‌وه.