خهسارهکاني ته‌که‌ببور و فهخرفرۆشي
به ناز و کيبرهوه ڕوو له خه‌ڵک وه‌رمه‌گێڕه، به کيبر و فيزهوه به سه‌ر عه‌رزدا هه‌نگاو مه‌نێ که خوا گه‌وره حه‌زي له مرۆڤي فهخرفرۆش نييه
يه‌کێک له خراپترين تايبه‌تمه‌ندي و سيفهتهکاني دهروهي دين و ئايين ته‌که‌ببور و خۆبهزلزانينه. ئه‌و که‌سانه وا توشياري ئه‌م نه‌خۆشينه ده‌بن، له ماوه‌يه‌کي زۆر کورت له ناو هه‌موو کۆڕ و کۆمه‌ڵێکدا ئينسانه‌کان لييان دوور ده‌بنه‌وه‌و قه‌ت ناتوانن ببنه خاوه‌ني پێوه‌ندي باش و به‌تين و گوڕ له گه‌ڵ کهسانيتردا. ئه‌م جۆره که‌سانه خۆيان له هه‌موو که‌سێک سه‌رتر و به‌رزتر ده‌زانن و ئاماده نين بۆ ئه‌وه‌ي دان به گه‌وره‌يي کهسانيتردا بنێن. له ئاييني پيرۆزي ئيسلام‌دا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته له قورئاني مه‌جيد و له‌ناو حه‌ديس و ده‌قه ئايينييهکاندا به فراواني باس کراوه. بۆ هينه خواي ميهره‌بان له قورئاندا ئه‌فه‌رمێ: به کيبر و خۆ به زلزانين به سه‌ر عه‌رزدا هه‌نگاو مه‌نێ چونکوو تۆ ناتواني زه‌وين سه‌ق بکه‌يت و هه‌رگيز له بهرزاييشدا به باڵاي چياکان ناگهيت.
هه‌روه‌ها له سووره‌ي موباره‌کي لوقماندا ئێمه ئه‌بينين که لوقماني نه‌بي له موژگاري و ڕاهێناني کوڕهکهيدا باسي ئه‌م شته ده‌کات و ده‌فه‌رمێ: به ناز و کيبرهوه ڕوو له خه‌ڵک وه‌رمه‌گێڕه، به کيبر و فيزهوه به سه‌ر عه‌رزدا هه‌نگاو مه‌نێ که خوا گه‌وره حه‌زي له مرۆڤي فهخرفرۆش نييه. له ڕۆيشتندا ناوه‌ندي بڕۆ و ده‌نگت زۆر هه‌ڵمه‌بڕه که ناشيرينريني ده‌نگه‌کان ده‌نگي که‌ره.
ته‌نانه‌ت له خيتاب به پێغه‌مبه‌ري خاته‌م سڵاوي خواي لێ بێت، قورئان ده‌فه‌رمێ: ده‌ست و باسکت بۆ ئوممه‌تي خۆت نه‌وي بکه و خاکه‌ڕا به.
به ناز و کيبرهوه ڕوو له خه‌ڵک وه‌رمه‌گێڕه، به کيبر و فيزهوه به سه‌ر عه‌رزدا هه‌نگاو مه‌نێ که خوا گه‌وره حه‌زي له مرۆڤي فهخرفرۆش نييه
هه‌روه‌ها حه‌زره‌تي ئيمام عه‌لي سڵاوي خواي لێ بێت ده‌فه‌رمێ: خراپترين کردار ته‌که‌ببور و فهخررۆشييه و ئه‌مه ئافاهتي له‌ناوبردني عه‌قڵه.
که وايه پێويسته به‌رده‌وام ئه‌و راستييهمان له بير بێت که خۆ به زلزانين و فهخرفرۆشي ئافه‌ت و خه‌ساري زۆر به دواي خۆي‌دا دێنێ و ئه‌م ئافه‌ت و به‌ڵايه هه‌م ده‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي که عه‌بد و به‌نده‌کاني خوا لێمان دوور بکه‌ونه‌وه و خاوه‌ني پێوه‌ندي به‌تين و سهميمي نه‌بين، هه‌م ڕووناکي و تيني ئيمان له دڵماندا کز ده‌کات و خواي گه‌وره له ژيان و کرده‌وه‌ي ئێمه ناڕازي ده‌بێت.
سايتي ڕووناک