ئيمان له ڕوانگه‌ي قورئانه‌وه
خودا له‌قورئان دا، ئيمان و ڕێگاي خودا به ڕووناكي ده‌شوبهێنێ و ئه‌فه‌رمێ (کتب أنزلنه إليک لتخرج الناس من الظلمت إلى النور باذن ربهم): ئه‌م كتێبه‌مان بۆ تۆ ناردهخوارهوهبۆ ئه‌وه‌ي بهئيزني خودا، خه‌ڵك لهتاريكي دهربێنيو به‌ره‌و ڕوناكي بينابهيت.(ابراهيم/1).
خودا له‌قورئان دا، ئيمان و ڕێگاي خودا به ڕووناكي ده‌شوبهێنێ و ئه‌فه‌رمێ (کتب أنزلنه إليک لتخرج الناس من الظلمت إلى النور باذن ربهم): ئه‌م كتێبه‌مان بۆ تۆ ناردهخوارهوهبۆ ئه‌وه‌ي بهئيزني خودا، خه‌ڵك لهتاريكي دهربێنيو به‌ره‌و ڕوناكي بينابهيت.(ابراهيم/1).
ئهزانين كهتيشك و ڕووناكي نهرمترين شتي ههستييهو سورعه‌ت و خێرايي زۆري ههيهو ئه‌م شته‌ش، ئه‌و ڕاستي يهمان پێ ئهسهڵمێنێ كه‌ئه‌م شوبهاندنه، چهندهگرنگه. ڕوناكي كۆبوونهوهدێنێو تاريكي بڵاَوبوونهوهو پهرێشاني دێنێ. ڕووناكي هێماي ژيانهو تاريكي هێماي نه‌مان. بۆيه قورئان شتي باش به‌نوور و ڕوناكي ئه‌شوبهێنێ. بۆ وێنه سه‌باره‌ت به‌كاري چاك ئه‌فه‌رمێ: (يوم تر‌ى المۆمنين و المۆمنات يسعى نورهم بين ايديهم و بايمانهم) له‌و ڕۆژه‌دا پياوانو ژناني ئيمان‌دار ئهبيني، كهڕوناكي ئه‌وان له‌به‌رده‌مياندا و له‌لاي ڕاستيانهوه ئه‌چێت (حديد/12). هه‌روه‌ها لهشوێنيتردا ئه‌فه‌رمێ: (الله ولى الذين آمنوا يخرجهم من الظلمات الى النور) خودا سهرپهرهستي ئه‌و كهسانهيه كهئيمانيان هێناوه‌و لهتاريكييهكانهوه به‌ره‌و ڕوناكي هيدايه‌تيان ئه‌كات (بقره/257). يان ئه‌فه‌رمێ: (فالذين آمنوا به و عزروه و نصروه و اتبعوا النور الذى انزل معه اولئک هم المفلحون) ڕزگارن ئه‌و كه‌سانه كه ئيمانيان به‌پێغه‌مبه‌ر هێناو يارمه‌تي ئهوياندا و په‌يڕه‌وي ئه‌و ڕوناكييه بوون وا بۆ ئه‌و هاتبووه خواره‌وه. (اعراف/157).
لهشوێنيتردا هه‌يه: (يريدون ان يطفۆا نور الله بافواههم) ئه‌وان ئه‌يانه‌وێ ڕوناكيو ئاگري خودا بهباي ده‌ميان بكوژێننه‌وه(توبه/32). هه‌روه‌ها خودا بهڕوناكي ئهشوبهێ:( الله نور السماوات و الارض) خودا نووري ئاسمانه‌كان و زهوينه(نور/35). له‌ڕاستيدا تيشك و ڕوناكي، له‌به‌رئه‌وه‌ي هێماي تاك بوون و يهكگرتوويييه وه‌كوو تاك هاتووه به‌ڵام تاريكي به‌شێوه‌ي زوڵومات يان تاريكييهكان هاتووه كه هێماي پهرێشاني و چه‌ند لايهنبوون و يهكنهگرتنه. هه‌ر بۆيه شوبهاندني خودا و ئيمان به‌خودا به‌نوور و ڕووناكي، ده‌رسي زۆري تێدايه.
ڕاسته‌قينه‌ي ئيمان ئه‌وه‌يه كه ئێمه لهزاهيرو باتيندا له‌به‌رامبه‌ر حه‌قدا ته‌سليم ببين. واتا ئه‌گه‌ر مرۆڤ يهقيني به‌شتێك بێت‌و لهباتينو زاهيردا به‌و شته ته‌سليم نه‌بێت ئه‌وه ئيماني نييهو كوفري جوحودي هه‌يه: (و جحدوا بها و استيقنتها انفسهم ظلما و علوا؛) ئه‌گه‌رچي لهباتين و ده‌روندا يهقينيان بوو، به‌ڵام لهرووي زوڵم‌و له‌خۆبايي بوونه‌وه ئينكار و نكۆڵييان ئه‌كرد (نمل/14). كهوايه ئيمان شتێكي جيا له‌زانست و يهقينه. خودا ئه‌فه‌رمێ: (إن يشأ يسکن الريح فيظللن رواکد على ظهره إن فى ذلک لايت لکل صبار شکور؛) ئه‌گه‌ر ئيراده بكات‌و بيه‌وێ با ڕاده‌وه‌ستێنێ، بۆ ئه‌وه‌ي له‌پشت ده‌ريادا بوه‌ستن، ئه‌مه‌ش هێماي تێدايهبۆ ئه‌وانه‌وا سه‌بر ده‌كه‌ن و شوكر ده‌كه‌ن(شوري/33).
سه‌ببار و شهككور به‌واتاي ئه‌و كهسانهيهوا زۆر سه‌بر ده‌كه‌ن و زۆر شوكر ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش وێنهيكه له حهقيقهتو ڕاستينهي ئيمان. كه‌سي ئيمان‌دار له‌به‌رامبه‌ر گرفته‌كاندا سهبورهو له‌به‌رامبه‌ر نێعمهتهكاندا شه‌كور. بۆيه پێغه‌مبه‌ر(د.خ) لهحهديسێكدا ئه‌فه‌رمێ: الايمان نصفان: نصف صبر، و نصف شکر؛ ئيمان دوو نيوي هه‌يه نيوي سه‌بره‌و نيويتري شوكر.
خودا لهشوێنيتردا ئه‌فه‌رمێ: (يأيها الذين ءامنوا لا تتخذوا ءاباءکم و إخونکم أولياء إن استحبوا الکفر على الايمان و من يتولهم منکم فأولئک هم الظلمون* قل إن کان ءاباۆکم و أبناۆکم و إخونکم و أزوجکم و عشيرتکم و أمول اقترفتموها و تجارة تخشون کسادها و مساکن ترضونها أحب إليکم من الله و رسوله و جهاد فى سبيله فتربصوا حتى يأتى الله بأمره و الله لا يهدى القوم الفسقين) ئه‌و كهسانهكه ئيمانتان هێناوه! ئه‌گه‌ر باوك و برايانتان فهرزي كوفرياندا به‌سه‌ر ئيماندا، ئه‌وان مه‌كه‌ن بهوهلي و پاڵپشتي خۆتان، ئه‌وانه‌وا كه‌سي وا ئه‌كه‌ن بهوهلي، لهخودي ئه‌وان زاڵمترن. بێژه ئه‌گه‌ر باوك و منداڵ و برا و هاوسه‌ر و تايفه‌ي ئێوه‌و ئه‌و ماڵ و سامانه‌كه بهدهسيان هێناوه‌و ئه‌و تيجارهته كهئهترسن لاواز بێت و ماڵه‌كانتان، ئه‌گه‌ر له‌لاي ئێوه خۆشهويستتر بێت له‌خودا و پێغه‌مبه‌ر و جيهاد، ئه‌وا چاوه‌ڕواني عهزابي ئيلاهي بن، خودا ئه‌و جه‌ماوه‌رانه هيدايه‌ت ناكات كه‌فه‌رمان به‌جێ ناهێنن (توبه/23 و 24).
له‌م ئايه‌تانه‌دا هێڵي ڕاسته‌قينه‌ي نێوان ئيماني پاك و ئيماني تێكه‌ڵ كرا‌و بهنيفاق و شێرك، خراوه‌ته به‌رچاو و سنووري نێوان ئيمانداران و ئه‌و مرۆڤانهكه ئيماني لاوازيان هه‌يه ئاشكرا كراوه.
مرۆڤي نێو ئايهتهكاني قورئان، بووني گرێدراوه بهئيمانو خۆي له‌هه‌موو شتێك ئازاد كردووه. ئه‌م كه‌سه بۆ ڕزگاركردني ئيمانهكهي خۆي كۆچ ئهكاتو بۆ ڕزگاركردني ئيماني كۆمهڵگاكهي لهچينگي شه‌يتاني بێئيماني جيهادو خه‌بات ئه‌كات. لهقورئاندا ئاشكرا كراوه‌كه كام ئينسان مه‌دح ئه‌كرێت و كام ئينسان زه‌م ئه‌كرێت. ئينساني بێئيمان و جودا له‌خودا ئينساني ڕاسته‌قينه نييه. ئينسان ئه‌گه‌ر وه‌سڵ ببێت بهئيمانهوه ئارام و قه‌رار ئه‌گرێت و بهكهماڵ ئه‌گات و ئه‌گه‌ر له‌خودا داببرێت، وه‌ك ئه‌و درهختهيهوا لهڕهگو ڕيشه‌ي خۆي دابڕاوه. (و العصر* إن الانسان لفي خسر *إلا الذين آمنوا و عملوا الصالحات* و تواصوا بالحق و تواصوا بالصبر؛) سوێند به‌سه‌رده‌م، به‌راستي مروَڤ لهخوسراندايه، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌وا ئيمانيان هێناوه‌و به‌يه‌كتر وه‌سيه‌تي حهقو سه‌بر ئه‌كه‌ن (عصر/1تا3).
لهشوێنيتردا ئه‌فه‌رمێ: (ولقد ذرأنا لجهنم کثيرا من الجن و الانس، له‌م قلوب لا يفقهون بها و له‌م أعين لا يبصرون بها و له‌م آذان لا يسمعون بها أولئک کالانعام بل هم أضل؛) به‌ڕاستي زوَرێك لهجيننهكان و مرۆڤه‌كان بۆ جه‌هه‌نه‌م خولقێندراون، چونكو دڵيان ههيهو تێناگه‌ن، چاويان ههيهو نابينن، گوێيان ههيهو نابيسن. ئه‌مانه وه‌ك چوارپێن، ڕه‌نگه له‌چوار پێيانيش نه‌زانتر و چهواشهتر (اعراف/179).
خودا سه‌باره‌ت بههێماي پياوان و ژناني ئيمان‌دار ئه‌فه‌رمێ: (والمۆمنون و المۆمنات بعضهم اولياء بعض يامرون بالمعروف و ينهون عن المنکرو يقيمون الصلوةو يۆتون الزکوةو يطيعون الله و رسوله اولئک سيرحمهم الله) پياوانو ژناني ئيمان‌دار، هاوڕێو يارو ياوه‌ري يهكترنو داوا له‌خه‌ڵك ئه‌كه‌ن به‌ره‌و چاكه بچن و پارێزيان لێئه‌كه‌ن له‌خراپه‌و وه‌ك ئه‌و مونافيقانهنين كهخودايان لهبيرهوه بردووه، نوێژ ئهكهنو زه‌كات ئهدهنو تاعهتي خودا‌و پێغه‌مبه‌ر بهجێدێننو خودا ئه‌وان ئهخاتهبهر ڕه‌حمه‌تي خۆي (توبه/71).
هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رمێ: (و من احسن قولا م‌من دعا الى الله و عمل صالحا و قال اننى من المسلمين) كێيه خۆشزمانتر له‌و كهسانهوا خه‌ڵك به‌ره‌و خودا‌و كاري چاك بانگه‌واز ئهكاتو ئه‌ڵێ: من يه‌كێك لهموسڵمانانم (فصلت/33) له‌م ئايه‌ته‌دا بانگه‌وازي به‌ره‌و خودا‌و چاك‌و حه‌قيقه‌ت وه‌كو ئه‌وه‌يه كه جيا له‌سێ ئهستونهكهي ئيمان واتا ئيمان به‌زمان و كردار و دڵ، ئهستوونهكي چواره‌مي په‌يدا كردووهكهبانگهوازي بۆ چاكه و ڕاستييه.
سەرجاوه:ماڵپەري ڕووناک