• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 558
  • دوو شەممه 20/2/1395
  • رۆژژمێر :

خراپه کاری جووەکان لەسەردەمی پێغەمبەری ئیسلام

سەردەمی پێغەمبەری ئیسلام


جووەکان لە هاتنی نزیکی پێغەمبەر ئیسلام ئاگادار بوون، قورئان ئەفەرموێ:خاوەنانی کتێب چۆن منداڵی خۆیان ئەناسنەوە ئابەو جۆره پێغەمبەری ئیسلام ئەناسنوە،سیفەتەکانی ئەویان لە تەورات و ئینجیلدا خوێندبوون و لەوێ ئەیان زانییەوە لە بەر ئەوە وێئەچوو که ئەوان اه ئەوس و خەزرەج زووتر ببنه موسڵمان هەروەکوو وتمان یەکێ لە هۆیەکان که ئەو دوو هۆزه پێش هەنگاو بوون بۆ ئیسلام پێشبینی جووەکان بوو بۆ هاتنی پێغەمبەری ئیسلام که هەمیشه جووەکان بەو هۆە هەڕەشەیان لە چینەکانی تر ئەکرد.
بەڵام کاتێ که پێغەمبەری ئیسلام هات چەند کەسێک نەبێ پەیرەویان لێ نەکرد ، گەرچه لەسەرتای کۆچی لە کاتدا که ئاینی خۆیان ئەپاراست پەیوەندیان لەگەڵ موسڵمانەکان ئاسایی ئەکرد و لەڵگەشیان مۆرکردنی پەمانی هێرش نەکردنه که لەگەڵ پێغەمبەری ئیسلام بەستیان ، بەڵام ئەوەندەی پێ نەچوو که ڕوویان وەرگێرا و کاری نائاساییان کرد که یەکێ لەوانە ئەوە بوو سیفەتی پێغەمبەریان که لەپەاوە ئاسمانیەکان هاتبوو شاردەوە و یان ئەیان گۆری و ئەیان وت سیفەتی ئەم پێغەمبەره لەکتێبەکانی خۆمان نەبینیوە ،و ئەو سیفەتانەی که هەیەتی سیفاتی ئەو پێغەمبەرە نیە که وتوومانه دێت.
لەبەر ئەوەی کاتێ قسەکانیان گۆڕی ، قورئانی پیرۆز بەاوندی لۆمەوریسوایانی کرد و ئەفەرموێ: وەکاتێ لە لایەنی خواوه کتێبیان بۆ هات تەئیدی ئەوەی کرد که لەلایان بوو و لە پێشا چاوە رێی بوون ،و ئەیان ویست بەهۆی ئەو پێغەمبەرەوە بەسەر کافرانا زاڵ بن کەچی کاتێ ئەو کتێب و پێغەمبەره کە لە  پێشا ناسیبویان هاتە لایان نکۆڵیان کرد، کەوابوو لەعنەتی خوا لە نکۆڵ کەران بێ.
جووەکان بە هەموو جۆرە ڕێگایەک بۆ ناکۆکی و دژایەتی پێغەمبەر و ئیسلام هەڵ ئەسان بۆ نمونه لەم ێگایانەوە:
1-گەڵاڵه کردنی یەک زنجیره داواکاری ناماقۆڵ و بێ جێ ، وەکوو داواکردنی کتێب یان لە ئاسمانەوە بۆ خۆیان ئەکرد.
2- پرسیار کردنی ئاڵۆزی ئاینی بۆ خراپ کردنی مێشکی موسڵمانەکان هەرچەند لە هموو جۆرەکان بە وڵامی ددان شکێنی پێغەمبەر وڵام ئەدرانەوە و پێچەوانەی ئەوەی که ئەیویست دەستیان ئەکەوت.
3-هەوڵیان ئەدا که بناغەی باوەری موسڵملنەکان لاواز بکەن بۆ نمونه بەیەکتریان ئەوت: بڕۆن لە ڕوالەتدا ئەوەی که بەسەر موسڵمانەکان دابەزیوە لە سەرتای ڕۆژ ئیمانی پێ بێنن و ئێواره لێی هەڵگەرێتەوە تا موسڵمانەکان لە ئاینەکەیان واز بێنن.
4-ھەوڵدان بۆ دروست کردنی ناکۆکی لە نێوانی موسڵمانەکان  هەر وەکوو کابرایەک بەناوی شەئسی کوری قەیس ویستی ناکۆکی دێرینەی نێوان ئەوس خەزرەج زیندوو بکاتەوە ، و ئاگری شەر لە نێوانی هەردوو لا هەلگیرسێنێ بەڵام فریا کەوتنی بجێی پێغەمبەر پیلانەکەی ئاشکرا کرد و بێ ئاکام مایەوە.