شوێنایه‌تی جوگرافی، كۆمه‌ڵایه‌تی و شارستانیه‌تی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌ب كه گه‌وره‌ترین نیمچه دورگه‌ی جیهانه، ئه‌كه‌وێته باشوری رۆژئاوای ئاسیاوه.
ئه‌م نیمچه دورگه‌یه له باكووری رۆژئاواوه به‌ره‌و با شووری رۆژهه‌ڵات وه‌كو ڵاكێشهیهكی باریك پهرِی كێشاوه. پانایهتییهكهی نزیكه‌ی سا ملیون و دوسه‌ت هه‌زار كیلومه‌تری دوجایه[1]. وڵاتی ئێستای پاشایه‌تی عه‌ره‌بی سعودی نزیكه‌ی 5/4ى ئه‌م نیمچه دورگه‌یه پێك دێنا، وهبهشهكهی تری به گۆێره‌ی دابه‌ش كردنی رامیاری ئێستای جیهان شه‌ش به‌شی، رامیاری، یه‌مه‌ن، عه‌ممان، ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، قه‌ته‌ر، به‌حره‌ین و كووه‌یت پێك دێنا.
ئه‌م نیمچه دورگه‌یه، له ڵایه‌نی باشووره‌وه به كه‌نداوی عه‌ده‌ن، ته‌نگه‌ی بابولمه‌نده‌ب، ئوقیانوسی هیند، ده‌ریای عه‌ممان، وه له رۆژئاواوه، ده‌ریای سوور، وه له رۆژهه‌ڵاته‌وه كه‌نداوی عه‌ممان، كه‌نداوی فارس و عیراق، وه له باكووره‌وه بیابانی پان وبه‌رین كه ڵایه‌كی ئه‌گاته رووباری فورات وڵایهكهىتر ئهگاتهوڵاتی سوریا. له به‌ر ئه‌وه كه ئه‌م ناوچه‌یه سنووری سروشتی وه‌كو رووبار و شاخ نییه، جوگرافی نوسان هه‌ر له دێرینه‌وه له سه‌ر سنووری باكووری ئه‌م دورگه‌یه بیر و رای جیاوازیان هه‌بووه[2] هه‌ر چه‌نده نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی به ئاوه‌كانی كه‌نداوی فارس وده‌ریای عه‌ممان و ده‌ریای سوور و ده‌ریای ناوه‌راست ده‌ور دراوه، جگه له به‌شی باشووری، ئه‌ونده سوود له‌و ئاوانه وهرناگرا به ووشكترین وگه‌رمترین ناوچه‌كانی جیهان ئه‌ژمێردرێت. وه هه‌تا رووبارێكی گه‌وره وه‌یان رێگایه‌كی ئاوی كه بۆ كهشتىرانی بشا نییه‌تی، وه له جیاتی ئه‌وه دهرِهیهكی زۆری هه‌یه كه زۆر جار ئه‌بێته هۆى دروست بوونی ڵافاوێكی توند. سۆنگی وشك بوونی ئه‌م نیمچه دورگه‌یه، بوونی یه‌ك زنجیره شاخه كه له نیمچه دورگه‌ی سیناوه ده‌ست پێ ئه‌كات وه به‌ڵای رۆژئاوای سعودىیهوه به درێژایی ده‌ریای سوور، وه‌كو دیوارێكی به‌رز دارێژراوه، له گۆشه‌ی باشووری رۆژئاوا پێچ ئه‌كاته‌وه، ئه‌م زنجیره شاخه به‌قه‌راغی باشور و رۆژهه‌ڵاتی سعودىیه ده‌روات تا ئه‌گاته كه‌نداوی فارس. وه‌به‌م جۆره ساڵایهنی پاشایه‌تی عه‌ره‌بی سعودی به‌و دیواره به‌رزه ده‌ور دراوه، وه ئه‌ودیواره بۆته هۆی بهرگرا شێی ده‌ریاكان بۆ ناوه‌وه‌ی ناوچه‌كه[3].
وه له ڵایه‌كی تره‌وه پانایی ئاوه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و دورگه‌یه ئه‌وه‌نده كه‌مه كه ناتوانا وشكی ئه‌م دهشتهپان و كه‌م بارانه‌ی ئه‌فریقا و ئاسیایه به‌رامبه‌ر بكات چونكه هه‌ڵكردنى رێك وپێكی باكانی وه‌رزی «سموم» كه له ناوه‌وه‌ی سعودىیه هه‌ڵ ئه‌كه‌ن و ئه‌بنه هۆى پێشگیری بارانه‌كانى پرِ به‌ره‌كه‌ت كه له باشووره‌وه له ئوقیانوسی هیند سه‌رچاوه كه ئه‌گرن كه‌متر به‌ره‌و ناو دورگه‌كه بێن[4].
[1]ـ به‌رامبه‌ره له‌گه‌لأ 3/1ى پانایهتی ئه‌وروپا، شه‌ش به‌رامبه‌ری خاكی فه‌ره‌نسه،
نۆ به‌رامبه‌ر هه‌ر دوو ئه‌لمان، ده به‌رامبه‌ری ولآتی ئیتالیا، هه‌شتا به‌رامبه‌ری سویس وه دو به‌رامبه‌ری خاكی ئێرانه.
[2] ـ تاریخی عه‌ره‌ب ـ نوسینی فیلیپ خه‌لیل حه‌تتا، وه‌رگێرانه فارسی یه‌كه‌ی (أبوالقاسم پاینده) به‌رگی2 لاپه‌ره 21.
[3] ـ تاریخی ئیسلام ـ عه‌لی ئه‌كبه‌ر فه‌ییاز ـ فارسی به‌رگی 3 ل2 ـ تاریخی قرون وسطى تاشهری سه‌د ساڵه ـ آلبرماله وژول ایزاك، وه‌رگێرانی عه‌بدو لحوسهین هه‌ژیر ل 95.
[4] ـ تاریخى عه‌ره‌ب ـ فیلیپ حتی ل24.