جل و بهرگي ئافره‌تي کۆرد
جل و بهرگي ئافره‌تي کۆرد بيتيه له : الف)جافي ب)کۆڵنجه ج) شاڵ ه)کڵاو و)کلکه
جل و بهرگي ئافره‌تي کۆرد بيتيه له :
جافي : پانتۆڵێکه هه‌ر وه‌کوو پانتۆڵێ پياوان .
ئه‌م پانتۆڵه ئافره‌تي کۆرد ، به تايبه‌ت ئافره‌تي گۆنده‌کان له کاتي ئيش و کار ئه‌يکه‌نه پێ .
له کاته‌کاني تردا ، پانتۆڵێکي پان له جۆري هه‌ورێشم له پێ ئه‌که‌ن .
کۆڵنجه: کۆرتهباڵهييکه ئه‌يکه‌نه مل کراسێکي درێژدا که له هه‌وراماندا پێي ئه‌ڵێن : "سۆخمه" و له پارچه‌ي زهري يان مه‌خمه‌ڵ ئهيدوورن .
شاڵ: له پارچهييکي جوانه که به‌سه‌ر جل و به‌رگدا ئهيبهسهن به‌سه‌ر ناوهراسي به‌ژندا .
کڵاو:
کڵاو له چه‌شني مقهوايه که به پووڵهکهي ڕه‌نگاڕه‌نگ و زۆر جوان ئهيڕازێنن و ئه‌يکه‌نه سه‌ر.
کلکه:
سه‌رپۆشێکه که له جێگه‌ي کڵاو ئافره‌ت ئهيکاته سه‌ري ، کلکه هه‌ودا و تاڵي درێژي له ههورێشمي ڕه‌ش و سپي هه‌يه که به مليله دووراوه .