• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 160
  • یەكشەممه 4/7/1395
  • رۆژژمێر :

ژەمە خێراكان دوژمنی مێشكی منداڵانن

لە لێكۆڵینەوەیەكدا پسپۆڕەكان بۆیان ڕوون بووەتەوە ئەو منداڵانەی لە خواردنەكانیان دا زیاتر لە ژەمە خێراكان (فاست فود) كەڵك وردەگرن، خراپترین خوێندكارەكانی زانكۆن و بەردەوام لە چاو هاوپۆلییەكانیان خوارترین فێر بونیان هەیە.


ئەو توێژەرانە لەسەر ئەو بڕوایەن كە كەم بوونی ڕێژەی ئاسنی ناو ئەو فەست فودانە بە درێژایی كات گەورە بون و پەرە سەندنی مێشكی منداڵ ڕادەگرێت و تەنانەت شەكر و چەوری زۆری ناو ئەو جۆرە خواردنانە هەستی بیستن و گوێ ڕاگرتن لەو منداڵانە دا دێنێتە خوارێ و ناهێڵێ بە جوانی خانەكانی مێشكیان گەورە بن و هێزی شت وەرگرتنیان بێت. 

لەو لێكۆڵینەوەیەدا كە كراوە دەدیترێت كە ئەو منداڵانەی زۆر فاست فود دەخۆن لە قوتابخانە كەمترین ڕێژەی فێر بونیان هەیە و هەروەتر ئاكامی تێست و ئەزمونەكانیان لە چاو مناڵانی تر زۆر لە خوارێیە. ئەو مندالانە لە فێر بونی هەندێك وانە وەك بیركاری و زانست و خوێندنەوە زۆر دێتە خوارێ. دوكتور Kelly Purtell بەڕیوەبەری ئەو گروپە توێژەرە لە زانكۆی "ئۆهایوۆ" دەڵێ: زۆرترین لێكۆڵینەوەی ئێمە لەسەر جۆری خواردن و ڕادەی قەڵەوی منداڵەكان بوو. ئەوەی لەو لێكۆڵینەوەیەدا وەدەستمان هات ئەوە بو كە جگە لەوەیكە ئەو خواردنانە بە ڕێژەیەكی زۆر دەبنە هۆی قەڵەوی منداڵان، بە گشتی توانا و هێزی فێر بونیش لەو منداڵانەدا دێننە خوارێ. ئەو لێكۆڵینەوەیە لەسەر ٨٥٠٠ منداڵی قوتابی یەكێك لە پارێزگاكانی ئەمریكا ئەنجام دراوە كە هەمویان تەمەنیان دە سالان بوە و زۆرترین بەشی خواردنیان ژەمە خێراكان بوە. سێ ساڵ پاش ئەو لێكۆڵینەوەیە تێستێك لەو مندالانە وەردەگیرێت و تەنانەت پرسیار گەلێك زۆر سەبارەت بە شێوازی خواردنیشیان لێیان دەكرێ كە لە حەوتودا چەند كەڕەت لەو جۆرە خواردنە كەڵكیان وەرگرتووە.٥٢ لە سەدی ئەو منداڵانە لە حەوتودا لە نێوانی یەك تا سی جار ئەو ژەمانەیان خواردووە. ئەوانیتر بەگشتی لە حەوتویەكدا زیاتر لە حەوت جار كەڵكیان لەو جۆرە خواردنە وەرگرتووە. 

ئەوانەی كە بە گشتی لە رۆژدا بە لانی كەمەوە جارێك ئەو خواردنەیان خواردوە ڕیژەی زانستییەكەیان ٧١ بوە. ئەو مناڵانەش كە لە حەوتودا یەك تا سی جار بەكاریان هێناوە ڕێژەی زانستیان تا ٨٣ ڕۆیشتوە. لە زانكۆی New South Wales لە پاش لێكۆڵینەوەیەك لە سەر مشكەكان كە زۆرتری خواردنیان جۆرە خواردنێك بو كە شەكر و چەوری بە ڕادەیەكی زۆر لەسەرێ بو.

لە پاش بە كار هێنانی ئەو خواردنە بە مشكەكان دیتیان كە بەشێك لە مێشكی ئەو مشكانە ئەستوور بووە و گەرم داهاتوە. ئەو بەشە لە مێشك، شوێنێكە كە تێیدا بەشی گوتن و بیستن دەخرێتە ناو مانەوەی هەمیشەییەوە و بە گشتی ریكۆرد دەكرێت. تەنانەت ئەو مشكانە دەورو بەری خۆاین لە بیر دەكرد و نەیاندەزانی كە چۆن بگەڕینەوە سەر شوێنی خۆیان. هەر بۆیە یەكێك لە هۆكارەكانی كێشەی مێشكی منداڵان و بێ هێزی لە فێر بونیان دا دەگەڕێتەوە سەر قەڵەوی و چەوری و شەكری زۆر لە خواردنەكاندا.
 
سایتی   هەولێر میدیا