ژنان زۆر بڵێ نيين
باوه‌ڕێكي باو هه‌يه له نێوپياواندا به‌شێوه‌يه‌كي گشتي كه ژنان زۆرجار له پياوان زياتر زۆر بڵێ ترن.ئه‌م بابه‌ته له‌لاپه‌ڕه‌ي يه‌كه‌مي ڕۆژنامه‌ي (يوئێس ئه‌ي توده‌ي) بڵاوكرايه‌وه، وه به دڵنيايه‌كي سه‌رسوڕهێنه‌ره‌وه لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ك سه‌لماندوويه‌تي پياوان و ژنان يه‌كسانن له ژماره‌ي ئه‌و وشانه‌ي كه له گفتوگۆكاني ڕۆژانه به‌كاري ده‌هێنن ماناي وايه هه‌ردووكيان به يه‌كساني زۆر بڵێن. وه هيچ كاميان له‌وي تر باشتر يان خراپتر ني يه.وه هه‌ر بانگه‌شه‌يه‌كي تر بۆ ئه‌م بابه‌ته، ئێستا پوچ و به‌تاڵه. بێگومان ئه‌مه به ساده‌يي ماناي وايه كه پياوان كه‌متر ناڵێن له جوڵاندني زمانيان. به هه‌رحاڵ، ئه‌مه چۆن ڕاسته كه ژنان زياتر له پياوان قسه ده‌كه‌ن؟
هه‌ندێك له پياوان بانگه‌شه‌ي ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ناتوانن كاتێكي خۆش و ئارام به‌سه‌ر به‌رن له ماڵدا چونكه ژنه‌كانيان ته‌نها ناتوانن ده‌ميان دابخه‌ن. پێم وايه بنچينه‌ي ژياني هاوسه‌رێتي پێويستي به ژنێك هه‌يه قسه بكات ده‌رباره‌ي شتێك زياتر له جارێك.
ئايا ئێمه ئاماده‌يين باوه‌ڕبكه‌ين و ڕازي بيين به ئه‌نجامي ئاوا هه‌ڵسه‌نگاندنێك؟
به پێ ي (يوئێس ئه‌ي توده‌ي) لێكۆلينه‌وه‌يه‌ك بڵاوكرايه‌وه له گۆڤاري (ساينس) نزيكه‌ي 4000 خوێندكاري كۆليج به‌شدارييان تێدا كرد له ئه‌مه‌ريكا و مه‌كسيك، وه بۆيان ده‌ركه‌وت كه هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له ڕۆژێكدا نزيكه‌ي 16000 وشه ده‌ڵێن.كه‌واته بۆچي مايه‌ي بێزاريي يه بۆ پياوان كه ژني زۆربڵێيان هه‌بێت؟
هه‌ندێك له پياوان بانگه‌شه‌ي ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ناتوانن كاتێكي خۆش و ئارام به‌سه‌ر به‌رن له ماڵدا چونكه ژنه‌كانيان ته‌نها ناتوانن ده‌ميان دابخه‌ن. پێم وايه بنچينه‌ي ژياني هاوسه‌رێتي پێويستي به ژنێك هه‌يه قسه بكات ده‌رباره‌ي شتێك زياتر له جارێك.
ژناني ماڵ له سنوري ماڵه‌وه‌ن زياتر له پياوه‌كانيان، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ي كه كاريش ده‌كه‌ن، پێويسته ئاگاداري مناڵه‌كانيان بن هه‌تا دواي ئه‌وه‌ش كه ده‌گه‌ڕبَنه‌وه ماڵ. دواتر پێويسته بايه‌خ بدات به كاروباري خێزاني ، ڕێكخستني ليستي كڕيني شتومه‌ك ، پێداويستي ڕۆژانه‌ي خێزان، وه هتد.
خه‌ڵكي باوه‌ڕيان وايه كه پياوي خۆشبه‌خت ئه‌و كه‌سه‌يه بتوانێت ژنێكي هێمن و بێ بۆڵه و بێده‌نگي هه‌بێت به‌ڵام چه‌ند تێگه‌يشتن هه‌يه كه ئه‌م ژنه زۆربڵێ يه ئامێرێكي سكاڵاكار ني يه به‌ڵكو ته‌نها ئه‌يه‌وێت مه‌سه‌له‌ي گرنگي پێداويستي چاره‌سه‌ربكات؟ پێم وايه كه ژنان زيره‌كترن له قسه‌كردندا له چاو زۆربه‌ي زۆري ئه‌و پياواندا كه دژواره بۆيان هه‌ست و بۆچووني خۆيان ده‌رببڕن. به‌ڵام ئه‌مه ديسان له‌وانه‌يه ئه‌وه بێت كه داب و نه‌ريتي كۆمه‌ڵايه‌تي چاوه‌ڕێ له پياوان ده‌كات وه ڕه‌نگه له سروشتي ڕاسته‌قينه‌ي پياوان خۆيان‌دا نه بێت.ئه‌م لێكۆڵينه‌وه تايبه‌ته به‌ڵگه‌يه‌كي زۆر باشه كه هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به يه‌كساني زۆر بڵێن!
منبع: http://www.standardkurd.net